ئایار 22, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

گرنگی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا

سەنار شێرۆكی

 

دوابەدوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر، رووبەرووی قەیرانی سیاسی و ئابوری تۆكمە لە لایەن دەستەڵاتدارانی ناوەند بویەوە، ئەویش بە هۆی ئەو لێكەوتانەبوو كە لە داگیر كردنی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی لێكەوتەوە و بوو بە هۆكاری ئەوەی كە ماڵی هاووڵاتیان تاڵان بكرێن و بسوتێنرێن و هەروەها دەیان هاووڵاتی تر بكەونە بەرهێرشی تۆڵە سەندنەوەی توندڕەوی شیعەی دەستەڵاتدار لە بەغدا لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.
لە لایەكی ترەوە هەردوو لایەنی هەمیشە ناڕازی لە حكومەت، ئەو بارودۆخەیان وەكو هەلێك قۆزییەوە بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندی سیاسی حیزبەكانیان سوودی لێببینن، بە پێچەوانەی هەموو ئەو وڵاتانەی كە كاتێك تووشی قەیران دەبن، هەستەكی نەتەوەیی دروست دەكەن بۆ ئەوەی شانبەشانی یەكتر رووبەرووی قەیرانەكان ببنەوە، بە پێچەوانەی هەموو ئەوانە هەر رۆژە و بە ناوێك بە دوای دروستكردنی كێشە و نانەوەی ئاژاوە بوون هەر بۆیەش پرۆژەی جۆراوجۆر بە ناوی حكومەتی ئینقازی نیشتمانی و كاتی و دەیان پرۆژەی لەو جۆرەیان پێشكەش كرد و سەرەڕای هەموو ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كرا، هەر لە سەر ئەو بنەمایەدا دووبارە هانی ڕێكخستنەكان و لایەنگرانی خۆیاندا بۆ ئەوەی هێرش بۆ دام و دەزگای حكومی و حیزبی بهێنن و بەشی دووەمی پیلانی حكومەتی ناوەند جێبەجێ‌ بكەن، ئەویش نانەوەی پشێوی و تێكدانی ئارامی كوردستان بوو، هەر بۆیەش دەیان دەزگای میرییان سوتاند و تاڵان كرد تەنانەت لە پێناو ئەو ئاژاوە گێڕییەدا چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا.
هەموو ئەوانە لە كاتەكدابوو كە تەنیا كاتێكی كەم بۆ وادەی هەڵبژاردنەكان مابوو، هەرچەندە كە ئەجندای هەموو ئەو بابەتانە دیار و بەرچاو بوو، بەڵام دیسان حكومەت بە بەرنامەیەكی تۆكمەتر سەرۆكی حكومەت داوای لە پارلەمانی كوردستان كرد بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیان بەرێوەبچن.
ئەوە باشترین بژاردە بووە كە حكومەتی هەرێم پێدا گری كرد و هەروەها لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی پێش سەفەری داڤۆس، دووپاتی ئەو بابەتەی كردەووە.
سەرەڕای هەموو ئەوانە پرسیاری ئەوە دێتە پێش بۆ هەموو ئەوانەی كە بە نیازن حكومەتی كاتی یان ئینقازی نیشتمانی پێك بهێنن؟ ئاخۆ ئەو حكومەتە لە كێ‌ پێكدێت؟ ئایا ئەوانەی كە ئەو حكومەتە پێك دەهێنن هەمان ئەو حیزبانە نین كە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندان؟ ڵامەكە ئەرێنی بێت؟ كەواتە چ جیاوازییەكی لە گەڵ حكومەتی ئێستادا دەبێت؟ لە لایەكی ترەوە كاتێك كە هەڵبژاردن ئەنجامدرا دوابەدوای ئاشكرابوونی نەتیجەی هەڵبژاردنەكان چەند مانگی خایاند تاوەكو حكومەت پێكهێنرا؟ ئاخۆ ئەگەر گریمانە هەموو لایەك بە حكومەتی ئینقازی نیشتمانی و كاتی ڕازی بوون چەند مانگی پێویستە ئەو حكومەتە پێك بێت؟
بە زانینی هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە بۆمان روون دەبێتەوە كە زیاتر ئەو پرۆژانە لە موزایدەیەكی سیاسی دەچێت تا بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ ئیدارەدانی وڵات دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی هەرێم و ئەوەشمان بۆ مسۆگەر دەبێت كە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆی باشترین ئۆپشن لەو قۆناغەدا دەبێت، كە حكومەتی هەرێم پشتی پێ‌ بەستووە.

© 2017 Hawler