ئەم پەڕەیە چاپ بکە

پرۆسەی پەپوەندیی هەرێمایەتیی

بەهزاد حەوێزی

 

هەرێم چەمكی شوێن دەگرێتەوە كە رەهەندە جوگرافیەكەی دەستنیشانی دەكات، قەوارەیەكی دینامیكی بزۆزیشە، سیاسەتی هەرێمایەتی پرۆسەیەكی گرنگە لە رووی هاوكاری سیاسی وئابووری لە نێوان دەوڵەت و قەوارەسیاسیەكان لەوانەش لایەنەكان و هەرێمەكان لە چوارچیوەی یەك ناوچەی جوگرافیدا، نموونەی ئەو پرۆسەیە لە جیهاندا زۆرە لەوانەش خۆرهەڵاتی ئاسیاوخۆرئاوای ئۆروپاوئەمریكای باكوور.
هەرێمی كوردستان راستە لەو هاوكێشەیە وەك دەوڵەت مامەڵە ناكات، لێ وەك قەوارەیەكی دیاروفاكتەرێكی بایەخدار - بەدەزگا شەرعیەكانیەوە - چ لەسەر ئاستی دەرەكی و نێودەوڵەتی یا هەرێمایەتی دەتوانێ ئەو رۆڵە ببینێ بۆ گەشەكردنی لەرووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیریەوە، لەبەرئەوەی پێگەیەكی جیۆسیاسی و جوگرافی گرنگی هەیە بۆ ئەو پرۆسەیەی مامڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا.
سیاسەتی دەولی و پەیوەندیە دەولیەكان زیاتر لە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتانەوە سەرچاوەدەگرن، كە ئەمەش چەمكێكی ریالیستانەیە لەو هاوكێشەیەدا، بۆیە لەسەر ئاستی پەیوەندیە هەرێمایەتیەكانیش بەهەمان شێوە چەمكی بەرژەوەندی وئاڵووێری سودمەندیی دوولایەنە گرنگەوبەردەوام دەبێ جا چ لەرووی سیاسی بێ یا ئابووری یا بوارەكانی دیكە.
گرنگی ئەو پرۆسەیە و بەردەوامیی لە رووی پراكتیكیەوە سەركەوتووە و درێژەدەكێشێ ئەگەر هاتوو لایەنەكان بە پلانێكی تۆكمە و درێژخایەنەوە كاری بۆ بكەن و ئەنجامی بدەن، هەروەها لە رووی شوێن و جوگرافیەوە زەوینەی گونجاوو زیاتر و چاكتری بۆ رەخساوەو كردەنی ترە لە رووی جموجووڵەوە.
ئەو پرۆسەیە، كە رەنگە زیاتر لەرووی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی و رۆشنبیریەوە بێ، لێ ئەو بوارانە دەبنە هۆی ئەوەی لەئایندەدا ستراكچەرە سیاسیەكە بەهێزتر بێ و هەنگاوی چاكتر بنێ بۆ دەسكەوتی زیاتر، هەروەها بەدیوێكی دیكە سەقامگیریی سیاسی بۆ ناوچەكە بخاتەوە.