ئاب 11, 2020

داڤۆس و گرنگیی دیدارەکان

کاوێز مەلا پەروێز

 

ئەگەر بۆ سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتان، داڤۆس گرنگی ئابووریی هەبێ، دەرفەتی دیدار ولێکگەیشتنی ئابووریی بێ، بۆ کوردستان، هەم ئابووریە هەم سیاسیی.
کوردستان، لە ژێر گەمارۆیەکی سەختی سیاسیی و ئابورییەکی زیان پێگەیشتووە، کە دەوڵەتانی نەیار بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتن و بوژانەوەی زیاتر، کوردستانیان تەوقداوە، و مافە دەستوورییەکانی کوردستانیش کە دەسەڵاتی پێ ئەدا، لە لایەن ئێراقەوە ژێر پێ خراوە، بۆیە ئەم جوولە و بەشدارییەیی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە کۆربەندیی داڤۆس زۆر گرنگ و بە بایەخ بوون.
بە بایەخ لە روویی ئابووریی کە زانیارییەکان، ئەوە دەحەنە روو سەرجەمی دیدارەکانی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی زۆرێک لە دەوڵەتان ئەنجامی باشی هەبووە لەوەی سەرنجی بۆ بەشدارییەکی ئابووریی لە کوردستان بە کارایی راکێشاوون، هاتن و هێنانی کۆمپانیا گەورەکان بۆ کوردستان و دەرفەت پێدانیان لە هەلی کار و رەخساندنی بەرژەوەندیی ئابووریی دوولایەنە، کوردستان بە هێز دەکات، کە ئەمەش ستراتیژیی نێچیرڤان بارزانی بووە، کە پێم وایە سەرکەوتوو ترین ستراتیژیی بەرێوەبردنی کوردستان بووە لە ساڵانی رابردوو.
بەشداریکردنی کارایی سەرۆک وەزیران لەو کۆربەندە جیهانیە بە بایەخیش بوو لە روویی سیاسیەوە، سەرۆک وەزیران زۆرترین دیداریی گرنگی ئەنجامداوە لەگەڵ سەرکردە کاریگەرەکانی جیهان، لە کاتێکدا هێز و پێگەی کوردستانی جارێکی تر لە روویی ئابووریی و سیاسییەوە نیشاندایەوە، کە گرەو وپیلان لە سەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم لە چوارچێوەی ستراتیژیکدا لە ئارادا بوو.
نێچیرڤان بارزانی، بە تەحمووڵ و حەوسەلەیەکی گەورەوە لە قوناغێکی هەستیار شانی داوەتە بەر ئەرک و بەرپرسیارێتی، کە بۆ کوردستان و کورد، چارەنوسسازە، ئەم بەرپرسیارێتیە، چ لە داڤۆس یان تەهران و پاریس و بەرلین بێ، ئامانجەکەی بە هێزکردنی کوردستان و پێگە جوگرافیەکەیەتی، کە کوردستان بە جیهانی دەرەوەی خۆمان وەک قەوارەیەکی سیاسی گرێ ئەدا و وەک بەشێک لە بەرێوەبردنێکی دانەبڕاو بە دەرەوەی خۆمان، لە چوارچێوەی ستراتیژێکی پەسەندکراو هێزمان لە روویی سیاسیی و ئابووریی پێ دەبەخشێ.

© 2017 Hawler