ئاب 22, 2019

دەرەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی، کە لێکۆڵەرانی فەلەکناس ئەنجامیان داوە، دەریدەخات کە ڕێگای شیری لە ئەنجامی پێکدادانی کەشکەشانێکی کۆن لەگەڵ کەشکەشاخێکی بچووکی تەنیشتی خۆیدا کە دەیان ملیار ساڵ بە تەنیشتییەوە بووە، دروست بووە. ئەم دەرەنجامانە زانیاریگەلێکی ورد و تێروتەسەل دەربارەی چۆنییەتی تێکەڵبوون و بەیەکداچوونی کەشکەشانە کۆنەکان و پێکهاتنی کەشکەشانە نوێیەکان، بەو جۆرەی ئەمڕۆ هەن، دەدات بەدەستەوە.

پێش 13 ملیار ساڵ، گەردوون بە تەواوی جیاواز بووە لەوەی ئەمڕۆ هەیە، لەو تەمەنە سەرەتاییەی گەردووندا، نەوەی یەکەمی ئەستێرەکان پێکهاتن و یەکەمین گەلەئەستێرە چکۆلەکان دروست بوون. تێکەڵبوونیان لەگەڵ یەکتریدا قۆناغی دووەمی دەرکەوتنی کەشکەشانە گەورەکانی ئەمڕۆمانە، بە کەشکەشانی کاکێشان یان ڕێگای شیرییشەوە. بەڵام بەدوایەکاهاتنی ڕوودەوەکانی پێکهاتنی ڕێگای شیری، تاوەکو ئێستا لای زاناکان بە تەواوەتی نەزانراوە.
هەوڵە زانستییەکانی پێشتر دەریدەخەن کە کاکێشان لەگەڵ گەلەئەستێرەیەکی تردا تێکەڵ بووە، بەڵام زاناکان لەسەر زەمەنی ئەم بەیەکدادانە و دەرەنجامەکانی، هاوڕا نین.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی کە لە وەرزنامەی "نەیچەر ئێسترۆنۆمی" بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵەرانی پەیمانگای فیزیای دوورگەی کەناری –ئیسپانیا- تایبەتمەندیی ئەو دوو گەلەئەستێرەیان وەسف کردووە کە بە تێکەڵبوونیان، کەشخەکانەکەی ئێمەیان پێکهێناوە.
زەمەنی ئەم ڕووداوەیشیان لەڕیگەی شیکاریی پێدراوە تایبەتییەکانی یەک ملیۆن ئەستێرە لە ناوکی کەشکەشانەکە و خەرمانەکەی دەوریدا–لە خولگەی دەوری خۆردا نیوەتیرەکەی 6500 ساڵی ڕووناکییە- خەمڵاندووە، ئەویش بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی تەلەسکۆبی "گایا" کە چاودێریکەری فەزائیی ئاژانسی فەزاناسیی ئەوروپییە و ساڵی 2013 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.
بە گوێرەی بەرەنجامەکان، پێکدادانی دوو گەلەئەستێرەکە کە بچووکەکەیان بە "گایا ئینسیلادۆس" ناوزەدکراوە و دووەمیان سێ هێندە گەورەتر بووە، نزیکەی دە ملیار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە. دووەمیان ئەوەی یەکەمیانی قووتداوەتە نێو خۆیەوە و ئەم ڕوویداوەیش ملیۆنان ساڵی پێچووە و لە کۆتاییدا کەشکەشانی ڕێگای شیری دروست بووە بە دوو ملیار ئەستێرەوە؛ خۆریش یەکێکە لە ئەستێرەکانی.
بە گوێرەی توێژینەوەکە لە کاکێشاندا دوو جۆری ئەستێرە هەن، سوور و شین. سوورەکان هی گەلەئەستێرە گەورەکە بوون و ڕێژیەیەکی زۆری کانزایان تێدایە، شینەکانیش هی گەلەئەستێرە چکۆلەکە (غایا ئەنسیلادوس) بوون و کانزایان کەم تێدایە.
لێکۆڵەران قۆناغەکانی دروستبوونی هەریەکە لەم دوو گەلە ئەستێرەیان دیاریی کردووە، هەردووکیان بەر لە 13 ملیار ساڵ پەیدابوون و بۆ ماوەی سێ ملیار ساڵ بەر لە ڕووداوی پێکدادانەکە ئەستێرەکانیان بەرە بەرە دروست بوون. بەیەکداچوونی ئەم دووانە بۆتە هۆی چڕبوونەوەی گازەکان لەناوەڕاستی کەشکەشانەکەدا و پاشان دروستبوونی ناوچەی بازنەیی دەوری کەشکەشانەکە، ئەمەیش لەنێوان شەش بۆ هەشت ملیار ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە و لەو ماوەیەدا هێشتایش ئەستێرەی نوێ لە دروستبووندا بوون.

© 2017 Hawler