شوبات 27, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

بە ڕۆژ ئەندازیارە و بەشەو لەفەفرۆشە

محەمەد عیشماوی، كە ئەندازیاری كۆمپیوتەرە لە لە میسر، هەموو بەیانیەك وەكو هەموو فەرمانبەرانی دیكەی میسر دەچیتە سەر كاری خۆی وەكو ئەندازیاری كۆمپیوتەر و، لە شەواندا عارەبانیەكی هەیە و خەریكی لەفە فرۆشتن دەبێت.
گوزەرانی محەمەد، جیاوازیەكی نییە لەگەڵ زۆربەی ئەو گەنجانەی كە بێجگە لە وەزیفەی خۆیان لە كەرتی تایبەتدا كار دەكەن. عشماوی و هاورێیەكی بەر لە دەرچوونیان لە كۆلیژدا، دەستیان كردووە بە كاركردن و عارەبانەیەكیان كڕیووە و شەوانە كاری لەفە فرۆشتن دەكەن.
محەمەد، شەوانە نۆ جۆر خواردن دەفرۆشێت كە پێویستی بە ئامادەكردن ناكات، وەكو پەنیر و نۆتێلا و و مورەبا كە لەفەی هەر یەكێكیان بە 5 جونەی میسریی كە دەكاتە كەمتر لە نیو دۆلار.

© 2017 Hawler