
Error: No articles to display
ئارام كۆشكی - سلێمانی
تا دێت بازاڕی لەنگە گەرمتر دەبێت و هاووڵاتیانیش بە پۆشاکی لەنگە خۆیان نوێ دەکەنەوە و پسپۆڕێكی ئابووریش باس له‌وه ده‌كات به‌شێكی ڕووكردنه له‌نگه‌ی هاووڵاتیان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه نرخه‌كه زۆر هه‌رزانه بۆ ئه‌م دۆخه ئابورییه گونجاوه.
دۆخی ئابووری کاریگەریی لەسەر زۆر لایەنی ژیانی هاووڵاتیان هەبوو، یەکێکیش لەوانە گەمبوونی بازاڕی لەنگە و زۆربوونی ژمارەی دوکان و کۆگاکانی لەنگەفرۆشییە، کە هەنووکە لە شاری سلێمانی هیچ گەڕەکێک نەماوە دوکانێک یان چەند دوکانێکی لەنگەی لێ نەکرابێتەوە، کە بە بەراورد بە چەند ساڵێک لەمەوبەر هەست بەم حاڵەتە نەدەکرا.
لەم دۆخی قەیرانەدا، بازاڕی لەنگەفرۆشان جمه‌ی دێت و هاووڵاتیانیش رای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی بازاڕی له‌نگه و هه‌ندێكیان بۆ باشی كوالیتی كاڵاكان ده‌یگێڕنه‌وه و هه‌ندێكی تریان بۆ هه‌رزانی و هه‌ندێكیشان بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی كاڵاكانی ده‌گێڕنه‌وه. به‌شێك له هاووڵاتیانیش به فریادڕه‌سێكی باشی داده‌نێن.
سەوسەن محەمەد، کە وەک خۆی گوتی خوێندکاری زانکۆیە باسی لەوە کرد، کە بازاڕی لەنگە فریای قوتابیان دەکەوێت و لەم دۆخی قەیرانەدا بە نرخێکی کەم پۆشاکێکی باش، یان گونجاوم دەست دەکەوێت. ئەو خوێندکارە باسی لەوەش کرد خۆی و زۆربەی هاوپۆلەکانی تەنها جلوبەرگی لەنگە دەکڕن، چونکە بۆ دۆخی دارایی ئەوان باشترە و یارمەتیدەرە کە بە پارەیەکی کەم کاڵای پێویست و دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن.
"ئاواز نووری"یش باسی لەوە کرد دواكه‌وتنی مووچه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی ژیانمان هه‌یه بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی وه‌رزی زستان ناچارم روو له بازاڕی له‌نگه بكه‌م و لێره به نرخێكی كه‌م ده‌توانم كاڵاكانی ئه‌م وه‌رزه ده‌سته‌به‌ر بكه‌م. باسی له‌وه‌ش كرد كه خاوه‌نی چوار منداڵه و ئه‌گه‌ر مووچه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بە ناتەواوی بدرێت هەر ناچاره پێداویستی ئه‌وانیش له‌م بازاڕه‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات.
هێمن مەولوودیش، بەهەمان شێوە خوێندکاری زانکۆیە ئەویش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەهۆی هەرزانی نرخی کاڵاکانەوە پۆشاکی لەنگە دەکڕێت. گوتیشی: به درێژایی سێ ساڵه پێداویستییه‌كانم به له‌نگه پڕ ده‌كه‌مه‌وه تا فشاری ئابووری بۆ سه‌ر خێزانم دروست نه‌كه‌م. بەدەر لە هەرزانی نرخی كاڵای له‌نگه زۆر هه‌رزانه و كوالێتیشی باشه و زوو كاڵ نابێته‌وه.
فرۆشیاران و لەنگەفرۆشانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی بەردەوامی قەیرانی داراییەوە بازاڕیان بۆ دوو هێنده زیادتر بووه. ئیسماعیل كه فرۆشیاری له‌نگه‌یه ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی دوكانی جلوبه‌رگی نوێوه، كه بازاڕیان روو له كزی كردووه، بازاڕی له‌نگه باشتر بووه. گوتیشی: نرخی جلوبه‌رگی و كاڵای له‌نگه گونجاوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخی بێپارهییەی هاوڵاتیاندا یه‌كدێته‌وه.
شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری باس له‌وه ده‌كات كه گه‌شه‌كردنی بازاڕی له‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به خراپی باری دارایی هاوڵاتیانه‌وه هه‌بوو و به‌رده‌وامی ئه‌م بازاڕه ئه‌و سووده‌ی هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان سنوورداره ده‌توانن له‌و بازاڕه‌دا پێویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه. ڕێبوار قادر شاره‌زایی بواری ئابووری ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له‌م دۆخی نیوەموچەییەی هاوڵاتیان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه خه‌رجییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر پێداویستی سه‌ره‌كیشیان هه‌بێت به نرخی كه‌متر پڕی بكه‌نه‌وه. گوتیشی: زیادبوونی فرۆشی له‌نگه بۆ ئه‌م خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت به كه‌مترین پاره زۆرترین پێداویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه. واته به‌شێكی ڕووكردنه له‌نگه‌ی هاوڵاتیان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه نرخه‌كه هه‌رزانه و بۆ ئه‌م دۆخه ئابورییه گونجاوه، بەڵام دەشێت هۆکاری دیکەش هەبێت، کە ئەوە پەیوەندی بەم باسەی ئێمەوە نییە.