کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

د.سالار عوسمان

 

کە پارتی دامەزرا، تەنیا شەھیدبوون ھەبوو!..
بابەتێکی گرنگ هەیە، کە بەداخەوە کەم قســـەی لێکراوە و بە دیدی من، هی ئەوەیە توێژینەوەی زانســـتی لە بارەوە بکرێت، بابەتەکەیش، دامەزراندن و لەدایکبوونی حزبە سیاسییەکانی کوردستانە، چۆن و کەی و بۆ ؟.. پێموایە ئەگەر زانستییانە، ورد و دوور لە ڕقی حزبایەتی لێوەی بدوێین، تایبەت ئەگەر ئەو سێ پرسیارەی سەرەوەمان وەڵام دایەوە، حزبی سیاســـی چۆن دامەزرا و کەی و لە پێناو چی؟.. ئەوا زۆر بە ئاســـانی وەڵامی دەیان پرســـیارمان چنگ دەکەوێت و لە سایەشـــیدا زۆر لەو لێڵیانەمان بۆ ڕوون و زەڵاڵ دەبێتەوە، کە ئێســـتێ لە نێو ئافاتی پۆپۆلیزمی سیاســـی و سۆشیالمیدیای ڕاگوزەری ناقووڵ و ناماقووڵ، بە ئەنقەست و بە نیازمەندیی سیاسییەوە لێڵ کراون، کەواتە ڕاستییەک هەیە و خراوەتە نێو درۆوە، ڕوونییەک هەیە و خراوەتە نێو لێڵییەوە، ئەمەیش، وەک گوتمان بەرهەمی زبری ئەو پۆپۆلیزم و سۆشـــیالمیدیایەیە، کە وڵاتی ناشـــیرین کردووە و، پشت لە وڵات و ڕوو لە سیاسیی هەڵخەڵەتێنەر، لە ڕێگەی وشەی لە ڕووکەش ڕاستی لە ناواخن هەڵخەڵەتێنەردا، تەنیا کاری تێکدان و ڕشانەوە بەسەر بەها باڵاکان و درۆ هۆنینەوە و خوڵقاندنی لێڵییە !.. بـــۆ ئەوەی ڕێ لە ئافاتی پۆپۆلیزم بگرین، بۆ ئەوەی بە سۆشـــیالمیدیای ڕاگوزەری ناقووڵی ناماقووڵ بڵێین، لە پێناو سیاســـیی هەڵخەڵەتێنەردا پشـــت لە وڵات مەکە، بۆ ئەوەی ڕێ لە درۆی بە ئەنقەست دروستکراو و، جنێوی بە مەتبەخ چێکراو و، ناوزڕاندنی بە پلان دارێژراو بگرین، دەبێ پێیان بڵێین، کە توێژینەوە، بەڵگە، لۆژیک و ئەقڵانییەت هاتن، ئێوە نامێنن و دەبنە پەڕۆ و پەردوو و پۆڕی خوراو، بۆیە دەبێ بپرسین: ( پارتی چۆن و کەی و لە پێناو چیدا دامەزراوە؟ )، پارتی بیری ئازادیخوازیی نیشـــتیمانی، ئازادی گەل و خاک دایمەزراندووە و، لە ســـات و زەرف و زەمەن و زەمینێک دامەزراوە، کە سات و زەرف و زەمەن و زەمینی خەبات و قوربانیدان بوو، واتە کە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا (1946/8/16) تەنیا شـــەهیدبوون هەبوو، لەپێناو چیدا دامەزرا و بۆ شەهیدبوونی هەڵبژارد؟ وەڵام: (لە پێناو ئازادیی کوردستان)، ئالێرەدا فەلسەفەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەدیار دەکەوێت، ئەم فەلسەفەیە تا ئێستایش هەر دەوم دەکات و دەم دەکات، هەر دەم دەکات و لە هەموو دەمەکاندا، بە جیاوازی میکانیزم و سلۆگانەکان، تەنیا و تەنیا لە پێناو کوردستاندا خەبات دەکات و خۆ دیاریشە، کە هەڕەشە گەیشتە سەر کوردستان، پارتی لە مەیدانە و، ئیتر مەعلومە خەڵکی تریش لە کوێن و خەریکی چین!.. نموونە گەلێ زۆرن، هەم لە دوێنێ و هەم لە ئەمڕۆدا، هەم لە شەڕ و هەم لە ئاشـــتیدا، هەم لە کوردســـتان و هەم لە بەغدادا، هەم لە عێراق و هەم لە دەرودراوسێدا، هەم لە بەرپرسیەتی و هەم لە دیبلۆماســـییەتدا، هەم لە تاراوگە و هەم لە ویژداندا، بەکورتی پارتی پرۆژەی بەسروشـــتی وەسەرپێکەوتووی کوردستانە و هەر لەو پێناوەیشدا خەبات دەکات و لە قورستترین قۆناغیشدا، نموونە قۆناغی ڕیفراندۆم: (2017/9/25) خۆ ناچەمێنێت و بۆ لەمەودوایش هەر کوردانە ئیرادەســـازیی دەکات و لە حوکمەتداریشـــدا کۆکەرەوە دەبێت و دواجار کوردستان بە بەهێزییەوە دەهێڵێتەوە و یەکڕیزییەکەشی دەپارێزێت. ئەمـــە پارتی، لێ ڕکەبەرەکانی، هەندێک گرێی دەروونی دروســـتی کردوون و هەندێک ڕق، هەندێک حەزی کورســـی و هەندێک ئیمانداریی دونیاویستیی درۆزنانە و هەندێکیشیان هەڵپەی ناو و شۆرەت، هەموویان بەیەکەوە سەری زمان و بنی زمانیان پارتییە، تەنانەت لە خۆ تەعریفکردنیشدا هەر باسی پارتی دەکەن، وەک ئەوەی خۆیان ئەستووندێکیان نەبێت بۆ پشت پێدان و پەنجەرەیەکیان نەبێ بۆ ڕوانین و بنەمایەکیان نەبێ بۆ پێناسە، ئاخر ئەم ڕکەبەرانەی پارتی زۆربەیان بۆ پۆست هەڵتۆقیون، لە زەمەنی تەختایی و بۆ کورسی و ئیمتیازات دامەزراون، بێ ئاگا لە مێژوو، لە خۆیان و ئەوانیتر، بێ ئەتەکێتانە دەڕشێنەوە و لە رێگەی دروشمی جوانی لە نیاز ناشیرندا، درۆ دەهۆننەوە و دەیانەوێت خۆڵ بخەنە چاوی دەنگدەرەوە، لێ دەنگدەری بەئاگا، قووڵ لە خوێندنەوەی مێژوو و قووڵ لە بینینی ئەمڕۆدا، کە ئەوسەری تونێڵەکەشی لێ دیارە، دەزانن باش و شـــاش لەیەکتر جوێ بکەنەوە، دەزانن کێ کوردانە و لە پێناو کوردســـتاندا دامەزراوە و کێیش ناسروشتی، بۆ ڕقنی و دووبەرەکی، یان تەنێ بۆ پۆست و ئیمتیازات، ناسروشتییانە دامەزراون، دەنگدەری بەئاگا باش دەزانێت، ئەوانەی بە لەدایکبوونێکی ناسروشـــتی هاتونەتە نێو کایەی سیاســـەتەوە، ناتوانن سروشـــتی بن، ناتوانن لە هەڵچنینی دیواردا بەردێک بخەنە سەر یەک، بگرە لە کوێ کەڵەکە بەردێک، دیوارێک، نیاز و نوا و نەوایەک هەبێ، ئەوان پاچـــی ڕوخێنـــەر و، لە کوێش ئومێد و ڕوناکییەک هەبێ، ئەوان یەئس و تاریکی بڵاودەکەنەوە، بەکورتی ئەوان، تایبەت ئەوانەی لە دوای ڕاپەڕینی ئاداری (1991) ەوە دامەزراون، لە زەمەنی تەختایی و بۆ پۆست و ئیمتیازات دامەزراون و، وشە، ڕستە، بەرد، دیوار، ئومێد، روناکی، نیاز و نوا و نەوا لە کوێ بێت، ئەوان لەوێ نین!.

© 2017 Hawler