شوبات 27, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

كوردستان زێدی وشترمەل نییە و لێشی دەژی

هەرچەندە نیشتیمانی سەرەكیی وشترمەڵ (نەعامە) وڵاتانی ئەفەریقا و ئوستڕاڵیایە، بەڵام چەند ساڵێكە خواست لەسەر بەخێوكردنی وشترمەل

هەرچەندە نیشتیمانی سەرەكیی وشترمەڵ (نەعامە) وڵاتانی ئەفەریقا و ئوستڕاڵیایە، بەڵام چەند ساڵێكە خواست لەسەر بەخێوكردنی وشترمەل لە كوردستان زیادی كردووە، كە ئێستا دوو كێڵگەی تایبەتی لە كەركووك و دەربەندیخان هەن، كە ئێستادا بە هەردووكیان زیاتر لە 60 نەعامەیان تێدا بەخێو دەكرێت، نرخی یەك نەعامەش بە 1000 دۆلارە. لە هەرێمی كوردستان زیاتر دوو جۆری وشترمەل هەن، ئەویش هەریەك لە ئەفەریقی و هیندییە.
بە پێی ڕێنماییەكان وەزارەت دەبێت هەر كێڵگەیەكی تایبەت بە بەخێوكردنی وشترمەل 3 كیلۆمەتر لە سنووری شارەوانیی پارێزگا و دوو كیلۆمەتر لە سنووری قەزا و هەزار مەتریش لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دوور بێت، هەروەها دەبێت پانتایی كێڵگەكە لە دوو دۆنم كەمتر نەبێت.
نرخی هێلكەیەكی وشترمەل 40 هەزار دینارە و بە 42 ڕۆژ هێلكەكان هەڵدێن، لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كڕیاری ئەو دوو كێڵگەیە هەن، بە تایبەتی ئەو كەسانەی باخ و ڤێلایان هەیە و نرخی یەك نەعامەی گەورە بە 1000 دۆلارە و بە بچووكییش بە 300-400 دۆلارە.

 

محمد لادێ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler