ئاب 11, 2020

((بەگمە سۆر)) خوان دەنگێکی بەسۆز ماڵئاوایی لێكردین

خودای بالادەست زۆرجار بەهرەی دەنگۆشی بەهەمووکەس نادات لەگەل ئەوەشدا کەسانێک هەن خودان دەنگێکی خۆش وهێمن وبەسۆزن، یەکێک لەوانە بەگمەسۆربوو.

كه‌ ناوی تەواوی بەگم حەسەن محەمەدە لەبەر ئەوەی رووخساری دەم وچاوی سۆروسپی بووە ئەونازناوەی درایتە پال ناوەکەی پلە بەگم لەهۆزی گۆران بووە شووبە کابرایەکی گوندی سوربەشی حەوێزدەکا بەنێوی هادی چەند سالێک پێکوە دەبن منالیان نابی، به‌لام بەگمەسۆر تاقانەی دایک وباوکی بووە، بویە باوکی کاتێ چویتە دیوەخانەکان بەتوبزی بەگمەسۆری بردیتە نێو دیوەخانەکان ئاغاکانی ئەوکات داوایان لێکردوە بەدەنگی خۆشی شتێکیان لۆبرێ بەگم ئەوکات کچێکی پارچەرە دەبی وپێ ناخۆشە لەنێوخەلک و دیوەخان شت بچری، بەلام باوکی بە زۆری زۆرداری بردیتی وپێگووتیە ئەوکاتەی بەگمەسۆرشووی بە هادی دەکات لەهۆزی بلباسی گوندی سۆربەشی حەوێز هەست دەکات ئازادی زیاترەولەچەنگ باوکی دەربازی بووە، بەلام قەدەری خوا وابووە پاش چەند سالێک لەهاوسەرێتی لێک دادەبرێن ومام هادی کۆچی داوی دەکات ئەوەبوو دیسان بەگمەسۆر بەتەنیا دەمینێیتەوە لەمێژەش گووتراوە تەنیایی لۆخواباشە، بەگمە سۆر نەخوشک نەبرا نە کچ نە کور نەخزمێکی نزیکی نەبوە کەلەگەلی بژی ئەوەبوو بەتەنیا لەنێو کابینیەک دەژیا لەژیانێکی کولەمەرگی وپرلەچەرمەسەری هەرلۆ مێژوو دەلێم کاتی من بەرنامەم لۆکرد لەکەنالی رەسەن کە دیاربوو نەخۆشی چاو ئێشەی هەبوو ئەوەبوو بینەرێکی دلسۆز لەسەر ئەرکی خۆی بردیە نەخۆشخانەو چاوەکانی نەشتەرگەری لۆکرد کاتێ جاری دووەم سەردانیمان کردەوە گوتی ئەو ە چتان لەمنکرد چاوم پر ئاگربوو هەموومان پێکەنین و گوتمان چاوتمان عەملیاتکرد تاچاوت شەش لەسەرشەش بی بەگمەسۆر کەسێکی بەوەفا بووە بو هاوسەرەکەی هەموورۆژ گەرنا رۆژانی هەینی لەبەیانی تاێوارە دەچوەسەرگۆری هادی هاوسەری وحەیران ولاوک وسەردوولکەی پێداهەلگووتوە کەم ژنم دیتیە بە ئاشرا بلێ پیاوەکم لۆم باشتربوە لە باوکم هەمیشەش ناو گوتنەکانی ناوی هادی هێناوە ئەوەی ماوە بلێین ئەوەیە بەگمە سۆر زۆبەی ژیانی ناخۆشی ونەخۆشی ودەرد وناسۆری بووە نزیکەی سەدەیەک ژیاوە وخۆشی کەم بینیوە لەژیانی خۆی، بۆیە بەلاوک وحەیران وبەستە غەمەکانی خۆی بەبادەکرد کاتێ دەچویە لای هەستت دەکرد کەسێکی ماندووبوە لە ژیان لەگەل ئەوەشدا بەروو خۆشی پێشوازی لێدەکردی هەمیشەش قسەی راست ودروستی دەکرد وکەسێکی ئاوەدان ومەجلیس خۆش بوو، بەداخەوە لە 7ی 11ی 2019بە یەکجاری مالئاوایی لێکردین چۆوەبەر بارەگایی یەزدان خوالێخۆشبی وبە دیداری هاوسەرەکەی لەبەهەشت شادبنەوە.

 

© 2017 Hawler