کانونی دووەم 22, 2020

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: بە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران كێشەكان قوڵتر دەبنەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، لە بەغد هەر حكوومەتێكی دیكە بێتە سەر حوكم پێویستی بە پشتگیری و هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێم هەیە، پەیوەندی هەولێر و بەغدا لە هەموو حكوومەتەكان پێویستە بڕواناكەم هەموو ئەو رێككەوتنانەی كە كراون، یان ئەم رێككەوتنەی بەم دوایە كە گەیشتوونەتە ئەنجامێك هەڵبوەشێتەوە، چونكە تا پشكی هەرێم دیاری نەكرێت بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكرێت، لەگەڵ ئەوەش دەبێت كورد خۆی بۆ هەموو سیناریۆیەك ئامادە بكات.

بە دەست لە كاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران كێشەكان قوڵتر دەبنەوە
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە دەست لە كاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران كێشەكان قوڵتر دەبنەوە، دەست لە كاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا نابێت، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێش عادل عەبدولمەهدی هەبووە و لە دوای ئەویش هەر دەمێنێت، ئەوە بابەتێكی ستراتیژییە، هەر حكوومەتێكی دیكە بێتە سەر حوكم لە بەغدا پێویستی بە پشتگیری و هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێم هەیە، پەیوەندی هەولێر و بەغدا لە هەموو حكوومەتەكان پێویستە و هەموو حكوومەتەكان هەوڵدەدەن ئەو پەیوەندیانە ئاسایی بن.
كورد خۆی بۆ هەموو سیناریۆیەك ئامادە كردووە
سەبارەت بەوەی كورد خۆی بۆ سیناریۆیەكان ئامادە كردووە، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ:" بڕواناكەم هەموو ئەو رێككەوتنانەی كە كراون، یان ئەم رێككەوتنەی بەم دوایە كە گەیشتوونەتە ئەنجامێك هەڵبوەشێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا هەموو شتێك واریدە و دەبێت كورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكات، بۆ ئەگەرێك كە حكوومەتی داهاتوو هەموو ئەوانە هەڵبوەشێنێتەوە، كورد خۆی ئامادەكردووە و هەموو حساباتێكی كردووە و زۆر ئاگای لە بابەتەكەیە هەتا خۆی ئامادە كردووە ئەگەر هەموو ئەو رێككەوتنانە هەڵوەشانەوە، لە سفرەوە دەست پێ بكەن بۆ گفتوگۆ.

تا پشكی هەرێم دیاری نەكرێت بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكرێت
لە بارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاركرد:" ئەم رێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە تەواو دەبێت، ئەگەر حكوومەت ببێتە حكوومەتێكی كاربەڕێكەر بابەتی بودجە لە دەسەڵاتی حكوومەتی كاربەڕێكەرە بودجە ئامادە بكات، بۆیە بۆ ئامادەكردنی بودجە ئەم رێككەوتنە تەواو دەكەن تا بەشی هەرێمی كوردستان دیار بكرێت لەناو بودجە، ئەو كات بودجە بۆ پەرلەمان رەوانە دەكرێت، چونكە تا ئەو رێككەوتنە نەكرێت پشكی هەرێمی كوردستان دیاری نەكرێت لەناو بودجەدا ناكرێت بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆیە پێموایە ئەو رێككەوتنانە تەواو دەبن".

© 2017 Hawler