کانونی یەکەم 16, 2019

(تەشی) لە مەتەڵی فۆلكلۆری كوردەواریدا

تەشی ئەو ئامێرە كوردەواریە كە لەدار دروستكراوە و ئافرەتان داوی پێ بادەدەنەوە، جا ئەو تەشیە لە مەتەڵی فۆلكلۆری كوردیدا بە گەلێك شێوە هاتوە، هەروەك خاڵە (وشیار نوری لەك) لە كتێبی (1737 مەتەڵی كوردەواری بە وەڵامەوە) هەندێكی خستۆتە بەرچاو لەوانە:
- خالخۆكەیە دەستت بە ساقی جا بێرە دیار گەمە و مەزاقی
- دار لە داری سواربی ئارەقەی لێ بزماربی پەتكی لێ هەوسابی
- دار لە بان دار ئاسن جڵەودار
- یەك پای دارین كێوێك پتەو ئاسن
- هەتا بای دەی قوورس دەبێ
- لە بنی سپیندراوە لە ناوەندی جۆخینە لەسەری گۆپارە
- خڕە وەك گۆ نەرمە وەك پەمۆ
- هەر تیتە كونەی مەتیتە كونەی قاچ باریكەی مل توكنەی
- لەسەر بەرداشی گۆچانە لەبنی بەرداشی خەرمانە
بەڵێ هەموو ئەوانە ماناكەی تەشی دەبەخشێ، ڕەنگە زۆر مەتەڵی دیكەش هەبێ هەمان مانای تەشی ببەخشێ لە نێو فۆلكلۆری كوردیدا كە خەڵكی لە گووند و دێهاتەكانی كوردستاندا شەوی دوور و درێژ زستانیان پێ بەسەر دەبرد.

© 2017 Hawler