شوبات 27, 2020

زۆرترین بینراو كۆمه‌ڵایه‌تی

لە ئاهەنگی سەری ساڵدا گارسۆنێك سەد هێندەی نرخی خواردنەكە بەخشیشی وەرگرت

لە شەوی سەری ساڵدا، بە بۆنەی ئاهەنگ گێڕانەوە، هەندێك شتی جوان و سەیر ڕوودەدەن، بۆ ئەمساڵیش گارسۆنێك لە چێشتخانەیەكی بچووكی ئەمریكا، 2020 دۆلاری وەكو بەخشیش وەرگرت بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2020 لە كاتێكدا ژمە خواردنەكە بای 23 دۆلار بوو.
"دانیال فرانزونی"ـی گارسۆن كە تەمەنی 31 ساڵە، دەڵێت: "زۆرترین بەخشیش بووە كە لە ئەمساڵ دراوە بە گارسۆن، كە منی تووشی سەرسورمان كرد كاتێك بینیم لەسەر كاغەزێك نوسراوە بە جوانترین بەخشیش ساڵی نوێت پیرۆزبێت".
فرانزونی، گوتیشی: " بەو بەخشیشە دەتوانم مۆڵەتی شوفیریەكەم پێ نوێ بكەمەوە و هەندێك لە قەرزەكانمی پێ بدەمەوە".
ئەو بەخشیشە وای لە فرانزونی كرد سەردانی یەكێك لە چێشتخانەكان بكات و (20.20) كە دەكاتە 20 دۆلار و 20 سەنت وەكو بەخشیش بدات و بەپێكەنینەوە گوتی: " ئەو بەخشیشەی من با وەڵامێك بێت بۆ ئەو كارە جوانەی كە خێزانەكە بەرامبەر بەمنیان كرد بۆ هۆی باشی دلەكانیانەوە".

© 2017 Hawler