دانـا شوانی - هه‌ولێر
ئالان به‌دیۆ یه‌كێكه له فه‌یله‌سوفه هه‌ره دیاره‌كانی فه‌ره‌نسا، هیشتا له ژیاندا ماوه، كاریگه‌رییه‌كانی بادیۆ له دنیا یه‌كجار زۆره، به ڕاده‌یه‌ك كتێبه‌كانی بۆ زۆربه‌ى زمانه‌كانی دنیا وه‌رگێڕاوه و ئێمه‌ش دوو كتێبی
ئه‌ومان وه‌رگێڕاوه و پیشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، بادیۆ هه‌موو ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئینسانه‌وه هه‌یه ڕاسته‌وخۆ دهیانخاتهژێر پرسیاره‌وه، له‌م گفتوگۆیه كورته‌دا ده‌یه‌وێ به‌خته‌وه‌ری و ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ى بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌یه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌م خستنهژێرپرسیاره له‌پێناو پێدانه‌وه‌ى مانایه به‌و چه‌مكه:
پ: بۆچی ده‌بێ گاتیگۆری (به‌خته‌وه‌ری) سه‌ر له‌نوێ بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه؟ بۆچی پێویسته له‌باره‌ى به‌خته‌وه‌ری (واقعی) بدوێین؟
ئالان بادیۆ: گاتیگۆری به‌خته‌وه‌ری، كه ئه‌مرۆ بایه‌خێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، تا راده‌یه‌كی زۆر بۆ شتێك كورت بۆته‌وه كه ئه‌شێ به رازیبوون (satisfaction) له قه‌ڵه‌می بده‌ین. ئه‌م وێناكردنه له به‌خته‌وه‌ری له بنه‌ڕه‌تدا له‌خۆگری ئه‌و پرسیاركردن له خۆمانه‌یه كه چۆن ده‌توانین ئه‌و شوێنه بپارێزین كه پێمان سپێردراوه _ شوێنێك له جیهان كه پێشتر تیایدا بووینه. به‌م هۆیه‌یه كه جه‌خت له‌سه‌ر وشه‌ى واقعی (به‌خته‌وه‌ری واقعی) ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماژه به هارمۆنییه‌ك بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره له به‌خته‌وه‌ری كه به دیدی من خۆشبه‌ختییه‌كی خه‌یاڵییه: ئه‌و خۆشبهختییهى ناتوانێ هیچ چه‌شنه به‌سه‌رهات و له‌وه‌ش باڵاتر هیچ چه‌شنه ریسكێك له خۆبگرێ یان تواناى ده‌ركه‌وتنى پێ بدات. من پێموایه چه‌مكی مۆدێرنی به‌خته‌وه‌ری شێوه به هیچ ریسكێك نادات: ئه‌مه ئه‌و خۆشبهختییهیه كه به ده‌سته‌به‌ركردن هاوشانه. ئه‌م میتۆده تازه‌یه‌ى به‌خته‌وه‌ری بازاری ناوێكی شه‌وانه‌ى هه‌یه: (هه‌ماهه‌نگی) په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ جیهان، له‌گه‌ڵ هاورێیانتان، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانتان و ...هتد. ئه‌م وێناكردنه ئایدیاڵه له به‌خته‌وه‌ری كه‌مێ هاوشێوه‌یه به‌و شته‌ى كه پێشتر به (ئاشتى نێو ماڵ) وهسفمكردووه، ئه‌گه‌رچی له بنه‌ره‌تدا هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێ كه راستییه‌كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌یه، پێكهێنانی خێزان، به‌سه‌رهاتێكی دژوار و ترسناكه. له بنه‌ره‌تدا، ئه‌مه‌ش به‌خته‌وه‌ری به داگیركردنی شوێنی له پێش دیاریكراو كورت ده‌كاته‌وه: ئه‌و ئیشه‌ى كه خۆشت ده‌وێ، خۆشه‌ویستى هاوسه‌ر، منداڵان. هه‌ڵبه‌ت خواستى ئێمه ئه‌مه نییه كه هه‌موو كه‌سێ تێ‌بگا بێكاربوون چ تامێكی هه‌یه، ئه‌مه ویستێكی گه‌مژانه‌یه. ئه‌وه‌ى ده‌پرسم ئه‌مه‌یه ئاخۆ به راستى ده‌توانین به‌خته‌وه‌ری به رازیبوونی په‌تى كورت بكه‌ینه‌وه؟
پ: بۆچی له پێناسه‌كردنی (به‌خته‌وه‌ریدا) كاتیگۆری (له‌ناكاو) باس ده‌كه‌یت؟
ئالان بادیۆ: كاتێ به شیكردنه‌وه‌ى وردی چه‌مكی خۆشبه‌ختییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بین، رووبه‌رووی پرسیارى (دۆخی له ناكاوی) خۆشبه‌ختیش ده‌بینه‌وه، به‌چ چه‌شنێكه به‌خته‌وه‌ری واقعی نه‌ك یاسای بوونی گشتى، به‌ڵكو خۆشبه‌ختییه به‌دیهاتووه‌كان له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ساتهوهختانهى له دۆخێكی له ناكاودا ده‌رده‌كه‌ون؟ ڕای گشتیش له بنه‌ڕه‌تدا له‌م تێگه‌یشتنه له ده‌گمه‌نى به‌خته‌وه‌ری هاوبه‌شه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماسكشی بۆ بپۆشێ و بیشارێته‌وه. كه‌واته له‌م ڕوه‌وه‌یه كه من بیر له بایه‌خی مه‌به‌ستدارى خۆشه‌ویستى ده‌كه‌مه‌وه. خۆشه‌ویستى، ئاره‌زوو، دیدار له‌گه‌ڵ كه‌سێك، ئێمه بیر له‌مانه وه‌ك ساته‌وه‌ختى له‌ناكاوى بوون ده‌كه‌ینه‌وه و باش ده‌زانین كه ئه‌م ساته‌وه‌ختانه، تابلۆگه‌لی رێنماییمانه بۆ گه‌یشتن به‌و شته‌ى كه به‌راستى ئه‌شێ به به‌خته‌وه‌ری له قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌خته‌وه‌ری ناتوانێ ره‌تكردنه‌وه‌ى ساده‌ی به‌دبه‌ختى بێت: به‌خته‌وه‌ری دیارییه، دیارییه له لایه‌ن ژیانه‌وه كه له ئاستى سیسته‌می رازیبوون پتر ده‌ڕوات. دیارییه‌ك له‌لایه‌ن ژیان كه ده‌بێ ئاماده‌ی قبووڵكردنی بین، ئه‌و ریسكهیه كه ده‌بێ ئاماده‌ی بیناكردنی بین. ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێكی وجودیی سه‌ره‌كییه: له‌لایه‌ك ئه‌وه ژیانه كه به رووی رازیبوون كراوه‌ته‌وه و، له لایه‌كی تر، ئه‌و ژیانه‌ى كه ریسكی به‌خته‌وه‌ری وه‌ك له‌ناكاوێك بینا ده‌كات. ئه‌مه له هه‌مان كاتدا، پرسیارێكی سیاسییه: كه‌سانێ هه‌ن ته‌نیا به قبوڵنه‌كردنی به‌دبه‌ختى رازین، كه‌سانێكی تریش هه‌ن كه ریسكی گه‌ڕان به‌دواى به‌خته‌وه‌ری دروست ده‌كه‌ن. به‌رامبه‌ر ئه‌م باسه كۆنزهرڤاتیزمانه، خه‌ڵك ته‌نیا ده‌توانن له‌مه‌ڕ قبوڵنه‌كردنی به‌دبه‌ختى هاوده‌نگ بن، نه‌ك تێڕوانینێك به‌رامبه‌ر به‌خته‌وه‌ری. له به‌رامبه‌ردا، سانت ژۆست رایگه‌یاند كه به‌خته‌وه‌ری له ئه‌وروپا ئایدیایه‌كی نوێ بوو.
ئالان به‌دیۆ یه‌كێكه له فه‌یله‌سوفه هه‌ره دیاره‌كانی فه‌ره‌نسا، هیشتا له ژیاندا ماوه، كاریگه‌رییه‌كانی بادیۆ له دنیا یه‌كجار زۆره، به ڕاده‌یه‌ك كتێبه‌كانی بۆ زۆربه‌ى زمانه‌كانی دنیا وه‌رگێڕاوه و ئێمه‌ش دوو كتێبی ئه‌ومان وه‌رگێڕاوه و پیشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، بادیۆ هه‌موو ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئینسانه‌وه هه‌یه ڕاسته‌وخۆ دهیانخاتهژێر پرسیاره‌وه، له‌م گفتوگۆیه كورته‌دا ده‌یه‌وێ به‌خته‌وه‌ری و ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ى بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌یه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌م خستنهژێرپرسیاره له‌پێناو پێدانه‌وه‌ى مانایه به‌و چه‌مكه: