ئاب 15, 2020

حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌

محەمەد سەلیم مزوری

 

حكوومەت و سەرانی سیاسی (عیراق) شكستییان خوارد لەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی سیاسی (عیراق)و، ناوچەكە بسڕنەووە، (عیراق) دەوڵەتێكی سەربازییە
دەوڵەتێكە بڕیارە باڵاكانی بە هێزێكی سەربازی مولزەمی تاكەكان دەكرێن، كوردستان شكستی بەو دۆگمایەی (عیراق) هێنا
دیواری ئەو بەندینخانەیەی شكاند كە سیاسییە شەڕانگێزەكانی (عیراق) لە دەوری هەرێمی كوردستان چێیان كردبوو.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان حكوومەتی هەڵبژێردراوی خەڵكە، هێزی كڕدراو و سەربازە بەكرێگیراوەكان لە كوردستان ناتوانن شكست بەو حكوومەتە بهێنن. كوردستان هێدی هێدی خەریكە ئەو دیوارە تێكدەشكێنێت كە لەدوای (1٦)ـی ئۆكتۆبەر لە ڕێگەی پلانێكی نەگریس و بە یارمەتی وڵاتانی ناوچەكەو دەستێكی بڵندی نێودەوڵەتیش كرایە سەری، داستانی (پردێ، زومار، تلسقۆف) كۆی ئەو پلانەی پووچەڵ كردەووە و چۆكی بە دووژمن دادا. كوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی پێش خیانەتە گەورەكە، دەنگی ئازاو بوێر سەردەكەوێت بەسەر مرۆڤە دڕدۆنگ و بەدەكان، پلانگێڕ و بەكرێگیراوان دەبنە پەندی زەمانەو تا ئەبەد مۆری شەرمەزاری بە ناوچەوانیانەوە دەمێنێت.

© 2017 Hawler