
به قسه‌ی لۆك فێری و ئالان ڕینۆ، له ئێستادا ڕێگای یه‌كه‌می فه‌لسه‌فاندن، تێڕامان و بیركردنه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌دا كه وێنه‌ی پڕبه‌پێستیان به "فه‌لسه‌فه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی 68" داوه، له دیارترین ئه‌و فیگورانهیش: میشێل فۆكۆ و لووی ئالتۆسێر و ژیل دۆلۆز و ژاك دێرێدا و لیڤی شتراوس.
هه‌ندێ له فه‌یله‌سوفانی ئه‌مڕۆ خۆیان به قوتابی ئه‌م بیرمه‌نده مه‌زنانه داده‌نێن، ئه‌گه‌رچی هه‌ر میراتگرییهكیش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وان فه‌یله‌سوفن، چونكه زۆر باش وانه‌كانی مامۆستاكانیان وه‌رگرتووه و لێیانكشاونهتهوه به بێ ئه‌وه‌ی لێیان دابڕێن و زۆر لێیان دووربكه‌ونه‌وه. به‌م جۆره هه‌ندێكیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه منه‌تباری ئاڵتوسێرن چونكه فێری كردوون زانست له ئایدیۆلۆژیاوه هه‌ڵبهێنجێنن، بگره له‌به‌رئه‌وه‌ی وای لێكردوون سپینۆزا بخوێننه‌وه و بیری لێ بكه‌نه‌وه، واته هه‌ر ئه‌و بیرمه‌نده حه‌كیمه‌ی كه بانگه‌شه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گزی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات. هه‌ندێك فه‌یله‌سوفی دیكه، به په‌یڕه‌ویكردن له ژیل دۆلۆز، خۆیان لكاند به "لهقهڵهمڕهویخستن" (deterritorialisation)ـه‌وه كه ته‌كنۆلۆژیای نوێی په‌یوه‌ندیگیری دروستی كردووه. خۆڵه‌مێشی ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه ژیل دۆلۆز و فیلیكس گواتاری ده‌رباره‌ی ته‌كنۆلۆژیای نوێ دایانڕشتووه، ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی خولقاندووه كه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی نه‌بوو، له‌وانه: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شوێن و كاتی په‌یوه‌ست به خێرایی، كه به‌هۆی ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان، فره‌یی وێنه‌كان كه له‌ڕێگای دیجیتاڵییه‌وه دروست ده‌بن، پاشان به‌رهه‌مهێنانی حه‌قیقه‌تی مه‌جازی و ...هتد.
ژاك دێرێدا هه‌ندێجار –له كۆنتێكستی فیكری فه‌ره‌نسیدا- خۆی ده‌لكێنێت به فیكری ڕه‌خنه‌ییه‌وه، به پێكهاتهشكێنیی سوبێكتیڤیزم و "جیاوازی"ـیه‌وه، كه به‌م دوو كهرهستهیهیش وه‌سفی ئه‌و پرۆسێسه ده‌كات كه ئامانجی باڵا و دوا ئامانجی نییه، له‌مڕۆیشدا ته‌كنیكی باڵاده‌ست ئه‌م دۆخه به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه كه هایدیگه‌ر به دوایین ڕواڵه‌تی میتافیزیكای ڕۆژئاوای داده‌نێت.
كێبهركێكارهكانی ژان فرانسوا لیوتاریش لای خۆیانه‌وه، به هه‌موو ڕێگایه‌ك بابه‌تی پۆستمۆدێرنیزم ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا پۆستمۆدێرنیسته‌كان به خاپووركردنی "حیكایه‌ته گه‌وره‌كان"ـدا بناسرێته‌وه، كه‌واته ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه ستراتیژییه ته‌رخان بكرێن كه باس له پهژموردهبوونی "هه‌مه‌كییه كۆنه‌كان" ده‌كات، تاوه‌كو ئه‌م ههمهكییانه بكرێنه‌وه به‌سه‌ر مشت‌ومڕ و دیالۆگی ناكۆتای نێوان سوبێكت و ئه‌ویتر، هاوشێوه و جیاوازدا. له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا به ئاسانی ئه‌ستێره‌ی ستایشكه‌ری ونبوونی مانا ده‌جریوێنێت. هه‌روه‌ها ئاراسته‌یه‌كی فیكریش به‌ره‌و تێڕامان له ئه‌خلاقێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه بنچینه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه. له به‌رهه‌مه‌كانی كۆتایی لیوتاردا ئه‌وه‌مان گرنگه به‌رده‌وامی به داواكه‌ی ئه‌و بده‌ین بۆ "شایه‌تیدان له‌سه‌ر جیاواز"، بۆ تێگه‌یشتن له‌و شته‌ی كه هه‌ر تاكه‌كه‌سێك پێكده‌هێنێت، تاكه‌كه‌س وه‌ك وه‌رگری یاسای ئه‌خلاقی، هه‌روه‌ها بۆ بیركردنه‌وه له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێك كه بتوانێت به‌ره‌نگاری ناكۆكییه‌كان ببێته‌وه.
ئه‌م هێڵێكی ناوازه و پنتی به‌یه‌كگه‌یشتنی چه‌ندین فه‌یله‌سوفی ئه‌مڕۆیه: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه نه‌ریت به‌رهه‌می هێناون و له‌گه‌ڵ هیگڵدا گه‌یشتنه ترۆپك، ئاره‌زووكردنی مافی جیاوازی و "غهیرهبوون". دۆزینه‌وه‌كه‌ی ئیمانوێل لیڤیناس و ئاماژه‌دان به نموونه‌ی فه‌یله‌سوف، كه به‌نده به له‌پێشترێتی "ئه‌ویتر"ه‌وه (نه‌ك له‌پێشترێتی "من" یان شوناس)، زه‌ینه هه‌ره جیاوازه‌كانی بوژانده‌وه. به‌لای هه‌ندێك بیرمه‌نده‌وه بابه‌ته هایگهرییهكهی "كۆتایی فه‌لسه‌فه" له نووسین و فه‌زای ئه‌ده‌بیه‌وه گلا و تێێدا قه‌تیس بوو، هه‌روه‌ها خۆی له ده‌وری ئه‌خلاق، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین تیۆلۆژیا، پێچدا و داخرا.
دواجار، كاتێك هه‌ر فهیهسوفێك كه كلۆد لیڤی شتراوش ده‌كاته سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عیه‌ت، ئه‌وا ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه كه جه‌خت له‌سه‌ر هێزی ئه‌و پرۆژه‌یه بكاته‌وه كه ناسینی گه‌ردوونێتی و ئێستاییبوونی بونیاده سه‌ره‌تاییه‌كانی پێكهوهئیشكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه. به‌م جۆره هه‌ندێك له‌و فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسییانه‌ی كه هه‌ندێجار له قوتابخانه‌كه‌ی "نوام چۆمسكی" یان له قوتابخانه‌ی "جێری فۆدۆر"ـدا پێگه‌یشتوون خولیای ئه‌وه‌یانه مۆركی "شروشتگهرایی" بلكێنن به عه‌قڵه‌وه، واته به تیرمه بایۆلۆییهكان شرۆڤه‌ی بكه‌ن. ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌گی گشتی میراتگری بونیادگه‌رایی و فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریین، بۆیه مه‌یلیان له‌وه‌یه به جۆرێك ده‌رك به زانسته مه‌عریفییه‌كان بكه‌ن كه بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی وا زۆر نابات كۆتایی پێدێت.