کانونی یەکەم 16, 2019

دووانە شیرەخۆرەکەی لەناو ترومبێلەکەی جێھێشت، کەچی گەرما کوشتنی

لە نیۆرک، باوکێک دوو منداڵە شیرەخۆرەکەی لەناو ترومبێل بەجێدێڵێت و دەچێتە سەر کارەکەی، ھەر ئەوەندە دەزانێ پۆلیس بۆی دێت و دەستگیردەکرێت بە تاوانی کوشتنی دوو منداڵەکەی.پۆلیسی نیۆرک چەند تاوانێکی دژیخوان رۆدریگز، باوکی دوو شیرەخۆرەکەتۆمارکردووە، یەکێک لە تاوانەکان کوشتنی بێ ئاگایە دوای جێھێشتنی منداڵەکانی بۆ ماوەی ھەشت سەعات. ئەڵبەت بە گوێرەی قسەکانی پارێزەری تاوانبار:بەھۆی دوو لە تاوانەکەن لایەنی کەم ١٩ ساڵ دەخرێتەزیندانەوە ئەوانیش؛ تاوانی کوشتنی بێ ئاگا و کەمتەرخەمی(ئیھمالی)، کە بوونە ھۆی گیان لە دەستدانی دوو شیرە خۆرەکەی.

پۆلیسی نیۆرک رایگەیاند؛ رۆدریگز دوو منداڵە دووانەکەی کە کوڕ و کچێکن و تەمەنیان یەک ساڵە، لە کوشنی پشتەوەی ترومبێلەکەی جێھێشتوون و چووەتە دەوامی خۆێ، کە لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی برونکس لە نیۆرک کاری دەکرد.
بە پێی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز؛ یەکێک لە پیادەکان کە بە لای ترومبێلەکە داچووە، خەبەری پۆلیسی داوە. شایەنی باسە رۆژی ھەینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەیشتە ئاستێکی چاوەروان نەکراو، کاتێک پیادەکە ویستی دوو منداڵەکە خەبەر بکاتەوە، منداڵەکان ھەستیان لەبەر بڕابوو، ھەر لەو شوێنە کۆچی دوواییان کرد.
بی بی سی ئەمریکی رایگەیاند: نیۆرک گەرمای لەو جۆرەی لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەخۆ نەدیبوو.
لەلایەن خۆیەوە جۆوی جاکسۆن پارێزەری رۆدریگز ووتی: رۆدریگز خاوەنی پێنج منداڵە و حاڵی خانەوادەکەی شپرزە بووە،لە ھەمان کاتدا ھەموو خێزانەکەی پاڵپشتی دەکەن،بەڵام باری دەروونی رۆدریگز تەواو تێکچووە،.
لە کۆنگرەکە ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێ لە دادوەرەکان ئاماژەی بە چاودێریکردنی بەردەوامی رۆدریگز دا، نەبادا ھەوڵی خۆکوشتن بدات. ھاورێیەکی رۆدریگز بە ناوی تیمبل باروس بە سی ئێن ئێنی راگەیاند: رۆدریگز باوکێکی نموونەیی بوو ھەردەم منداڵەکانی خۆشویستووە، مانگێک لەمەوبەر ئاھەنگی یادی لە دایکبوونی دووانەکەی کرد. ئەڵبەت دادگاییرۆدریگز لە رۆژی یەکی مانگی ئابی داھاتوو دەبێت.

© 2017 Hawler