کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

كۆتایی قه‌یرانه‌كان، كه‌سی خۆی ده‌وێ

ڕابەر مەحمود

 

نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كاریزمایی و لێهاتووی خۆی توانی هه‌موو ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ ببڕیت كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ ده‌خرێنه‌ به‌ر ڕه‌وتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی و وه‌ك پیاوی ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانی وڵات شانی دایه‌ به‌رپرسیاره‌تی و به‌رده‌وامی به‌ ره‌وتی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و ئه‌و حكومه‌ته‌ دا كه‌ ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی ناو حكومه‌ته‌كه‌شی ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كرد، ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو چه‌ند بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌خت بوو زیاتر له‌وه‌ بۆ به‌رپرسی یه‌كه‌می حكومه‌ت سه‌خت بوو كه‌ ده‌بوو ئیداره‌ی ژیان و گوزه‌رانی كه‌س و كاری پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیان بكات و ریز له‌ به‌رگه‌گرتنی كه‌می موچه‌ و ئازاره‌كانیان بگرێت، هه‌روه‌ها له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌كان له‌ژێر چه‌تری حكومه‌ت بلاوێنێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌یزانی به‌رده‌وامی هه‌مووان له‌ حكومه‌ت ئارامی و دڵنه‌وایی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و باش سروشتی لایه‌نه‌كانی خویندبۆوه‌ كه‌ (ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌تدا نه‌بن له‌ پشێوی دان)، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ كاروانی ئاوه‌دانی درێژه‌ پێدا و شه‌قامی (120) مه‌تری كرده‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین شه‌قامی ئۆتۆبانه‌ له‌ كوردستان و ته‌واوی عێراقدا.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی فرانتر كرد و به‌ ئامانجی پێشخستنی دۆزی ره‌وای كورد و فراوانكردنی به‌رهه‌م هێنان و به‌ بازاركردنی نه‌وتی كوردستان تاكو ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی خه‌لكی كوردستان و وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ بێت كه‌ به‌غدا له‌ هه‌رێمی كوردستانی بڕی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو تا به‌غدا ناچار بكات كه‌ دان به‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كورددا بنێت كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ بڕێنی بودجه‌ی كوردستاندا ده‌ستی پێ كرد و له‌ دوای خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌رش نیوه‌ی خاكی كوردستان به‌ ده‌سیسه‌ی ناوخۆ داگیر كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرد، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو سه‌رنج ڕاكێشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی بۆ مافه‌ ڕه‌وا و ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها شكست پێ هێنانی مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و پارچه‌ پارچه‌ كردنی ناو ماڵی كورد و دانیشتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان وه‌ك به‌دیلی حكومه‌ت و مه‌ترسی دروست كردن بۆ قه‌واره‌ی سیاسی و ئیداری هه‌رێم، دواجار فه‌شه‌ل به‌ فشاره‌كانی به‌غدا هات و به‌غدا ناچار به‌ دانیشتن و گفتوگۆ كرا و ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كان ده‌ركه‌وت، به‌لێ كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كان كه‌سی كاریزمای خۆی پێویسته‌ و كه‌سێكی ده‌وێ جیاواز له‌ ئه‌وانی تر شان بداته‌ به‌ر به‌رپرسیاره‌تی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هیوای خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی.

© 2017 Hawler