تشرینی دووەم 19, 2019

هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كان له‌ دابه‌شكردنی پێدراو و ئـه‌ركه‌كاندا

هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌ سه‌ره‌نجدان له‌ دابه‌شكردنی پێدراو و ئـه‌ركه‌كاندا، به‌گوێره‌ی دادپه‌روه‌ری یان نادادپه‌روه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت. چه‌مكی دادپه‌روه‌ری له‌ گشتیترین مانادا، پاپه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر تاكێك له‌و شته‌ی كه‌ مافی خۆیه‌تی، سوودمه‌ندبێ لێی. له‌م پێناسه‌یه‌دا، ده‌توانین له‌ نێوان دادپه‌روه‌ی ماددی و فۆرماڵ جیاوازی بكه‌ین.

دادپه‌روه‌ری فۆرماڵ پاپه‌نده‌ به‌و دابه‌شكردنانه‌وه‌ كه‌ هاوشان به‌ پێوه‌ر یان رێسا رێككراوه‌كان بێت. دادپه‌روه‌ی فۆرماڵ زۆرجار به‌ هاوشێوه‌ی دادپه‌روه‌ی یاسایی یان تاكه‌كه‌سیی ده‌زانرێ. ئه‌م دادپه‌روه‌رییه‌ پاپه‌ندی پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری سروشتییه‌.كه‌ له‌ هه‌وڵی به‌دیهێنانی یه‌كسانین. گه‌ر گریمان بكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سانی كۆمه‌ڵگایه‌ك یان ئه‌ندامانی گرووپێك ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێسایه‌كی یه‌كسان ره‌فتار بكرێ، ئه‌وكات یه‌كسانیی فه‌رمی یان یاسایی دێته‌ كایه‌وه‌.
دادپه‌روه‌ری ماددی به‌ زانینی پێوه‌ره‌كانی دابه‌شكردنێكی گونجاوه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ كه‌ تێگه‌یشتنی پێكدژی له‌باره‌ی دادپه‌روه‌ری دێنێته‌ كایه‌وه‌. دادپه‌روه‌ری ماددی ئه‌شێ نایه‌كسانی به‌ هۆی دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی نێوان گرووپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جیاوازه‌كان بهێنێته‌ كایه‌وه‌، زۆرجار دادپه‌روه‌ری ماددی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ یه‌كسان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
دادپه‌روه‌ری زۆرجار به‌ گرنگترین به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژمێردرێ كه‌ له‌ هه‌موو تێبینیه‌ نۆرمییه‌كانی تر، وه‌ك سوود، لانیكه‌م له‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا گرنگتره‌. ره‌خنه‌گرانی چه‌مكی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ئه‌رگومێنته‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ بیرۆكه‌ی دابه‌شكردن به‌گوێره‌ی مۆدێل و نموونه‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی نموونه‌ و مۆدێلێكی ئاوها په‌یوه‌سته‌ به‌ سنورداركردنی نارووبه‌رووی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كان. له‌ مۆدێلی دادپه‌روه‌ریدا پشت ئه‌ستووره‌ به‌ ماف و پێدراوه‌كان.
كاریگه‌رترین تیۆری هاوچه‌رخ له‌باره‌ی دادپه‌روه‌ی هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكه‌ڵاوكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری مادی له‌ ژێر ئایدیای په‌یمان. جۆن راوڵز پێیوایه‌ پره‌نسیپه‌كانی دیاریكردنی دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ له‌ ره‌وشێكی ئاسایی و له‌ خۆبوردانه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێ و به‌ڵگه‌نه‌ویسترین بۆچوونه‌كانمان له‌ باره‌ی دادپه‌روه‌ری قبوڵ ده‌كات بریتییه‌ له‌:
یه‌كه‌م: هه‌موو كه‌سـێ ده‌بێ مافێكی یه‌كسانی به‌ گوێره‌ی سیسته‌می گشتیی ئازادییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان هه‌بێ كه‌ شایه‌نی به‌راورد به‌ سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی ئازادی بۆ هه‌مووانه‌یه‌.
دووه‌م: نایه‌كسانییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان ده‌بێ به‌م چه‌شنه‌ رێبكخرێن: ئه‌لف:زۆرترین سوود بۆ بێ به‌شه‌كان، بێ: به‌ پێگه‌ و ئه‌و پۆستانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ببێ كه‌ هه‌مووان ده‌ستیان پێ ده‌گا و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان ده‌خولقێنێ.
له‌ تیۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌ی كۆتاییدا پێیانوایه‌ كه‌ پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری به‌ كایه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ كه‌ دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كان له‌و بواره‌دا جێی سه‌ره‌نجه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆ نموونه‌ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری ئابووری دوو شتی له‌ یه‌ك جیاواز. پێوه‌ر و رێكخه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری هه‌میشه‌ رێژه‌یی و به‌ تێگه‌یشتن و چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌ت په‌یوه‌سته‌.
سه‌رچاوه‌:
1. Blackwell dictionary of sociology. Alan tourain.1993

© 2017 Hawler