تشرینی یەکەم 17, 2019

ئه‌وه‌ی كردتان نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوو! به‌ڵكو، سیاسه‌تێكی پوچه‌ڵ بوو

سامان حه‌مه‌ده‌مین

 

سیاسه‌ت به‌ هه‌موو پێناسه‌ تایبه‌تی و مانا گشتیه‌كه‌ی، بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌، چه‌مكی سیاسه‌ت وه‌كو خۆی له‌ كوردستان پێناسه‌ و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌، ناوه‌ڕۆك و تایه‌یبه‌تمه‌ندییه‌كه‌شی به‌ پێچه‌وانه‌ جێ به‌ جێ ده‌كرێت، تا ئه‌و ڕاده‌ی هێنده‌ی به‌ بیانوو ناوی سیاسه‌ت یه‌كتر نیگه‌ران ده‌كه‌ین، دوژمن به‌و ڕاده‌یه‌ نیگه‌رانمان ناكات، ئه‌مه‌ و جگه‌ له‌و ڕاستییه‌ی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كرێت كه‌ هه‌موو كات ئه‌گه‌ر و گریمانه‌ی لێچاوه‌ڕێ بكرێت، بۆ ناوه‌خۆش سیاسه‌ت به‌ مانا زانستی و فه‌لسه‌فی و ئابورییه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی ناوه‌خۆ و گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێش چوونه‌، یان ڕوونتر سیاسه‌ت بۆ ناوه‌خۆ خزمه‌تی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی سه‌قامگیره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و گه‌شه‌سه‌ند و تێده‌په‌ڕێنێ بۆ پێشكه‌وتن و ده‌یپارێزێ له‌ كێشه‌ و قه‌یرانی لابه‌لا، له‌ هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ ئه‌گه‌ر پێناسه‌ و پێوه‌ری سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌ناو كوردستانیانه‌ی پێشتر ئۆپۆزسیۆنی سه‌رسه‌ختی بێ پڕۆژه‌ و نه‌خشه‌ی كار و داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم بوون، دواتریش چوونه‌ ناو حكومه‌ت، بوونه‌ خاوه‌ن سوود و كاربه‌ڕێكه‌ری خۆیان، وه‌كو گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، به‌ تایبه‌تی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ سایه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان، بوونه‌ كاره‌كته‌ری فراوانكردن و به‌ باشتركردنی سیاسه‌ت كه‌ چۆن به‌ هه‌موو لایه‌ك، به‌ پڕۆژه‌ و پێشنیاز و بیر و بۆچوون قه‌واره‌یی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، پێش بخرێت و هه‌تا ڕاده‌یی كه‌یشتنه‌ سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی له‌ حكومه‌ت و به‌ ناونیشانی حكومه‌تی بنكه‌ فراوان به‌شداربوون، ته‌نها فراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و پایه‌كانی حكومه‌ت نه‌بوو، به‌ڵكو فراوانكردنی كۆی ئه‌و ئامانج و پڕه‌نسیپه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بوو كه‌ هه‌مووانی ده‌گه‌یانده‌ یه‌ك چاره‌نووس، ئه‌ویش داهاتوو به‌ره‌و پێش بردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه‌ بوونی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ له‌ پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ دڵنیایه‌وه‌ هێزدانه‌ به‌ كار و توانا و ڕۆڵی حكومه‌ت بۆ ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌، حكومه‌تێك جێ ی هه‌موو توانا و كار و پڕۆژه‌ی جیاوازی تێداببێته‌وه‌، خۆی له‌ خۆی هێز و توانایه‌ بۆ داهاتووی باشتر، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ چوونه‌ ناو حكومه‌تیش، چوونێكی دووڕووی بوو، به‌شێك بوون له‌ حكومه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیار بوون، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی كار و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت كاریان ده‌كرد و دژه‌ بۆچوون بوون! له‌ كاتێكدا هه‌وڵ و ئامانجی به‌شداربوونی هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌، به‌هێزكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئامانجی خۆیان كاریان له‌ حكومه‌ت كرد، به‌ناو سیاسه‌تی باشكردن و به‌ره‌وپێشچوونیان هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌، سیاسه‌تی ستراتیجیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمان دابه‌شی سه‌ر چه‌ندین بۆ چوونی پێك ناكۆك كرد، تا گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یەی برایه‌تی ببێته‌ به‌رایه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆ یه‌كتر، له‌ ئه‌نجام كاره‌كانی حكومه‌تیان دوچاری په‌ككه‌وتن هات نه‌ ده‌سه‌ڵات نه‌ یاسا نه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بووه هۆی‌ حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌هێزكردنی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو كشانه‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی پێش هاتنه‌ ناو حكومه‌ت باسیان لێده‌كرد له‌ناو حكومه‌ت نه‌یانتوانی به‌لاشیدا بچن، یان هیچی جێ به‌ جێ بكه‌ن، چونكه‌ دید و بڕوای ته‌سكبینی ئه‌وان، به‌شداربوون له‌ حكومه‌ت بۆ شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بۆ خزمه‌تی مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، له‌ كاتێكدا ده‌سه‌ڵات و هێز و سیاسه‌ت كردن له‌م قۆناغه‌ی كوردستان وا ده‌خوازێ، كه‌ هه‌موو ئامانجه‌كان بۆ یه‌كبوون و هێز و به‌ره‌و پێش بردنی هه‌رێمی كوردستان بێت، هه‌موو لایه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ كۆكن كه‌ یه‌كبوون سه‌رمانده‌خات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌شی زیانه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك، كشانه‌وه‌شیان له‌ حكومه‌ت هاوپه‌یمانه‌تیان له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێم بەره‌و په‌رته‌وازه‌یی برد، به‌ڕاده‌یه‌ك بوونه‌ ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئامانجه‌ سیاسیه‌ی كه‌ هه‌موو لایه‌ك گه‌شبینیمان به‌ ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات خۆشیان پێشتر لافی سیاسه‌ت و دیموكراسیه‌تیان لێده‌دا، كه‌ ئه‌وان هێزی داهاتووی مۆدیلی جۆرێكی تربن، كورد و كوردستان پێش بخات نه‌وه‌كو په‌رته‌وازه‌ی بكات، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگاداری بارودۆخی گشتی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بوون كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر گرفتێكی هه‌بێت به‌هۆی كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوون، حكومه‌تی هه‌رێم قه‌یرانی ئابوری دانه‌هێنا، شه‌ڕی داعشی ده‌نه‌هێنا، ئاواره‌ی ڕانه‌گواستن، به‌ڵام كه‌ بارودۆخ ڕووی تێكرد، حكومه‌تیش به‌پێی توانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی به‌ره‌نگاری قەیران بوه‌‌وه‌ و هه‌وڵی چاره‌كردنیدا، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی ناوه‌خۆ هه‌بێت له‌ په‌یڕه‌وی هیچ لایه‌نێك نییه‌ گه‌نده‌ڵی بكرێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌و كلتووره‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ دوژمنان له‌ ناخی كۆمه‌ڵگایان چاندووه،‌ ده‌بوایه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازاو‌انه‌، یه‌كبوون به‌هێزتر بوایه‌، نه‌وه‌كو له‌به‌ر یه‌ك كشانه‌وه‌، ده‌بوایه‌ پڕۆژه‌ و چاره‌سه‌ری خێرا و فراوان خرابایه‌ ڕوو كه‌ له‌ ئه‌نجام خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یمان بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نابه‌رپرسانه‌ و ته‌سكبینیان بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، ڕێك پێویسته‌ ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن كه‌ ئه‌وان خزمه‌تیان بۆ نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ سیاسه‌تێك بوو كه‌ ئامانجه‌كه‌ی پوچه‌ڵی بوو!.

© 2017 Hawler