کانونی یەکەم 16, 2019

پارەیەكی ئاڵتوونی سەردەمی ئەمەوییەكان

زۆر جار كاڵا و كەلوپەلە دەگمەن و سەرنج ڕاكێشەكان بە جوانترین شێوە دەپارێزرێ و لە فرۆشتنی ئاشكرا و بە پارەیەكی زۆر دەفرۆشرێ بۆ ئەوەی لە موزەخانەكان بپارێزرێ و لە فەوتان ڕزگار بكرێ، چونكە ئەو جۆرە كاڵا و كەلوپەلە دەگمەنانە بە هیچ شتێك بەراور دناكرێ و قەرەبوو ناكرێتەوە، ئەوەتا كۆمپانیایەكی بەریتانی تایبەت بە فرۆشتنی ئاشكرا بەناوی (مورتن ئەندئیدن) هێما بۆ ئەوە دەكات كە دیناری ئاڵتوون مێژووەكەی بۆ سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی دەگەڕێتەوە كە دەكەوێنە نێوان ساڵی (662- 750) جا ئەو جۆرە پارەیە لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا بە بڕی 7،4 ملێون دۆلار فرۆشرا، ئەوەی پێویستە بگوترێ لەسەر ئەو پارە ئاڵتوونیە وشەی شەهادەی موسڵمان، سورەتی ئیخلاس بە جوانترین شێوە هەڵكەنراوە.

© 2017 Hawler