ئازار 29, 2023

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

بادەنگەکانتان بۆ ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت

پڕۆسەی هەڵبژاردن پیادەکردنی بنەماکانی دیموکراتیە، دەنگدەر تێیدا خاوەن ماف و بڕیاردەرە، بڕیارەکەشی لەبەرژەوەندی خۆی و گشتییە. هۆشیاری دەنگدەریش لەوەدا بەدەردەکەوێت کە چۆن بتوانێ ئەو بڕیار و مافە بەکار بهێنێت، دەبێت ئەوە باش بزانێت کە لە کۆتایدا بەرپرس دەبێت لەبەرانبەر تەواوی هاووڵاتیان،چونکە بە دەنگەکەی رەنگە ژیان و چارەنووسی کۆمەڵگە گۆڕانی بەسەردا بێت، ئیدی گۆڕانەکە بەلایەنە نێگەتیڤیەکەیەتی یان پۆزەتیڤیەکە بێت. بۆ ئەوەش دوو بنەمای زۆر سەرەکی هەیە دەبێت بکرێتە سەرچاوەی بڕیار. بە پلەی یەکەم، رابردوی ئەو لایەن و کەسانەی کە لەناو بۆتەی سنووری دەنگدانەکەدایە، بەپلەی دووەمیش، بەرنامەی دەنگپێدراو چییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە؟.
ئەگەر سەیرێکی پڕۆسەکانی هەڵبژاردن بکەین لە ساڵی ١٩٩٢ەوە، دەگەین بە چەند راستیەک بۆ بەرچاو روونی هاووڵاتیان (پێشتر لە عێراق تەنیا بەیعەت بوو نەک هەڵبژاردن) کەهەتا ئێستا چۆن بووە؟، بۆ پەرلەمانی کوردستان( 5 جار هەڵبژاردن بووە– ١٩٩٢-٢٠٠٥-٢٠٠٩-٢٠١٣-٢٠١٨) لەگەڵ یەک هەڵبژاردنی شارەوانی و سێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان. بۆ عێراقیش ٥ جار. واتا بەرچاو روونیەک هەیە بۆ دەنگدەر کە لەو خولانەی پێێشوو چ کەس و لایەنێک پابەند بووە بە بەرنامە و بەڵێنەکانی کە پێشتر بەڵێنی دابوو.
دەتوانم بە بەڵگە بەرچاوو روونی بدەم، كە کێ زۆرترین بەڵێن بردۆتەسەر؟ ئەگەر لەوەوە دەست پێ بکەین هەتا ئەمڕۆ چ ئەندامێک کە دەنگی پێدراوە و هەڵبژێراوە، بەڵام وازی هێناوە و لە ریزی پارتی دیموکراتی کوردسستان چووەتە دەر، هەرگیز نەبووە، چونکە بەڵینێکی داوە بە دەنگدەر لەسەر بەرنامەیەک هەتا کۆتایی پێوەی پابەند بووە. هەروەها هیچ کات بەرنامەیکی نەکردووە بە بنەمای هەڵبژاردن کە لە توانایدا نەبێت و هەتا ئێستا شتێک نەدراوەتەوە بە چاویی ئەندامان و بەڵکو خودی پارتی بدرێتەوە کە ئەوەتان بەڵێن داوە، بەڵام جێبەجێتان نەکردوە، ئەمەش هەر نەبووە.لەمەوە دەگەین بەو ئەنجامە کە پارتی بەرنامەی واقیعی داناوە.
ئەمانە و چەندانی تر، بەڵام باشترین بەڵگە بەڕێوەچوونی بانگهێشتەکانی ئەم خولەیە، ئەوەیە كە پارتی بەرنامەی هەیە و بەرنامەکەی خۆی دەگەیەنێت بە جەماوەور، بەڵام هیچ لایەک بەرنامەیەکی دیاریکراوی نییە لەسەری برۆن، جگە لە پارتی، بەڵکو لایەنەکانی دیکە هێندە بەشتە سواوەکانەوە خەریکن هێندە ئازا نین باس لە خۆیان و بەرنامەکەیان بکەن.
بۆیە باشترین شت ئەوەیە کە دەنگەکانتان بۆ کاندیدەکانی پارتی بێت بۆ ئەوەی بەرچاوتان روون بێت کە دەنگەکانتان کەسانێکی پێدەچێتە پەرلەمان،کەبەرنامە و ئامانجیان دیار بێت و دروشمی سەرەکیەکەشی: بۆ داهاتووێکی باشتر و وڵاتێکی ئارام و خۆشگوزەران، پارتێکی بەهێز هەڵبژێرە. چاوەڕین بە دەنگەکانتان لە ١٠/١٠/٢٠٢١ئایندەت دیاری بکەیت.

 

فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد

© 2017 Hawler