ئازار 29, 2023

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

به شداری ئافرەت لە بەرێوەبردن و دەسەڵاتدا

زۆر لە مێژینەیە و بەپێی ھەموو بەڵگە ئارکیولۆژییەکان Archa ecology کۆمەڵگه ی مرۆڤایەتی لەسەرەتای ھۆمسپینز Home sapiens سیستەمی تارادەیەك دایکسالاری و ژن دەسەڵاتداری بووە، لێ دواتر پیاوسالاری و دەسەڵاتی باوک شوێنی گرتونەتەوە کە ئەمەیش ھۆکار بوو بۆ چەوسانەوەی ئافرەتان. پێشێلکردنی یەکسانی جێندەری دەستیپێکرد، رۆژ لە دوای رۆژ لەدەستدانی مافەکانی ئافرەت زیاتر بوو لەکاتی جەنگ بەدیل دەگیران و بەکۆیلە دەکران، ئەشکەنجە دەدران، کرین وفرۆشتنیان پێوە دەکرا و دەچەوسانەوە وبێبەش دەکران لە سەرەتاترین مافەکانیان. بەشێوەیەکی گشتی و لەسەر ئاستی جیھان بەووڵاتانی روژئاوایشەوە پاشان لەگەڵ گۆرینی فکری مرۆڤایەتی وقۆناغی دەرکەوتنی زیاتری کۆمەڵ - خێل - ھۆز پاشان ئاستی دیکە لە پیشەسازی وبەرێوەبردن وپێشکەوتنی ووڵاتان، دەرکەوتنی ئایدۆلۆژیای زیاتر مافەکانی ئافرەتان بەشێوازی دیکە گۆرانکاری بەسەرھات.
لێرەدا ناچینە نێو قوڵای ئەم بابەتە، چونکە ھزری جیاواز وشیکردنەوەی جیاوازی لێدەبیتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئافرەت توشی رەگەزپەرستی وجیاکاری رەنگ وھۆز وپلەی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوە کە ئەمەیش کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی وبەتایبەتی ئافرەتان ھەبوە، لێ ئافرەتیش بێدەنگ نەبوە لەگەڵ شەپۆلەکان وھەندێجار دژ بە شەپۆلەکان بوە دەنگی نارازی بونی ھەبوە لە بازنەیەکی چەق بەستو نەماوەتەوە و خەباتیان کردوە، رێکخراو وکۆمەڵەی جۆربەجۆریان دروستکردوە، بروایان بەتواناکانیان ھەبوە قۆناغه کانی خوێندیان تەواوکردوە و لە ھەڵبژاردنەکان بەشداربوون، پاڵێوراویان ھەبوە.
رۆڵێکی پۆزه‌تیفیان لە ژیانی خێزان و پەروەردەکردنی نەوەکان بینیوە، تەنانەت لەھەندێ ووڵات لەپێگەی گرنگی بریاردان بوون پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرۆک پەرلەمان، سەرۆک حزب، وەزیری دەرەوە، بەرگریی و بازرگانی وچەندین پێگە وپۆستی گرنگیان بەدەستھێناوە وسەرکەوتوش بوونە، نمونەی زۆر ھەیە کە شاھیدی ئەو بابەتەیە و چەندین ئافرەتی دیکە لەبواری زانستی و پەروەردەیی و بەرگری لەخاک وچەندین بواری دیکەی گرنگی فەله‌کناسی، رۆشنبیری، سیاسی و سیکتەری دیکەی گرنگ.
لەھەرێمی کوردستان ئیکزامپلی زۆر باش ھەیە لە پێشکەوتن وسەرکەوتنی ئافرەت لەزۆربەی بوارەکانی ژیان، ئەمەیش وایکرد دەسەڵاتی سیاسی ھەرێمەکەمان رێگر نەبێت لەپێشکەوتنی ئافرەتان وپێدانی پۆست وپێگە، ئەگەر رێژەکە کەمیش بێت ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و حکومەت وئەنجومەنی پارێزگا و یەکە ئیداری ورێکخراوی و سیاسی، شایدی ئەم راستیانەن. لە ئێستاشدا دەکرێت کارەکان چرتر بکرێن ودەنگەکان یەکبخرێن لە پێناو بەدیھێنانی مافی زیاتر بۆ ئافرەتان، بۆئەو ئافرەتانەی خوێندەوار وخاوەن بروانامەن وکارناکەن و خاوەن داھات نین، یان ئەوانەی خوێندەواریان نیە یان کاردەکەن وگرفت وکێشەیان زۆرە و ئەمانە وچەندین بوار گرنگی زیاتری پێبدرێ کە پەیوەندی بە ئافرەت وخێزان ھەیە وباشترکردنی ئەم بوارانە دەبێتە مایەی پێشکەوتن و بروابەخۆبوونی ئافره‌ت و دروستکردنی کۆمەڵگە ی تەندروست و بێ کێشە.

 

سنەوبەر سابیر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:36
© 2017 Hawler