ئاب 11, 2020

چەند هەوتووی داهاتوو بریاردەر دەبێت

حوسێن کوردنەژاد

 

روسیا بەشی خۆی یارمەتی ئەسەدی داوە و بەشی خۆشی دەستکەوتی مسۆگەر کردوە و وا وێدەچی کە لە مەرحەلەی ئێستادا ستراتێژێیەکەی بریتی بێ لە ستراتێژی ئیگزیت دەرچوون، لە مەیدانی شەری سووریاوە.
پ ی د هاوپەیمانی ئامریکا بووە لە شەری دژی داعشدا و لە راستیدا جگە لە پ ی د ئامریکا لە ستراتێژی شەری دژی داعەشی خۆی لە سووریا دا کەسی تری نییە.
بۆ نیشاندانی ئەوەی کە سووریا جێگیرە و روسیا دەتوانێ لێی دەرچێ تەنانەت کوردەکانیشی بانگهێشتی کۆبوونەوەی سوچی کرد.
هەتا ئێرە وا دەردەکەوێ کە هاوئاهەنگییەک لە نێوان روسیا و ئامریکا دا هەبوو بێ، تورکیا یاریی هەردووکیانی تێکدا و دەشیزانی کە هەردووکیان دژی دەخالەتی تورکیان بەڵام ستراتێژی هەردوولای تووشی گرفت کرد و کارتی دژایەتی دژی کوردی بۆ بە هێزکردنی خۆی لە سیاسەتی نێوخۆدا کردییە کارتێکی سەرەکی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەدا.
ئێستا هەر دوولا خوازیارن کە ئاسەواری تێکدەرانەی ئەم دەخالەتەی تورکیا سنوردار بکەن و ستراتێژییەکانیان لێ نەشێوێ.
ئەم کارەی چۆن دەکەن؟ تورکیا چەندە مەجالی تێدا هێشتووتەوە کە بتوانێ پاشەکشە بکات؟ ئێحتیمالی کودێتای عەسکەر بە سەر ئەردۆغاندا چەندە زیاتر دەبێت ئەگەر ئەردۆغان مەجبوور بکرێت پاشەکشە بکات ؟ لە کوێی پیشرەوەییەکانی تورکیادا بە تەواوی گلۆپی سوری لێ هەڵدەکەنەوە؟ ئەمانە پرسیارن کە لە چەند هەوتووی داهاتوودا وەڵامەکانیان بۆمان روون دەبنەوە.
ئەوەی دیارە ئەم شەرە زۆری پێناچێت و فاکتۆری بەرگری کوردەکان گرینگە بەڵام چارەنووسسازتر پێووەندی ئامریکا و روسیایە، ئەوەش لە پێوەندی لەگەڵ بریار لەسەر کاتی هەڵکردنی گڵۆپی سور بۆ تورکیا و پاشەکشە پێکردنی دایە، دیارە لەم پرۆسەیەدا سیاسەتی کوردەکان نەک شەرکانیان دەبێ یارمەتیدەری هەر چی زووتر بە یەک گەیشتنی روسیا و ئامریکادا بێت، هەلەیەکی گەورەیە کە کوردەکان دەتوانن بیکەن ئالوگۆڕی خێرا خێرایە لە هاوپەیمانییەکاندا ئێستا کاتی ئەوە نییە. دەبێ کورد سیاسەتێکی هەبێ کە ئەم دوو لایەنە گرینگە، یانی روسیا و ئامریکا بتوانن حساب لە سەر سەقامگیر بوونی سیاسەت و ستراتێژی راگەینراوی کوردەکاندا بکەن.

© 2017 Hawler