ئەم پەڕەیە چاپ بکە

كێ خەڵات كراو، كێ سزا درا؟

ھاودەنگ فاروق

 

پارتی لەم هەڵبژاردنەشـــدا توانیی متمانەی بەرزی زۆرینەی گەل وەرگرێتەوە، پارتی بە ژیری و پلانی شەوخستنەســـەر ڕۆژی كادیر و خەڵكی دۆست و دڵسۆزی ســـەرۆک بارزانی و ئۆرگانە دامەزراوەییەكان و پابەندی و پرەنســـیپی حزبیی ئەندام وجەماوەرە دڵســـۆز و سەرڕاســـتەكەی توانیی سەر بكەوێت وسەپرایزی بۆ دۆست و نەیاران هەبێ.
پارتی ســـەرکەوتنی ئەمجارەیشی، ســـەلمێنەری ئەو ڕاســـتییەیە کە هێزێکی خاوەن سەنگ و پێگەی سیاســـیی کوردستانی و متمانە و حســـاب بۆكراوی میڵەتی خۆیەتی، ئەوەش نهێنیی ڕەگداكوتانی ئەو درەختە دێرین و ڕەســـەنەیە کە پێی دەڵێن: پارتی و ڕێبازی بارزانی، ئەو پارتەی كێوێك توانا و وزەی نەچاوەڕوانکراوەی هەیە، زیاتر لە ۷٥ساڵە ڕیشەی لە ناخی خاك و میڵەتەكەیدا داکوتاوە.
ئەمجـــارە پەرلەمانی ئێراق، دەبێتە گۆڕەپانی شـــەڕە نەتەوایەتییەكانی كورد، پێشـــمەرگەكانی بارزانی لە ســـەنگەرەكانی بەرگری لە مافە دەســـتووری و سیاســـییەكانی خەڵكی كوردســـتاندا دەبن و، هیچ هێزێكی شـــۆڤێنی ناتوانێت دەســـتدرێژی و دەمدرێژی بكاتە ســـەر هەیبەت و شكۆی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی خەڵک.
لێرەوە ئیدی پێویســـتە هێزە سیاســـییەكانی كوردستان، لە ژێر باڵی خەتێكی نەتەوەیی هەنگاوەكانیا نیـــەک بخەن، گەورەترین فراكســـیۆنی كورد لە نوێنەرانی عێراق، فراكســـیۆنی پارتی، دەبێتە چەترێكی سیاسی و نەتەوایەتی.
لە دوای ئەوەی خەڵكی كوردستان سزای هەموو ئەوانەیان دا كە لە هێڵی نەتەوەیی لایان دابوو، پەیامی خۆی دا بە پەرلەمانتارە تازەكانیش، كە ئیتر بازاڕی پشتكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان كۆتایی هات، كێشـــەی كورد گەڕایەوە ســـەر سكە سروشـــتییەکەی خۆی و، پەرلەمانتارەكان هەمووان پێكەوە دەبێت لەو پەیامە تێگەیشتبێتن.
بەو پەیامەش هێڵی نەتەوەیی، پێشمەرگەكانی بارزانی درەوشانەوە، ڕێگەیان نەدا كێشەی كورد بچووک بكرێتەوە و بەلاڕێدا ببرێت، بۆ لەمەودواش، كێشـــەی خاک و سەروەری و مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان، بە ڕێنمایی سەرۆک بارزانی و دەستپێشخەرییەكانی تیمی پەرلەمانی پارتی، وەك یەک پاكێچ
لە ئەجێندای سیاسەتی ئێراقیدا دەچەسپێنرێن و كاریان لەسەر دەكرێت.
ئەوەش گەورەترین سەركەوتنە بۆ هەموو كورد، پارتی بەو دەنگی یەكەمە نەک لە خۆی دەرناچێ، بگرە لە وەڵامی ئەو متمانەیەدا، هەوڵ دەدا زیاتر و شـــێلگیرانەتر لە جاران خزمەتی میڵەت و نیشـــتمانەكەی بكات و، زیاتر ئاوڕ لە ئێش و ئازاری خەڵكی خۆی بداتەوە.