ئازار 29, 2023

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

ھاودەنگ فاروق

 

كەركووک بۆ پارتی ســـتراتیژ و ناســـنامە و پێگەی بەهێزی سیاســـیی هەرێمی كوردســـتان و ڕەمزی ســـتەملێکران و چەوسانەوە و غەدری مێژووە لە نەتەوەیەک.
كێشەی كەركووک لە ساڵی ١۹۲١-ەوە بەردەوامە. ١۹۷٥ بارزانی نەمر کە سەرکردایەتیی شۆڕشە هەرە مەزنەکەی کوردی دەکرد، بە هیچ شـــێوەیەک سازشـــی لەســـەر كەركووک نەكرد و ئەگەر تۆزێك سازشـــی لەسەر ئەو ناسنامەیە كردبایـــە، بە دڵنیاییەوە ئیمتیـــازی زۆر گەورەی وەردەگرت، بەڵام بارزانی و بزووتنەوەكەی هیچ بەهایەكی نەتەوەیییان نەكردە قوربانی ویســـت و داخوازییە شەخســـییەكانی خۆیان، ئێســـتاش پارتی لەســـەر هەمان ڕێباز و ســـتراتیژە بۆ کەرکووک.
هێـــزی كەركـــووک و کەرکووکییەکان بۆ هەرێمی کوردســـتان و بـــۆ پارتی گرینگییەكی ســـتراتیژی نەتەوەیی هەیە، بۆیـــە پارتـــی هیچ وەختێک وەک هەندێ لایەن، کەرکووکی بۆ تاکتیک و دەســـتکەوتی حزبی بـــەکار نەهێناوە. پارتی دژی ئەوەیە، پرســـی ئەو شـــارە ناسنامە کوردســـتانییە، بۆ ئیستسماری سیاســـی و حزبی بەکار بهێنرێت. لە دیدی پارتییـــەوە کەرکووک هەر نەوتەڵان و ئابووری نییە، بەڵکو مەســـەلەی خاک و چارەنـــووس و ئایندەی میڵەتێكە؛ جا بـــا کەرکووکییەکان دوێنێیان لەبیر نەچێت؛ ١٦ی ئۆکتۆبەرتان لەبەرچاو بێت. شۆڕشـــی ئەیلوول و ڕێککەوتنی ئاداری ١۹۷۰ و سازشنەکردنی بارزانی نەمرتان لەبیر بێت، کە شۆڕشێکی لە سەر کەرکووک دانا، داکۆکییە سەرسەختانەکەی سەرۆک بارزانی و شکۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییتان لەیاد بێت؛ پارتی هەڵبژێرن، تاکە هێزی ئەمین و کەرکووکیپارێزە، بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەرتان لە بەغدا.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 09 نیسان 2022 15:16
© 2017 Hawler