
Error: No articles to display
چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. بە هەموو پێشبینی و پێودانگەکان پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەکو هەڵبژاردنەکانی پێشوو، نەک هەر لە کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی هەموو عێراق براوەی یەکەم و دیسان گەورەترین قەوارەی سیاسی دەبێت. دەکرێ هۆکار و سۆنگەی ئەم مەزەندەکردنەش لەم خاڵانەدا ببینین :
یەکەم / پارتی، "مەسعوود بارزانی" وەک سەرۆکێکی خودان مێژوو و سیمبۆلیک و کارێزما ڕابەرایەتی دەکات و سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو و هێزێکی پێشمەرگەی نەبەزیوی ئەوتۆش کە لە خاوەندارێتی و بەرگری و فیداکاری لە دۆز ( قچیە )ی نیشتمانی و نەتەوەیی و سازشنەکردن و خۆنەچەماندن بێڕکابەرە و جێی هیوا و متمانەی ئەو وڵاتیانەشە کە پارتی نین و دڵسۆزی کوردایەتین.
دووەم / پارتی لە ڕێگەی "دەزگایەکی کارزان بۆ هەڵبژاردن" و بەرپرس وکادیرەکانییەوە کە وەکو شانەی هەنگ بە سیستەم و پلان و نەخشەی تەکنیکی و عەقڵانییەوە، بە هەماهەنگیی و دەستەجەمعیی "مەکتەبەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگاکان" و "لق و لیژنە ناوچەکان" کاردەکات. ئەم دەزگایە پێشتر و لە داهاتووشدا سەرکەوتووانە ئەرکی خۆی بەجێهێناوە و بەجێیدەهێنێ. ئاشکراشە کە کاری تۆکمە و زانستییانەی دەزگا لە داهێنان و بردنەوەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە مایەی پشتپێبەستن و ئومێدەوارییە.
سێهەم / بڕوابوونی پارتییەکان و جەماوەری کوردستان، کە بڕوابوونێکی نەگۆڕ و جێگیر و بە دیسپلین و پرەنسیپە بە ڕێبازی "بارزانیی نەمر" و حکومڕانی و دەوڵەتدارییەکەی پارتی لە هەرێمی کوردستان، زامنی هەردەم پێدانەوەی متمانەیە لە هەڵبژاردندا و ڕۆژبەڕۆژیش ئەو بڕوابوونە بەتین و پۆڵایینتر دەبێ، چونکە مرۆڤی پارتی، بوونەوەرێکی پێشمەرگانەی هۆشیارە و دەزانێ قوربانی بۆچی دەدات و بەرگری لە چ دۆزێکی ڕەوا دەکات.
چوارەم / سرووشت و سیستەم و یاسای هەڵبژاردنی دادێ، بەتایبەتی فرە بازنەییی هەڵبژاردن کە ئەویش لە بەرژەوەندی پارتییە، بەهۆی ئەوەی هەل و دەرفەتی ساختەکاری لە پرۆسەکەدا زۆر کەمدەبێتەوە. ئەمەش بەقازانجی پارتییە و دەنگی زۆرتر دێنێ. وەک دەزانین لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا پارتی ( بەتایبەتی لە نەینەوا و کەرکوک و دیالە ) بۆ تەزویرلێکردن و غەدری بێبەشکردنی جەماوەرەکەی لە دەنگدان بە پیلانی شۆڤێنییانە کراوە بە ئامانج و دەیان هەزار دەنگی بە ناهەق لێسووتێنرا.
مایەی شانازی هەموو ئازادیخوازانیشە کە پارتی بە متمانەبەخۆبوونەوە بێهاوپەیمانێتیی هیچ لایەنێکی کوردستانی و عێراقیو بێترس سوارچاکی ئەم ڕێگا سەختە بێت. دیارە دوژمنکاری و بەئامانجگرتنی پارتیش دوژمنایەتی و بەقوربانیکردنی هەموو کورد و ئاواتە سیاسییەکانیەتی.
بۆیە ئەرکی کوردانی پاکە کە بڕوایان وابێpdk ئەو پارتە بەهێزەیە کە بۆ داهاتووێکی باشتر و وڵاتێکی ئارام و خۆشگوزەران پێویست دەکات متمانەی پێبدرێ و هەڵبژێردرێت.
*بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی دەزگای هەڵبژاردن.
نیازی حەمە عەزیز*