کانونی یەکەم 11, 2019

كارەساتە کاتێ ئایندەی مرۆڤ مسۆگەر نەبێ

گوهدار ئاكره‌یی

 

بێ شک سەلامەتی دەروونی هەر تاکێک لەئێمەی مرۆڤ لە هەموو شتێک چاکترە. بەلام لەهەمانکاتدا هیچ گرەنتیێک نیەو رەنگە زۆر جار لەدەسەڵاتی خودی مرۆڤیش دا نەبێت، بۆئەوەی بمانەوێت نەمانەوێت تا دوا ساتەکانی ژیان دووچاری هەلکشان داکشانی دەروونی نەبینینەوە. جائەوەی مەبەستمانە بەکورتی و پوختی باسی لێوەبکەین کێ بەرپرسیارە ? لە سەلامەتی دەروونی هەر تاکێک لە ئێمەوە لە ئاراستەکردنی و بردنی بۆ شوێنێکی پرلە نیگەرانی ئالۆز و چارەسەری نادیار . بێگومان شتێکی شاراوەنیە کەوا هیچ مرۆڤێک لەخۆیەوە دووچاری هەرەسانی و نیگەرانی نابێ، زۆر جار مرۆڤ خودی خۆی هۆکارە بۆئەوەی نیگەرانی بەدوای خۆیدا بهێنێت نەتوانێ لەژیانی کاریدا کەسێکی لێبوردە بێ و بڕیارەکانی داد پەروەرانەبن، یان بەگشتی زۆر جار مرۆڤ لەدۆخێکی ئاسایدایە لەناکاو بۆ چوونێکی نەرێنی بە هزرماندا دادێت دەبێتە بەحاکم بەسەر دەرون ماندا بەرەو عاقارێکماندا دەبات دۆخێکی نەخوازراو لێ دێتە پێش و هۆشیاری مان دەسوتێنێ، ئەوکاتە بمانەوێت نەمانەوێت سەلامەتی دەروونمان لەدەست دەدەین. هەرچەندە هەموو نیگەرانیەکان وەک یەک نین کاریگەریان لە یەکتر جیاوازە. ئەوەتا خۆشبەختانە هەندێ نیگەرانی دەکرێ بڵێین کاتین چونکە رەنگە بە بیرۆکەیەکی ئەرێنی بتوانین زال ببین بەسەر بیرۆکەیەکی نەرێنی ئاسایی ببینەوە. هەروەکو ئاوێک بە ئاگرێک دا بکرێت . بەلام هەندێ نیگەرانی کارەساتن بەسەر دەروونی گشتی مرۆڤەکانەوە، چونکە لەسەروی ئیرادەی کەسەکەوەیە رەنگە ببێتە (کارگەیەکی) بیرۆکەی نێگەتیڤانەی ڕووخێنەر، کاریگەری راستەو خۆی لەسەر تێکچوونی دەروونی مرۆڤ بنێتەوە . نمونەش بۆ ئەمە کەمەبەستمانە باسی لێوە بکەین، کاتێ مرۆڤ ئایندەی مسۆگەر نەبێ. واتا نەبوونی رێگایەکی روون و مەبەستێکی دیاریکراو بەرپرسیاریەتیەکی سەخت و دژواری لەئەستۆوە دەبێ بە مەش توانا لەمرۆڤدا ناهێلێت پەیوەندی یەکانی کۆمەلایەتی لاواز دەکات. بێگومان مرۆڤیش بیری چۆن بروا ئەو بەشوێنی دێت، رەنگە کارەساتی بەدواوە بێت. کەچی لە راستیدا بەپێچەوانەوە هەموو مرۆڤێک پێویستە مەبەستی راستەقینەی خۆی بناسێت بە دەروونێکی جێگیرەوە ئایندەی بناسێت، لەبەرئەوەی مەبەست تۆی راستەقینەی ئەو دارەیە کەتۆ مەبەستە شین ببێت. جائەوەی گرنگ و پێویستە بۆئەوەی سەلامەتی دەروونی خۆمان بپارێزین، نابێ بهێلین دۆخەکان ببنە نیگەرانی و ئاستەنگ لەڕێگا ماندا. بەڵکوو تەنها بە ناونیشانی فێربوون و خۆراگری پر ئەزمون بخرێتە روو، وە لەهەمانکاتدا پێویستە پەیوەندیەکی توندوو تۆل لەنێوان هێزی بیرکردنەوەو دۆخە سەختەکان دروست بکەین هۆکارە سەرەکیەکان بدۆزینەوە هەڵنەچین چونکە هەموو نیگەرانی یەک دەروازەی خۆی هەیە، زەحمەتەکەش هەر ئەوەندەیە تا دەی دۆزینەوە. لەهەمانکاتدا جێی باسە زۆر گرنگە هەرێک لەئێمەی مرۆڤ پێویستە وابیر بکەینەوە کەئەمرۆ خۆمان بەو بیر کردنانەوەی پرلەئەزموون دەبی نینەوە لەبەرهەمی نیگەرانی و شکستەکانی خۆمان بەدەست هاتووە تەنیا لەفەرهەنگی نەزانینی مرۆڤ دا هەستی نیگەرانی زاڵە بەسەر دەروونیەوە. بەپێچەوانەوە متمانە بەخۆبوون ئازایەتیت هەلوێستت بەهێز تر دەکات، کلیلە بۆ داخستنی هەموو ئەو دەرگانەی کە نیگەرانی تیا نەهێن.

© 2017 Hawler