شوبات 28, 2021

منداڵ و سەیركردنی كەناڵە بیانییەكان

زۆر كەناڵ هەن كە منداڵ خولیای دەبن و سەرنجیان زۆر رادەكێشن بەتایبەت ئەو كەناڵانەی كە زمانی بیانین، بە تایبەت زمانی ئینگلیزی. هەر چەندە منداڵ بە ئەندازەیەك سوودی لێ وەردەگرێت فێری هەندێك وشە، بەڵام كاتێك دەبێتە هۆی دابرانی منداڵ لە دەوروو بەری خۆی و وای لێ دەكات كە بێ دەنگی هەڵبژێرێ و قسە نەكات. دكتۆر كاوێس زەنگەنە پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان هۆكار و زیانەكانی سەیركردنی ئەو كەناڵانە ڕوون دەكاتەوە:

 ١-كە زۆر گوێ دەگرێت لە ئاواز و دەنگەكان و خولیایان دەبێت.
٢-زۆر سەیری وێنە رەنگاوڕەنگەكان دەكات، كە بە خێرایی نیشان دەدرێن و فریا ناكەوێ بەدواداچوونیان بۆ بكات.
٣-منداڵ پاشان خولیای شاشەكان دەبێت و پێشیانەوە دەلكێ تا بتوانێ لە گەڵیان هەڵبكات.
٤-دوای چەند مانگێك منداڵ تەنها خولیای شاشەكانە و لەبەر خۆی گۆرانیەكان دەڵێتەوە، هیچ قسەیەكیش نازانێت و وەڵامی دایك و باوكی ناداتەوە چونكە قسەكانیان وەك هی شاشەكان بە ئاواز نیە بۆ ئەو.
بۆ دوور بون لەم گرفتە گەورانە د. كاوێس زەنگەنە ئەم ئامۆژگاریانە دەخاتە ڕوو:
١.گرینگی بدرێت بە یاریكردن لەگەڵ منداڵ و یاریكردن لە نێوان مندالەكانی خۆیان و تیڤیەكانیش نەبنە هۆكاری سەرەكی كات بەسەر بردنی منداڵ.
٢.دانانی كاتی تایبەت بۆ منداڵ تا سەیری تیڤیەكان و یاریە ئەلیكترۆنیەكان و نابێت بەردەوام كراوە و بەر دەست بێ.
٣.نابێت لە یەك كاتژمێر لە رۆژێكدا زیاتر سەیری تیڤیەكان بكرێت لای منداڵ.
٤.ئەو یاری و بەرنامانە دەبێ گونجاو بێ بۆ تەمەنی منداڵ و دیمەنی ترسناكی تێدا نەبێت تا نەبێتە هۆ كاری ترس و خەوزڕانی منداڵ.
٥.نابێت بە هیچ جۆرێك تیڤی و یاری ئەلیكترۆنی لە ژووری خەو هەبێت.
٦.نابێت منداڵی تەمەن ژێر دوو ساڵ سەیری تەلەفزیۆن و یاری ئەلیكترۆنی بكات چونكە كاریگەریی زۆر و راستەوخۆی هەیە لەسەر گەشەی مێشك بە تایبەتی قسەكردن.
٧.باشتریش وایە دایك و باوكانیش زۆر خولیای تی ڤی نەبن و كاتی سەیركردنی كەم كەنەوە.
٨.وا باشە گرنگی بدرێت بە وەرزش، بە تایبەت لە دەرەوەی ماڵ و ئەندامانی خێزان بەشداریی تێدا بكەن، و وەرزش ببێتە بەشێكی سەرەكیی ژیانی منداڵ.
٩.دانانی كاتی گونجاو و تایبەت بۆ قسەكردنی ئەندامانی خێزان بەیەكەوە بەسەر هاتەكانی هەر یەكەیان لە ژیانی رۆژانەیاندا.
١٠.هەڵهێنانی منداڵ كە خولیای خوێندنەوە و پاشان نووسین یان هەر هونەرێكی تربێت ژیانی پێ رەنگین و جوانتر بكات

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر
.

© 2017 Hawler