ئەم پەڕەیە چاپ بکە

كۆمه‌ڵناسه‌كان: په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست، مرۆڤی ته‌ندروست به‌رهه‌مده‌هێنێت

دانا له‌تیف - هه‌ولێر

 

گومانی تیا نییە كە هەموو پەروەردەیەكی مرۆیی گوزارشتە لە پەروەردەیەكی كۆمەڵایەتی، چونكە مرۆڤ ناتوانێت درێژە بە ژیان بدات جگە لە فۆرمە كۆمەڵایەتییەكەی نەبێت و، پەروەردەش بێ كۆمەڵگە بوونی نییە، هەر بۆیە كۆمەڵگە مرۆییەكان بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدان كە مرۆڤ بەگوێرەی نۆرم و بەها و كولتوورەكانی كۆمەڵگە پەروەردە بكات، بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشترین شێوە درێژەی بە ژیانیی كۆمەڵایەتیی خۆیان بدەن.

نابێ ئەوەش لە یاد بكەین كە پەروەردەی كۆمەڵایەتیی هەر كۆمەڵگەیەكی دواجار دەبێتە شوناسی كۆمەڵایەتیی تاكەكانی ئەو كۆمەڵگەیەش كە لە ڕێگەیەوە كارلێكی كۆمەڵایەتیی لەگەڵ دەرووبەرییان دەكەن. لەم نێوانەشدا پەروەردە ڕۆڵێكی باڵا دەگێڕێت لە بیناكردنی كەسایەتیی تاكەكانی كۆمەڵگە، بۆیە كۆمەڵناسی فەرەنسیی ئەمیل دۆركایم پێیوایە ڕۆڵی پەروەردە لە كۆمەڵگە گوزارشتە لەوەی كە منداڵان تا ئەو كاتەی بە كۆمەڵایەتی نەبوونە ناتوانن خۆیان لەگەڵ سیستەمە كۆمەڵایەتییەكە بگونجێنن، بۆیە بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ ژینگە كۆمەڵایەتییەكە بگونجێنن دەبێت پشت ئەستوور بن بە نۆرم و ڕێورەسم و داب و نەریتەكانی كۆمەڵگە. هه‌روهه‌ا له‌ كتێبی خۆكوشتندا دۆركایم ده‌‌لێت له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌‌روه‌رده ‌‌ده‌‌توانێ تاك بخاته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌، ئایا ده‌‌توانین ته‌نیا به‌مه‌ ڕابوه‌ستین؟ په‌‌روه‌رده‌‌ تاكه‌په‌‌رچه‌كردار و وێناكردنی كۆمەڵگەیه‌. په‌‌روه‌رده‌‌ لاسایی كۆمەڵگە ده‌‌كاته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی پوخت به‌رهه‌میده‌هێنێته‌وه‌، به‌ڵام دروستی ناكات. په‌‌روه‌رده ‌‌ئه‌و كاته ‌ته‌ندروست ده‌‌بێت كه‌ خودی خه‌ڵك له‌ دۆخێكی ته‌ندروستدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، په‌‌روه‌رده‌‌ هاوشان به‌خه‌ڵك تووشی به‌لارێدا ده‌‌ڕوات؛ بێ ئه‌وه‌ی خۆی بتوانێ گۆڕان له‌ خۆیدا به‌ێنێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی ژیان تووشی گه‌نده‌‌ڵی ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی مامۆستاكانیش له‌و ژینگه‌یه‌ده‌‌ژێن، كه‌وابێ ناتوانن له‌ كاریگه‌ریی ئه‌و ژینگه‌ پڕ گه‌نده‌‌ڵییه ‌ده‌‌رباز ببن.
سه‌عید محه‌مه‌د، پێیوایه‌به‌ تێكچوونی دۆخی په‌‌روه‌رده‌‌له‌ كۆمەڵگە مرۆییه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریش تووشی تێكچوون و به‌لارێداچوون ده‌‌بێت به‌تایبه‌ت ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ پەروەردە ده‌‌توانێت ڕۆڵێكی باڵا بگیڕێت له‌به‌ره‌وپێشبردن و په‌‌ره‌سه‌ندنی ئاست و دۆخه‌كانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پرسێكی تر كه ‌په‌‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ‌ده‌‌سته‌به‌ری ئاسایشی كۆمەڵایەتییه‌وه‌ هه‌یه ‌ئه‌ویش پرسی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی كه‌سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دوای خۆیدا ده‌ه‌ێنێت. سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه‌له‌هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه‌ پڕبایه‌خ و گرنگانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌په‌‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرووپ و كۆمەڵگەكاندا بوونی هه‌یه‌ و گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش بریتیین له‌ پشت به‌خۆبه‌ستن، متمانه و ده‌‌رووندروستی و ڕاستگۆیی و سه‌رراستی و په‌‌روه‌رده‌‌یه‌كی ته‌ندروست. سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه ‌ده‌‌توانێت ببێته ‌كه‌ناڵیكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمەڵگە ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی تاكه‌كانی كۆمەڵگە ده‌‌ستبه‌ر بكات به‌ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش. له‌ دیدی پاتمه‌نیش چه‌مكی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه ‌كه ‌كه‌سانی ده‌‌وروبه‌ری تاك له‌ چه‌شنی خێزان، هاورێ و هاوكاران و دۆستان ده‌‌بنه بوون و پێكه‌اته‌یه‌كی گرنگ كه‌له‌ دۆخه‌ قه‌یراناوی و پڕ كێشه‌كاندا به‌كه‌ڵكی یه‌كتر دێن و ده‌‌توانن ببنه پشت و په‌‌نای یه‌كتر و متمانه یه‌كتر بكه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا، كه‌سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی لاواز بوو ئه‌وا ئاسته‌كانی ئاسایش و متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش لاواز ده‌‌بێت. نابێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیربچێت كه‌ كۆمەڵگە مرۆییه‌كان تا ئاڵۆزتر بێت كێشه و به‌ربه‌سته‌كانیشی ئاڵۆزتر ده‌‌بێت، هه‌ر بۆیه‌له‌و كۆمەڵگە ئاڵۆزانه‌دا په‌‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌له‌ نێوان ئاسایشی كۆمەڵایەتی و سه‌رمایه‌ی كۆمەڵایەتییدا هه‌یه‌.