ئەیلول 25, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

ها بگرە ئەوە چوار وەزیری گۆڕان

جەمال عەبدوڵا

 

• ئەگەر خانەنشینی نایاسایی و ھەڕەمەكی بارگرانیی بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان درووستنەكردایە، حكوومەت خۆی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خانەنشینی و وەزیفەی گشتیی ئامادەنەدەكردو نەیدەدایە پەرلەمان بۆ ئەوەی پەسەندی بكەن و دەستبەجێبەجێكردنی بكرێت، كەواتە كەتۆ ئێستا وەك ئەندام پەرلەمانێك دێیت و تەنھا ناوی محەمەد وەتمان بڵاودەكەیتەوە ئەمە جگەلەوەی لەئیشی كادرێكی سیاسیی گۆڕان دەچێت نەك ئەندام پەرلەمان، ھیچ تامێكیشی تیانەماوە و بووە بە كەپەنگی پاش باران چونكە حكوومەت خۆی پڕۆژە یاساكەی داوەتە پەرلەمان و تۆ دوای حكوومەت تازەبەتازە لەسەر خێر دێیت و ئینجاش تەنھا لەناو ئەو ھەموو خانەنشینكراوە نایاساییانەدا دێیت گوڵبژێر دەكەیت و تەنھا ناوی محەمەد وەتمان دەردەھێنیت و بڵاوی دەكەیتەوە، تۆ ئەگەر ڕاستدەكەیت خێرا بچۆ بۆ ئەو لیژنانەی پەرلەمان كە ڕاسپێرراون بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە ئامادەبكەن و پێیان بڵێ بۆچی 21 ڕۆژە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە كراوە بەڵام ھەتا ئێستا ڕاپۆرتتان ئامادەنەكردووە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەرلەمان پەسەندی بكات بۆ ئەوەی ئینجا حكوومەت جێبەجێی بكات ؟ تۆ ئەگەر ڕاستدەكەیت بەو لیژنانەی پەرلەمان بڵێ كە بۆ ئەم كارە ڕاسپێرراون كێشەیان چیەو لەسەرچی مەحتەلن ؟ بەڵام ئەگەر ھەرئەمەش ناكەیت و دێیت تەنھا یەك ناو دادەنێیت و دەڵێیت ئەم كەسە بەبێ ئەوەی وەزیربووبێت لەحكوومەت بەڵام بەپلەی وەزیر خانەنشین كراوە دەبوایە ئەم ناوانەی ناو حزبەكەی خۆیشت، واتە حزبی گۆڕان بڵاوبكردایەتەوەو بتگوتایە ئەم ناوانەی ناو گۆڕانیش بێئەوەی بۆ یەك خولەكیش لەپۆستی وەزیریدابووبن بەپلەی وەزیر خانەنشینكراون، بەڵام كەتۆی ئەندام پەرلەمان و كادری گۆڕان ئەمە ناكەیت ئەوا من ئەیكەم ! و فەرموو ئەمەش ناوەكان و ھابیگرە !

1: عەبدولقادر عەلی قادر . ناسراو بەقادری حاجی عەلی، ساڵ و شوێنی لەداییكبوون 1955، سلێمانی . خانەنشین بەپلەی وەزیر، بڕی مووچەی مانگانە 4500000 چوارملیۆن و پێنجسەت ھەزاردینار .
2 : -حەسەن حەمید ڕەحیم حەمەد . ناسراو بە مام ڕۆستەم . ساڵ و شوێنی لەداییكبوون، 1949، كەركووك . بڕی مووچەی مانگانە 4700000 چوارملیۆن و حەوتسەت ھەزار دینار .
3 : -ئاوات جەناب نوری ساڵح . ناسراو بەئاواتی شێخ جەناب . ساڵ و شوێنی لەداییكبوون 1958، سلێمانی . بڕی مووچەی مانگانە 4400000 چوار ملیۆن و چوارسەت ھەزار دینار .
4 : سەلاح سەعید مستەفا قەزاز . ناسراو بە سەڵاح چاوشین . ساڵ و شوێنی لەداییكبوون، 1947، سلێمانی . بڕی مووچەی مانگانە 4700000 چوارملیۆن و حەوسەت ھەزار دینار .

• دەئینجا تۆی ئەندام پەرلەمانی شارەزا لەژمارەو پارە ! پرسیارێك لەو چوار برادەرەی خۆت بكەو پێیان بڵێ كەھاتنە دەرەوە لەیەكێتی و بوون بەگۆڕان ئایا وتیان ئێمە كەی وەزیربووین لەحكوومەت و كەی ئەو پۆستەمان دیوەو ئەو خانەنشینیە نایاساییەمان قبوڵ نیەو ڕەتی دەكەینەوە و ئەگەر یەكێتی ئەمەی بۆكردبین بەڵام ئێستا كەئێمە گۆڕانین ئەم غەدرەمان بەم جۆرە قبوڵ نیەو قبوڵی ناكەین ؟ دیسان تۆی ئەندام پەرلەمانی شارەزا لەژمارەو پارە ! پرسیارێكی تر لەو چوار برادەرەی خۆت بكە و بزانە تا ئێستا ناویان لە لیستی خانەنشینانی نایاسایی بەھەمان پلە ھەیە یان نەخێرو خۆیان عیلاجیان كردووە ؟.

 

© 2017 Hawler