ئایار 22, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

ئەمە وڵاتی خۆتە، جەهەنەم نییە!

خوناو حه‌سه‌ن ساڵح

 

دوێنێ سەردانی بازاڕم کرد لە دوکانێك سێ گەنج لە تەمەنی قوناغی ناوەندی و دواناوەندی بوون، کاریان دەکرد لە دوکانەکە .. منیش لێم پرسین ئێوە قوتابین ؟ وتیان: نەخێر، خوێندنمان جێهێشتووە و کار دەکەین بۆ ئەوەی بژێوی ژیانمان دابین بکەین، چونکە خوێندن سوودی نەماوە بە سەدان دەرچووی دانشکا لە سەر کار دانەمەزراون ئێستا کرێکارن یان کاسبی جۆراوجۆر دەکەن. پێم ووتن هەمیشە خوێندن سوودبەخشە و کارکردنیش شتێکی پیرۆزە، بەڵام نابێ بە هیچ شێوەیەك خوێندن جێ بهێڵن، چونکە بەڵگەنامەی دانشگا وەک پاسپۆرتێکە بە هۆیەوە دەتوانن بچنە ناو هەموو دڵان و هەموو شوێنێك و ئایندەتان بۆ دابین دەکات، دیاربوو زۆر قەناعەتیان بە قسەکانی من نەهات کاتێ زانییان من هاووڵاتییەکی کوردی سویدیم بە منیان ووت : ئەتوو چ دەکەی لێرە؟ لۆ هاتییەوە ناو ئەو جەهەننەمەی ؟؟ بەڕاست کاتێ وایان گووت زۆر زۆر پێم ناخۆش و زۆر نارەحەت بووم کە گوێبیستی گەنجانی وڵاتەکەی خۆم بووم بەم شێوەیە پێناسەی کوردستانی خۆیان بکەن. پێم گووتن کوردستان وڵاتی یەکەمی منە، هەی ئافەرین بۆ ئیوە چۆن لە دڵتان دێت بە ووڵاتی خۆتان بڵێن جەهەننەم ؟!! ئەو وڵاتەی ئێوە بە جەهەننەمی دادەنێن جێگای باب و باپیرانتانە و پیرۆزترین شوێنە لە خڕکەی زەوی و ئەگەر لە بەهەشتێك دەگەڕێن ئەوە تەنها بەهەشت لە وڵاتەکەی خۆتانە نەک لە غوربەت، ئەو جەهەنمەی ئیوە هەستی پی دەکەن ئەوە دروستکەری دەستی دوژمنانی هەر چوار دەورەمانە. ئێوە گەنجن کوردستان بە هێزی باز و دەست و زانست و زانیاری نوێی ئێوە پێشدەکەوێ و دەبێتە بەهەشت لە بەر چاوتان، نەك جەهەننەم. هەر لەوێ دەستم کرد بە سازدانی سیمینارێکی کورت و هەندێک گەنجیتریش کۆبوونەوە و مێشکم ئاودان بە چاندنی هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی وڵات. جا زۆر مخابن کە گەنجانمان بە کوردستانی خۆیان بڵێن جەهەننەم !! بۆ لەبەر چاویان بووە بە جەهەننەم ؟؟ ئەو دیاردەیەم بە گرنگ زانی بۆیە خستمە روو و لە هەمان کاتدا دڵم ژانی کرد بۆ ماندووبوون و بێزاری و لەدەستدانی بوواری خوێندن لە سەرەتای ژیانی ئەو گەنجانە، لەوانەیە بە سەدان گەنجیتر هەمان بارودۆخیان هەبێ، بە داخەوە بۆ وای لێهات ؟ دەبێ ئێمە چاوەرێی چ ئایندەیەکی گەش بۆ نەوکانمان و کۆمەلگەکەمان بین؟ بۆ وای لێهات ؟!.

© 2017 Hawler