تشرینی دووەم 20, 2019

بۆچی كاتژمێرەكان لە 10:10 وەستاون؟

ئەگەر لەسەرانسەری دنیا سەیری ڕێكلامی كۆمپانیاكان بكەین دەبینین هەموو كاتژمێرەكانی جیهان بە تێكڕایی هەر هەموویان لە 10:10 خولەك وەستاون و یەك چركە پاش و پێشیان نیە، بۆیە ئەوەش بۆتە جێگای پرسیاری هەموو لایەك ئاخۆ نهێنی ئەو كات و ساتەدا لە چیەوە سەرچاوەی گرتوە، دیارە ئەوەش بێ هۆكار نیە و دەبێ نهێنیەكی شاراوەی لە پشت بێ، بۆیە بۆ ئەوەشیان چەند بۆچوونێك هەن كە دەڵێن لەو كات و ساتەدا گەورەترین ڕووداوی مێژووی لە جیهاندا ڕوویداوە ئەویش وەستانی جەنگی جیهانی یەكەم بوە، ئەوەش وەك مژدەیەكی خۆش لە مێژوو بە كات و سات و ڕۆژ تۆمار كراوە بۆ ئەوەی هەموو كەس لەبیری بێت و هەرگیز لەبیری نەچێتەوە، لەلایەكی دیكەوەش هەر لەو كات و ساتەدا بۆچوونێكی دیەش هەیە كە دەڵێ خیلافەتی عوسمانی هەرەسی هێنا و ڕووخا و لەبەرامبەردا مستەفا كەمال ئەتاتورك كۆماری عەلمانی توركیای ڕاگەیاند و لە هەمان كاتیش ڕۆژمێری كۆچی گۆڕی بۆ ڕۆژمێری زاینی و پیتی عەرەبیشی گۆڕی بۆ پیتی لاتینی، بەدەر لەوانەش ڕەنگە لەو ئان و ساتەشدا زۆر ڕووداوی دیكە هاتبێتە پێشەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر گرینگ نەبوە، بۆیە بۆ مێژوو تۆمار نەكراوە.

© 2017 Hawler