
مرۆڤه‌كان به شێواوی و نیوه‌یی ژیان، به بێهووده هه‌وڵیاندا نیوه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا یه‌ك بگرنه‌وه
ئای مێژوو له یه‌ك كاتدا هه‌م چه‌ند سه‌یره و هه‌م چه‌ندیش ئاشنا! چه‌ند هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی تێدا ڕوویداوه! ئهرستۆڤان پێیوایه مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا ئاسمانێك بووه، له سێ دهركهوتهدا ده‌ركه‌وتووه: نێر، مێ، نێره‌مووك. نێره‌مووك هه‌ردووكیانی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی چوار ده‌ستی هه‌بووه، چوار قاچی هه‌بووه، دوو ڕوخساری هه‌بووه، یه‌كسه‌ری هه‌بووه، دوو ئه‌ندامی سێكسیی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بن، له‌سه‌ر زه‌وی جووت بوون هه‌ر به‌و جۆره‌ی په‌نگوینه‌كان ده‌یكه‌ن. كاتێك راده‌كه‌ن شێوه‌ی تۆپ وه‌رده‌گرن كه به‌سه‌ر زه‌ویدا گلۆر ده‌بێته‌وه. به‌م جۆره له تیپێكدا خۆیان ڕێكخست، بوونه خاوه‌نی هێزێكی زۆر و ترسناك كه له‌خۆیانی بوغرا كردن، به‌م هۆیه به ئاسماندا سه‌ركه‌وتن و كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی خوداكان، ئه‌وانیش تووشی سه‌رسوڕمانێكی ڕاسته‌قینه‌دا بوون و خۆیان له دوو ڕێیانێكدا بینییه‌وه. یان ده‌بێت مرۆڤ بكوژن، ئه‌و كاته ئه‌و قوربانییانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت، یانیش ده‌بێت له‌م زێده‌ڕه‌وییه خۆش ببن، ئه‌مه‌یش كاری نه‌كرده بوو. بۆیه ئه‌و كاته زیۆس "وه‌ك دووكه‌رتبوونی توێكڵی هێلكه" كردنی به دووركهرتهوه.
ئه‌پۆلۆ له لایه‌نه بڕدراوهكهوه ڕوخساره‌كان له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه و گه‌روویان نیوه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیانی نه‌مریدا، له‌به‌رچاوی خۆیدا سزاكه‌ی له بیر بێت و زیاتر شه‌رمنده بێت. ئینجا خودای تیماركهر هه‌موو ئه‌و پێسته كۆده‌كاته‌وه كه به زگه‌وه هه‌ڵواسراوه و به تووندی شه‌ته‌كی ده‌دات "وه‌ك چۆن كیسه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبووم له حه‌بلی ده‌سكه‌كه‌ی شه‌ته‌ك ده‌ده‌ین"، هیچ ناهێڵێته‌وه جگه له ده‌رچه‌یه‌كی بچووك كه له‌مڕۆدا پێیده‌ڵێین ناوك.
مرۆڤه‌كان به شێواوی و نیوه‌یی ژیان، به بێهووده هه‌وڵیاندا نیوه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا یه‌ك بگرنه‌وه، بۆیه ماچیان گۆڕییه‌وه و یه‌كتریان له ئامێز گرت. له‌م ونكردنه‌دا ئیرۆس له‌دایكبوو كه وایلێكردن سۆزیان بۆ ئه‌و نیوهوهیان هه‌بێت كه ونیان كردووه. هه‌روه‌ها له هه‌مان هه‌سته‌وه، ده‌ریای به‌رفراوانی ئه‌ده‌ب و شیعر له‌دایكبوو، كه هه‌ر له كۆنه‌وه ده‌ركه‌وتووه: مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا هه‌بوویه‌كی نوقسانه، بۆیه ده‌بێت له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و "نیوه پرته‌قاڵ"ـه‌دا ئاسووده‌یی بدۆزێته‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته نائومێدكهرهدا و له كاتی گه‌ڕانیدا به دوای كامڵكردنهوهی بوونی خۆیدا، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه به نیوه‌یی و به بێ نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی بمێنێته‌وه. نیوهكان به‌وه رازیی ده‌بن كه له برسانا بمرن. جا كاتێك نیوه‌یه‌كیان ده‌مرێت، ئه‌وا ئه‌و نیوه‌ی تریان كه به زیندوویی ده‌ژی به دوای نیوه‌یه‌كی تردا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئامێزیی بگرێت. ئیدی به‌م جۆره ڕه‌گه‌زی مرۆیی له‌نێو ده‌چن.
به‌ڵام زیۆس به‌زه‌یی پێیاندا دێته‌وه، له‌وه ده‌ترسێت عهشیقهكانی له‌ده‌ست بدات، بۆیه ئه‌ندامی سێكسییانی له پشته‌وه هێنایه پێشه‌وه. له‌مه‌وه چێژی سێكسی نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تییان ده‌دات بۆ منداڵبوون و وه‌چه‌خستنه‌وه له‌دوای ئه‌نجامدانی سێكس له‌نێوان نێر و مێدا، به‌ڵكو ئامرازی تیماركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازارهكهیشیانه، له‌و سه‌رگه‌ردانیه ترسناكهیش سه‌بوورییان پێده‌دات. به‌م جۆره ئۆرگازم و خۆشی ده‌بێته له‌بیركردنی خودی كاتی و ڕووكه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یادگاریی ئه‌و نوقسانییه هه‌میشه‌ییه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندایه. ئه‌وه ساته‌وه‌ختی پشووی بهمرازگهیشتن و دڵخوازییه.
ئه‌گه‌رچی ئامێزانبوون كاری نه‌كرده‌یه، به‌هۆی غیابی جه‌سته‌یی مه‌عشوقه‌وه، كه‌چی به پاڵنه‌ری هه‌مان پێویستی، بیرمان داگیر ده‌كات و پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بین. وه‌ك "رۆلان بارت" Roland Barthes له كتێبی "فراگمینتهكان ده‌رباره‌ی گوتاری عاشق" نووسیویه‌تی: ئه‌و عاشقه‌ی كه "هه‌ندێجار" له‌بیرناكرێت، به‌هۆی سه‌ركه‌شیی فیكری و ماندوبوون و باری گرانی یاده‌وه‌رییه‌وه ده‌مرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ چركه‌ساتی "بێ وه‌فایی" له زه‌یندا بمێنێته‌وه، ئه‌وا به خێرایی له لهیادچووندا هه‌ڵده‌ستینه‌وه و یه‌ك ده‌نگ له جه‌سته‌وه ده‌رده‌چێت كه گوزارشت له هه‌موو هه‌سته‌كانی غیاب ده‌كات: ئه‌وه ههنسكهكانه. بارت ڕوونتری ده‌كاته‌وه: «هه‌ردوو نیوه نێرهمووكهكه یه‌ك به دوای یه‌كتر هه‌نسك ده‌ده‌ن، وه‌ك بڵێی هه‌ر هه‌نسكێك بۆ خۆی نوقسانه و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له‌ویتریاندا بتوێته‌وه: ئه‌وه ئاوێزانبوونه، كه هه‌میشه له ڕێگه‌یه‌وه دوو وێنه بهنیویهكتریدا ده‌چن تاوه‌كو ببنه یه‌ك وێنه». له میانه‌ی ئه‌م غیابه عاتیفییه‌وه، مرۆڤ وێنه‌یه‌كی بهشبهشكراوی وشكههڵگهڕاو و ههڵپڕوكاو ده‌نوێنێته‌وه كه خۆی گرمۆڵه كردووه. وه‌ك نیوه ئاسمانێك كه هه‌رگیز به سوڕانه‌وه كامڵ نابێت.
له‌گه‌ڵ باوه‌ڕهێنان به تیۆره‌كه‌ی ئهرستۆڤاندا، كه پێناچێت تیۆرێكی شێتانه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ر له‌و دراما سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه نائاگایانهیان له‌ناخی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، ئیدی شتێك پاڵمان پێوه ده‌نیت كه به دوای "جمكی ڕۆح"ـدا بگه‌ڕێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی بینینی ئه‌و جمكه ده‌مانخاته‌وه سه‌ر سروشتی یه‌كه‌ممان و به‌خته‌وه‌رمان ده‌كات. عه‌شق له چارهماندا نووسراو و ناچارین خۆشه‌ویستی بكه‌ین. ئه‌فڵاتوون به ئایرۆنییه‌وه ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی پێكه‌وه ژیانیان ده‌به‌نه سه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌وه بدركێنن كه هه‌ر یه‌كێكیان لهویتریانی چاوه‌ڕوان ده‌كات!».
دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك، ئه‌و داستانه بنچینه‌ییه بۆ "ئه‌ندرییه بریتۆن" بوو به به‌رهه‌مێكی سه‌ره‌كی، ئه‌ویش له كتێبه‌كه‌یدا "عه‌شقی شێتانه"، له میانه‌ی وێنه‌ی "پێڵاوه‌كه‌ی سهرندرێلا"وه، كه له فۆلكلۆری ڕۆژئاواییدا ئه‌م بوونه ناوازه نادیاره ده‌نوێنێته‌وه كه له هه‌موو شوێنێك چاوه‌ڕوانمانه. نووسه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ریه‌كه له ئێمه ده‌زانن عه‌شق پشت ده‌به‌ستێت به‌و ئایدیایه‌ی كه ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ك كه‌س هه‌یه هۆگرمان بێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی "ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان" وه‌ك تاكه عه‌داله‌تی مومكین ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وا زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان به ته‌واوی له عه‌شق نا‌ئومێد ده‌بن. «ئه‌وان له یاده‌وه‌رییه درۆزنانهكاندا نغرۆ ده‌بن، له‌گه‌ڵیدا ڕێده‌كه‌ن تاوه‌كو ئه‌سڵی كه‌وتنه ئه‌زه‌لییه‌كه‌یان به‌هێزتر بكه‌ن و هه‌ست به تاوان بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا، به‌لای هه‌ر كه‌سێكه‌وه په‌یمان (به‌ڵێن)ی ئه‌وه‌ی كه دێت، نهێنیی ژیانی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه، ڕۆژێك له ڕۆژانیش به گوێره‌ی چاره‌نووس له بوونێكی دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت»، له تێروانینی بریتۆندا بوونێكی ته‌واو تاقانه، به سه‌ربڵندییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت تاوه‌كو بیسه‌لمێنێت كه عه‌شق ڕاسته‌قینه و نه‌مره.