کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

ھاوسەنگیی ھێز لە بەغداوە ڕاست دەکرێتەوە!

ھاودەنگ فاروق

 

بۆیە دەڵێین پارتی حزبێكی جیاوازە، چونكێ لای پارتی، سیاسەت و حزبایەتی ئەرك و ئامرازی خەباتی پیرۆزی نیشتمانی و عەشقێكی مرۆڤە بۆ خزمەتكردنی خاك و خەڵك.
لـــە ڕوانگەی پارتی و ڕێبازی بارزانیدا ، پارتیبـــوون، واتە کۆکەرەوەی هەموو هێز و تواناکانی گەلی کوردســـتان، بۆ بەرگری لە هەرێمی کوردســـتان، لەپێناوی پاراســـتنی قەوارەی هەرێم لە داگیرکاری و توانەوە و فەوتان، داکۆکیکار لە ماف و خواســـتەکانی
کورد لە بەغدا.
پارتـــی لە چەند ســـاڵەی ڕابردوویدا، کە لـــە بەغدا بەهێز بـــووە، دەوری بڕیاردەر و کاریگـــەری هەبووە، لـــە پارێزگاریکردن لەســـەر ماف و شایســـتە داراییەکانی خەڵکی کوردســـتان، ئێستاش کە بە هیزێکی زیاترەوە لە وەرچەرخانێکی دی نوێنەرانی زۆرینەی گەلی کوردستان دەکات، دەتوانێ قەڵغانێکی تۆکمەتر بێت، بۆ ڕاستکردنەوەی سیاسەت و حکومڕانیـــی عێراق، بۆ ڕێگری لە بەتائیفیکردنی سەروســـیمای دەوڵەت؛ هێزی پارتی پێویســـتە، تا باڵانسی پێگەی کورد لە ســـەر بنەمای شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگی ڕاست بکاتەوە.
دەنگتان بۆ پارتی بێت، چونكە پارتی هەیبەتی کورد لە پەراوێزخستن و بچووکردنەوە دەپارێزێـــت، بۆ ئەوەی چیتر نەهێڵێت کورد لە حوکمڕانێتیدا پاشـــکۆ بێت، تا نەهێڵێت عەقڵیەتی شـــۆڤێنی و نکۆلیکەر بەردەوام بێت، تا پێکەوەژیان و هاوســـەنگی بەردەوام بێت،
لـــەم هەڵبژاردنەدا پارتی پشتئەســـتور بە كـــردەوە و خزمەتەكانـــی و چاوكراوەیی جەماوەرەكـــەی، بەرەو هیـــوای بەیانییەكی نوێ و ســـەركەوتنێكی دیكە هەنگاو دەنێ. پارتی، جڵەوكێشی پێشكەوتن و بەرزڕاگرتنی بەها نیشتمانی و نەتەوەییەكانە..

© 2017 Hawler