کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

کورد و پشتیوانیی ڤاتیکان

سەنگەر قوباد

 

 

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای پاپای ڤاتیکان سەردانێکی گرنگ و پڕ بایەخ دەبێت، چونکە زانراوە؛ کە دەسەڵاتی ڤاتیکان دەسەڵاتێکی بەهێز و شاراوەیە، هیچ کام لە سەرۆکەکانی وڵاتە بەهێزەکانی ڕۆژئاوا لە قسەی دەر ناچن، یان لایەنی کەم ڕێز لە بۆچوون و داواکارییەکانی دەگرن.
ڤاتیکان هەمیشە جەخت لە پاراستنی مافی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتەوە، چونکە ئەو مەسیحییانە لە سایەی دەسەڵاتی مەملەکەتە ئیسلامییەکاندا دەژین و، ڤاتیکان ترسی لە پێشێلکردنی مافی هاوئایینەکانی هەیە. خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان بە درێژایی 2٦ ساڵی ئەزموونی خۆی زۆر بە باشی مافی مەسیحییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دابین کردووە و بگرە پتر لە موسوڵمانەکان مافی داونەتێ، لە هەندێ شوێن بەهەشتی بۆ دروست کردوون. ئەمەیش سەنەدێکی باشە بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڤاتیکانەوە.
بێگومان وەک هەمیشە ئەم جارەیش پاپا پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەشی بەو خاڵە ئەرێنییەی هەرێمی کوردستان کرد کە ماف و ژیانی مەسیحییەکانی تێدا پارێزراوە. هەر بۆیە پاپا داوای لە هێزی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق کرد کە ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت. ئەمەیش هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی باشووری کوردستان.
ئەم جارەیش نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چەرەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد هاویشت، ئاخر ئەگەر پەرۆشی گەلی کورد نەبووایە، لە ماوەی سێ مانگدا ئەم هەموو وڵاتە بەهێز و کاریگەرانەی بەسەر نەدەکردەوە. ئەو بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانەوەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی، کە لە ڕاستیدا ئەگەر پشتیوانیی نێودەوڵەتی نەبێت، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق گەلی کوردی باشوور لەنێو دەبەن، دواینشیان عەبادی بوو کە نیازی سڕینەوەی کیانی هەرێمی کوردستانی هەبوو، وەلێ سەرکەوتوو نەبوو.

© 2017 Hawler