
Error: No articles to display
دانا له‌تیف - هه‌ولێر
گرووپه‌كانی فشار یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه بایه‌خی یه‌كجاری زۆری پێ ده‌ده‌رێت له كۆمه‌ڵناسیی سیاسیی‌دا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه تێگه‌یشتنی هه‌مه‌چه‌شنی له‌باره‌وه هه‌یه، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێ كات له‌گه‌ڵ چه‌مكی پارته سیاسییه‌كانیش تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا دوو جیاوازییه‌كی سه‌ره‌كیی له‌گه‌ڵ چه‌مكی پارته سیاسییه‌كاندا هه‌یه. یه‌كه‌م پارته سیاسییه‌كان بنه‌ڕه‌ت و كۆڵه‌كه‌یه‌كی فه‌رمی و دامه‌زراوه‌ییان هه‌یه كه گرووپه‌كانی فشار زیاتر نافه‌رمیین و بهدامهزاروهییش نه‌كراون. دووه‌م پارته سیاسییه‌كان به ڕوونی به‌دوای به‌ده‌ستهێنان و وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن، له كاتێكدا گرووپه‌كانی فشار به‌دوای فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیین و ده‌یانه‌وێ ئاراسته‌ی بكه‌ن له ڕووی ده‌سته‌به‌ركردنی ویست و داواكارییه‌كانی خۆیان.
كاروان سلێمان، چالاكوانێكی پیشه‌ییه پێیوایه له نێو گرووپه‌كانی فشار ته‌نیا ئه‌وه سه‌ندیكاكان كه ده‌زگایه‌كی ته‌با و هاوئاهه‌نگییان هه‌یه. له هه‌مان كاتدا، ده‌زگا سه‌ندیكاییه‌كان هه‌ندێ جار له په‌راوێزی پارته سیاسییه‌كان كارده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه گرووپه‌كانی فشار له ڕووی ژماره و رێژهییانهوه دیار نیین.
له ڕووی مێژووییه‌وه كاتی سه‌رهه‌ڵدان و به‌كارهێنانی چه‌مكی گرووپه‌كانی فشار دیار و روون نییه، به‌ڵام بایه‌خی گرووپه‌كانی فشار زیاتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ئارسه‌ر بێنتڵییهوه بوو له ژێر ناونیشانی (حكوومه‌ت، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی فشاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) له ساڵی 1908. ئه‌و پێیوایه ئه‌وه‌ی به ناوی بڕیاره ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تییه‌كانه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو هیچ نییه جگه له به‌رهه‌می كۆده‌نگی و رێككه‌وتن یان خاڵی لێكتێگه‌یشتنی گرووپه بهرژهوهندییخوازهكان نییه. ئه‌م كتێبه له ساڵی 1949 دیسان چاپكرایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك دیڤێد ترۆمه‌ن كتێبێكی هاوشێوه‌ی له ژێر ناوی پرۆسه‌ی حكوومه‌تداریی بڵاوكراوه و به ئاشكرایی پاڵپشتی خۆی بۆ كتێبه‌كه‌ی بێنتڵی ده‌ربڕیبوو.
سه‌باره‌ت به ناساندنی گرووپه‌كانی فشار ده‌كرێ بڵێین بریتییه له ده‌زگایه‌ك كه بۆ به‌رگری و داكۆكیردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌ولی فشارخستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گشتی و ده‌وڵه‌تی ده‌دا تاكو بریاره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ره‌وپێش ببات، به‌مانایه‌كی تر، بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه‌كانی فشار هه‌بێت ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر سێ توخمیی هه‌بوونی گرووپێكی رێكخراو، به‌رگرییكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاریكراو و به‌كارهێنانی فشار به شێوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن.
گه‌ر به كورتی باسی پرسی گرووپه‌كانی فشار له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌گوێره‌ی ئه‌و پاشخانه‌ی خرایه‌ڕوو. هه‌رێمی كوردستان یان باشتر بڵێم كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دوای ساڵی 2003ه‌وه گۆڕانێكی به‌رچاو له كۆی كایه‌كانی روویداوه جا له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بیگره تا ده‌گاته كایه‌ی سیاسیی، ئه‌مه‌ش به روونی له بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینین. سه‌باره‌ت به گرووپه‌كانی فشاریش پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه بۆوه ئاستی هوشیاریی تاكه‌كان و قه‌باره‌ی ئازادیی مه‌ده‌نییه‌كانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و به‌ره‌وپێشچوو، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه به‌شێوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن كۆمه‌ڵێ گرووپی فشار هه‌م له ناوه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت دروستبوو. سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان كه بنه‌ڕه‌تی دروستبوونی گرووپه‌كانی فشاره رێژه‌كه‌ی زیاتر بوو، هه‌ر چه‌نده له ژێر هه‌یمه‌نه و ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسییهكانیشدان، به‌ڵام هیشتا له دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت رۆڵێكی باڵایان گێڕا‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندین یاسا و رێنمایی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی تویژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاتنه‌كایه‌وه و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و گرووپانه كراوه تیایدا.
فایز محه‌مه‌د، پێیوایه ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی فشار كه هه‌وڵی مانه‌وه‌ی پێگه‌كه‌یان ده‌ده‌ن وه‌ك دادوه‌ره‌كان و پارێزه‌ره‌كان و هه‌ندێ له پیشه نیمچه فه‌رمییه‌كان له چوارچێوه‌ی سه‌ندیكا و یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان خۆیان رێكخستنووه و به به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه حكوومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێت و ئیمتیازیاتی زیاتر و فراوانتریان بۆ ده‌ستبه‌ر بكات، به مانایه‌كی تر ئه‌و گرووپانه‌ی فشار كه خاوه‌نی زۆرترین ههیمهنهن زیاتر ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن له‌به‌راورد به‌و گرووپانه‌ی كه كه‌متر هه‌یمه‌نه‌یان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش، هه‌ندێ گرووپی فشاری تریش هه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ مه‌رام و ویستێكی دیاریكراو دروست بوونه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له پرسێكی دیاریكراودا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئامانجه‌یان به‌دیهێنا كۆتایی به‌و گرووپه ده‌هێنن. ئه‌مه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه و تێبینی ده‌كرێت.
نابێت ئه‌وه‌شمان له بیربچێت تا سه‌ره‌تاكانی 2013 كه‌ناڵ و میكانیزمه‌كانی گرووپه‌كانی فشار خۆی له خۆپیشاندان و خڕبوونه‌وه و یاداشت و گله‌یینامه ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام هه‌نووكه دۆخه‌كه به‌جۆرێكی تر گۆڕدراوه و فه‌زای داواكارییه‌كان زیاتر له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه ده‌خرێته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت سۆشیال میدیا له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر بڕیار و فه‌رمانه فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌كان هه‌یه، چونكه هه‌ركاتێ به‌رژه‌وه‌ندیی تویژ و گرووپێكی دیاریكراو ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌وه یان پیشێل ده‌كرێت، ئه‌وكات ده‌یان گرووپی فه‌یسبووكی و هاشتاگ و پۆست وه‌ك فشار بۆ سه‌ر حكومه‌ت دروست ده‌بێت و حكوومه‌تیش به‌ناچاری یاسا و بڕیاره‌كانی ده‌گۆرێت.
بۆیه دواجار ده‌كرێ بڵێین گرووپه‌كانی فشار یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه زۆرترین بایه‌خی هه‌یه له كۆمه‌ڵناسیی سیاسیی‌دا و كۆمه‌ڵگا مرییهكان له رێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه شێوه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، هه‌ر بۆیه ده‌رده‌كه‌وێ گرووپه‌كانی فشار رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له گۆڕین و ئاراسته‌كردنی بڕیار و یاساكانی حكوومه‌ته‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپهكانیان، جگه له‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین كه ئامرازه‌كانی ده‌ربرینی گرووپه‌كانی فشاریش گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و سۆشیال میدیا و دنیای مه‌جازی رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له گه‌یاندنی داواكارییه‌كان. هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر پانتاییه‌كی تر گرووپه‌كانی فشار بایه‌خی زۆری هه‌یه و كۆمه‌ڵێ گرووپی فشاری هه‌میشه‌یی وه‌ك سه‌ندیكا و یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان و گرووپی فشاری ناهه‌میشه‌یی و كاتی دروستبوونه و به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت.