تشرینی دووەم 12, 2019

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

25%ی قوتابخانەی بازنەی بنەڕەتییەكان پڕۆسەی بە ئینگلیزكردنی تێدا جیبەجێ كراوە

مامۆستا بایز عبدوڵڵا،بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لە دیمانەیەكی "هەولێر" دا، باسی لە پڕۆسەی بە ئنگلیزیكردنی وانەی بیركاری و زانست كرد. ئەوەیشی خستەڕوو،كە تا ئێستا، 278 قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەوڵێر لە پەروەردەی قەزاكان ئەو پڕۆسەیەی تێیدا جێبەجێ كراون لە ئێستا بە زمانی ئینگلیزی بابەتی بیركاری و زانست دەخوێنن.

باسی لەوەیش كرد، ئەو خوولەی بۆ مامۆستایان كراوەتەوە ماوەی 35 ڕۆژە و مامۆستایان لە ماوەی ئەو 35 ڕۆژەدا 140 سەعات بەشداردەبن لە خوولەكە واتە140 بەشە وانە دەخوێنن، هەروەها دوو جۆر هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستایانی بەشداربوو هەیە، یەكەمیان دەبێت هەر مامۆستایەك وانەی نموونەیی پێشكەش بكات لە خوولەكە و لە كۆتاییدا هەڵسەنگاند بە نووسین (تاقیكردنەوە) دەكەن.

*چەند قوتابخانە بەشداربوونە لەو پڕۆسەیە؟
لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی كە پڕۆسەكە جێبەجێ كراوە، 278 قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەوڵێر لە پەروەردەی قەزاكان ئەو پڕۆسەیەی تێیدا جێبەجێ كراون. پۆلەكانی یەك و دوو و سێ لە بازنەی قۆناغی بنەڕەتی، قوتابیان بە زمانی ئینگلیزی وانەكانی بیركاری و زانست بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن، كە دەكاتە 1213 هۆبە لە پۆلی یەك و دوو و سێ كە 40334 قوتابی لە خۆ دەگرێت لە ئێستا بە زمانی ئینگلیزی بابەتی بیركاری و زانست دەخوێنن.

* كەی دەست بەو پڕۆسەیە كرا؟
پڕۆسەی بە ئینگلیزیكردنی وانەی بیركاری و زانست بۆ یەكەمجار لە باخچەی مناڵان دەستپێكرا و دواتر لەساڵی 2015 - 2016، بە هەماهنگی و هاوكاری زانكۆی جیهان و زانكۆی ئیشق و پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدان و بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان خوول بۆ چەند مامۆستایەكی بیركاری و زانست لە چەند قوتابخانەیەك و باخچەی ساوایانی مناڵان كرایەوە بۆ ئەوەی شارەزایی تەواو پەیدابكەن لەو پڕۆسەیە. لیژنەیەك لە وەزارەتی پەروەردە، كە لیژنەی باڵای پڕۆسەی بە ئینگلیزیكردنی بیركاری و زانستە كە سەرپەرشتی و ئامادەكاریی و دابنكردنی پێداویستی بۆ خوولەكان و پڕۆسەكە دەكات، هەروەها لە هەموو پارێزگاكانیش لیژنەیەكی باڵا هەیە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەكە لە سنووری گشتیی پەروەردەكە و سنووری قەزاكە، جگە لەوەیش لە هەموو پەروەردەیەكیش لیژنەیەكی تایبەت بە پڕۆسەكە هەیە كە بەڕێوەبەری پەروەدە و سەرپەرشتیاری یەكەم و سەرپەرشتیاری بیركاری و زانست تێیدا ئەندامن. لە قوتابخانەكانیش لیژنەیەكی تایبەت بە پڕۆسەكە هەیە بە سەرۆكایەتی بەرێوەبەری قوتابخانەكە و مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی و مامۆستایانی بیركاری و زانست كە لە خوولەكە بەشداربوونە.

*گرفتەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە چین؟
لە سەرەتادا پڕۆسەكە زەمینەسازی تەواوی بۆ نەكرابوو و هەندێك پێداویستی سەرەكی بۆ دابین نەكرابوو، بەڵام ساڵ بەساڵ توانرا ئەو پڕۆسەیە فراوانتر بكرێت كە لە ئێستادا 25%ی قوتابخانە بازنەی بنەڕەتییەكان پڕۆسەیەی تیا جیبەجێ كراوە. بەڕێژەیەكی جیاواز لە پەروەردەكان، بەپێی ئەوەی كە پەروەردەی ناوەندی هەولێر ڕێژەی قوتابخانەكانی زیاترە، بۆیەش ژمارەی قوتابخانەكانی بە ئینگلیزی كراون زیاترە، انجا پەروەردەی دەشتی هەولێر و دواتر خەبات و ئینجا مەخمور و شەقلاوە و پەروەردەكانی تریش.
لە درێژەی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیە، ئەگەرچی كۆمەڵێك گرفت و ئاستەنگ دێتە پێش ئەو پڕۆسەیە،بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە باڵی بەسەر هەرێمی كوردستاندا كێشاوە، كە نەتوانراوە هەموو پێداویستییەكان و هۆیەكانی فێركردن و روونكردنەوەی بۆ مامۆستایان دابین بكرێت و هەروەها ژمارەی زۆری قوتابیان لە هۆلەكان و كەمی بینای قوتابخانەكان و لە هەمان كاتدا نەبوونی مامۆستایانی پسپۆر لە بابەتی بیركاری و زانست لە قۆناغی بنەڕەتییدا، كە زۆربەی مامۆستایان پسپۆرییەكانیان گشتین، جگە لەوەیش گەورەبوونی تەمەنی هەندێك لە مامۆستایان لەوانەی گرفت بێت بۆ بەردەم پڕۆسەكە، بەلام تاكو ئیستا پڕۆسەكە هەر بە سەركەوتووی بەڕێوەچووە .

*ئایا هاتووچۆی مامۆستایان گرفتی بۆ خولی پڕۆسەكان دروست نەكردووە ؟
بەشێكی دیكەی گرفتەكانی ئەو پڕۆسەیە، هاتۆچۆی مامۆستایانە و لە بارودۆخی ئێستادا بۆ مامۆستایان قوڕسە،هەر چەندە وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕە پارەیەكی باشی بۆ خوولەكانی پەروەردە دابین كردووە، بەڵام بڕە پارەی دیاریكراو بۆ تاكێك كە بەشدارە لە خوولەكان بڕەكەی كەمە و لەئێستا پێویست و خەرجییەكاندا نییە،هەروەها گرفتیكی دیكەی پڕۆسەكە، پابەندبوونی مامۆستایان بە قوتابخانەكانیان و تەواوكردنی پڕۆگرامی خوێندن و هەروەها مامۆستایان هەموویان ئارەزوومەند نین لە بەشداریكردنی پڕۆسەكە و بەناچاری بابەتەكە دەڵیتەوە كە پسپۆڕ خۆی نیە ناچارە بەشداری بكات.
خوولەكە ماوەی 35 ڕۆژە و مامۆستایان لە ماوەی ئەو 35 ڕۆژەدا 140 سەعات بەشداردەبن لە خوولەكە واتە140 بەشە وانە دەخوێنن، هەروەها دوو جۆر هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستایانی بەشداربوو هەیە، یەكەمیان دەبێت هەر مامۆستایەك وانەی نموونەیی پێشكەش بكات لە خوولەكە و لە كۆتاییدا هەڵسەنگاند بە نووسین (تاقیكردنەوە) دەكەن. هەروەها لە ئێستادا خوول بۆ مامۆستایانی پۆلی دووەم و سێیەم كراوەتەوە، كە دوا خوولی پرۆسەكەیە لە بازنەی یەكەم، كە بێجگە لە مامۆستایانی بەشداربووی ئەم خوولە، 1430 مامۆستای بیركاری و زانست بەشداریان كردووە لە خوولەكانی ئەو پڕۆسە.

 

© 2017 Hawler