کانونی دووەم 22, 2020

زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌ییدا

بەو چەشنەی كە ئەتوانرێ زاڵبوون و ڕامكردن بە توڕەیی دەرەكی ناوەزد بكرێ، توڕەیی دەتوانرێ بە جۆرێ زاڵبوون و ڕامكردنی ناوەكی بێتە هەژماردن، وێرای ئەو جیاوازییەی كە كەسێكی توڕە هەرگیز ناتوانێ ماف بە خۆی بدات، چونكە توڕەیی شتیكی جگە لەوە نییە كە كەسێ ئەو ماڵ و موڵكەی كە كەسێكی تر بەرامبەر بەوان خاوەن ماف بیكاتە موڵكی خۆی، و ئەم كارەش تا ئەو شوێنە بە توڕەیی دادەنرێ كە بێ هیچ گوڕانێ لە شێوە و بڕیارەكانی حكومەت، شتێكی لە سەرفكردنی تاكەكەسی بكرێتە دەرەوە و كەسێكی تر بە كاری بهێنێ، لەبەر ئەوە ئەگەر كەسی توڕە پانتایی دەسەڵات و هەژموونی خۆی باڵاتر لەو شتە بەرفراوان بكاتەوە كە مافی هاوڵاتیان و فەرمانڕەوایانی یاسایی نوێگەری سیاسییە، دیكتاتۆریەت و ستەمكاریشی دەخاتە سەر توڕەیی.
لە هەموو حكومەتە یاساییەكان، دیاریكردن و ناچاركردنی تاكەكه‌سه‌ یاسادانەرەكان, بە هەمان ڕادە سروشتي و پێویستە كە بۆ شێوەي خودی حكومەت سروشتى و پێويسته‌، چونكه‌ دامەزراندن و جێگیركردنی لە دەستپێكردن هةوڵه‌كانى خەڵكەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەنارشی زێتر لەگەڵ ئەمەدا هاوشێوەیە كە هیچ شێوەیەك لە حكومەت بوونی نەبێ، یان هاوشێوەی ئەوەیە كە رێك بكەوين حكومەتێكی پادشایةتيمان هەبێت، بەڵام هیچ پرۆژەیەكمان بۆ كەسێ نییە كە پادشا و هەڵگری دەسەڵاتە. لەم ڕوەوە هەموو نوێگەرییە سیاسییەكان، بە شێوەی حكومەت دامەزراون، و خاوەن یاسا و بڕیارگەڵكێن بۆ جێگیركردن و گواستنەوەی مافی ئەو كەسانەی كە پشكیان لە فەرماندارێتی هەمووەكیدا هەیە. هەموو كەسێ بەشێك لە دەسەڵات، لە ڕێگەیەكی جگە لەوەی یاسای كۆمەڵگا ڕەوایەتی پێ داوە، بۆ خۆی بەكاربهێنێ و له‌ هه‌مان كاتدا خاوەنی ئەم مافەش نییە كە لە گوێڕایەڵیی بكردرێ، ئەگەر چی شێوەی نوێگەری سیاسی هێشتا دەست و پێ سپی ماوەتەوە، چونكە ئەو كەسێ نییە كە یاسای دیاری كردبێ، و لە ئاكامدا، كەسێ نییە كە خەڵك لەگەڵی رێككەوتبن. توڕەییەكی وەها، یان هەر كەسێكی تر كە دەسەڵاتي هه‌بێت، هەرگیز خاوەن ناونیشان و مافێ نییە، مەگەر ئەوەی كە خەڵك، هەم ئازادی هاوپەیمانیان هەبێ و هەم بە گشتی لەگەڵي رێكبكەون و پاڵپشتی له‌و دەسەڵاتە بكات كه‌ ئه‌وى توڕه‌ كردووه‌.
جۆن لۆك
سه‌رچاوه‌: جۆن لۆك/ نامه‌یه‌ك له‌باره‌ى حكومه‌تى مه‌ده‌نی..

© 2017 Hawler