کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

پارتی ھێزی ستراتیژی کوردە لە بەغدا

ھاودەنگ فاروق

 

بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا، ڕاســـتکردنەوەی هاوســـەنگیی هێزە لە نێوان کورد و شیعە و سوننەدا، وا دەکات کورد لە بەشداریپێکردنێکی ڕواڵەتیی دامودەزگا حکوومییەکانەوە بگوازێتەوە بۆ قورساییەکی سیاسیی نەتەوەیی و پێگەی بەهێزی دیمۆگرافی، لە سەرۆکایەتیی وەزیران و سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا. بەهێزبوونی پارتی واتە بەهێزییەکی نەتەوەیی جیاواز لە عەرەب، واتە هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیی کورد، هاوبەشـــییەکی ســـەنگین و ئامادە و چالاک و پڕدەســـکەوت لە دەزگای بڕیاردانی سیاســـیی عێراقیدا، بەشدارییەک کە لە داڕشتنی بڕیارە گرینگ و ستراتیژی و چارەنوسسازەکاندا، تا لە پشتی ئەوەوە هیچ بڕیارێک نەدرێت و هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێ کە زەرەری لەو بەشـــدارییە بدات یان لاوازی بکات، هەروەها بۆ ڕێگرتن لەو پلان و پیلانانەی لە دژی هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێن، کە ئەمانە بۆ گەلی کوردستان چارەنووسسازن.
کەواتە دەبێت دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتی بێت، تا کورد بەهێزەوە لە بەغدا بێت، پشـــتی پارتە مێژوویی و گەورەکەتان بگرن، تا بەغدا لەبری ئەوەی ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و لاوازکردنی کورد، ببێتە سەرچاوەی هێز و پشتیوانیی کورد، مێژووش ئەوەی سەلماندووە کە ئەم ئەرکە قورس و مەزنانە، تەنیا بە بەرنامەو ستراتیژیەتی دووربین و عەقڵانیی پارتی و بارزانی وەدی دێت. بە حیزبێک کە لەبنەماوە بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزە دروست بووە و لەنێو دڵی میڵەتەوە و بۆ خزمەتی میڵەت و بەرزڕاگرتنی ســـەری میڵەتەکە و گەیاندنی دەنگی ئەو میڵەتە بەجیهان دروست بووە. حیزبێک، کە نزیک بە سەدەیەک کارنامەی پڕشنگداری خزمەت و خەباتی هەیە.

© 2017 Hawler