ئەم پەڕەیە چاپ بکە

متمانەی جیھان بە روانگای نێچیرڤان بارزانی

ئاریان فەرەج

 

دوابه دوای سه ردانه كه ی سه رۆك ئه مانۆئیل ماكرۆن بۆ هه ولێر، هه ینی داهاتوو سه رۆك نێچیرڤان بارزانی له له نده ن له گه ل سه رۆك وه زیران بۆریس جۆنسۆن كۆده بێته وه.
جوڵه دبلۆماسییه كانی پێشووتریشی له سه ر ئاسته كانی دیكه ی ناوچه كه و جیهان و گفتوگۆكانی له گه ڵ سیاسه توانوكاربه ده ستانی عێراق، ئاماژه دیاره كانی ئه و رۆڵ و نه خشه ن كه سه رۆكی هه رێم له سه ر ئاستی جیهان و ناوچه كه، هه ماهه نگ له گه ڵ كۆی وڵاتانی په یوه نددار و بایه خده ر به عێراق و به ده وروبه ره كه ی و به رۆژهه ڵاتی ناوین، ده یبینێت.
بۆ عێراق و دراوسێكانی و ناوچه كه ش، دوای زه مه نێك له ناسه قامگیری و بی چاره یی، ده بێ دید و نه خشه رێی دیكه ی چاره سه ر بێنه ئاراوه. ده بێ روانگه ی جدییتر و سوود وه رگرتوو له هه ڵه كانی رابردوو و واقیعبین و چاره سه رخوازتاقیبكرێنه وه.
ده نا جیهان ده بێ تا ئه به د له گه ڵ ئه م ناوچه یه وه ك سه رچاوه ی مه ترسی بۆ سه ر ئه منیه ت و به رژه وه ندییه هموان و شه پۆلی كۆچ و مه ینه تی و ته نانه ت شكستی دیموكراسی، به رخورد بكات.
ده مێكه كاتی هاتووه له دیدێكی چاره سه رخوازانه ی عه قڵانییه وه،
له جیاتی به ریه ككه وتن و نكۆڵی و رێگریی له یه كتر، ئه م ناوچه یه ببێته خاڵی به یه كگه یشتن و ته كامولی به رژه وه ندی و لێكنزیكبونه وه ی ئیراده سه نگه ر له یه كگرتووه كان.
گه ر ده نگ و وویستی عه قڵ زاڵ بێت، عێراقی دوای داعش ده كرێببێته گه وره ترین وه رشه ی بنیاتنانه وه ی وێرانییه كانی دوای شه ڕ و فه راهه مبوونی هه ل و فورسه تی سه رمایه گوزاری و گه شه ی ئابوری كه هه م به خێری عێراق و هه م به قازانجی هه موو لایه ك بشكێته وه.
ده كرێ عێراق له گۆڕه پانی ته سفییه ی حسابات و شه ڕگه ی به وه كاله ته وه، ببێته مه یدانی كار و سه رمایه گوزاری و چنینه وه ی سوود و ئاڵوگۆڕی به رژه وه ندیی ئابوری هه مه لایه نه.
بۆ به دیهێنانی ئه م ئامانجه، ده بێ زه مینه و پشتیوانیی بۆ روانگای كاره كته ره میانه ڕه و و دانوستانخواز و ئاینده بینه كان فه راهه م ببێت، ئه و سیاسه توانانه به سه نگه وه بێنه مه یدان كه كه متر بۆ رابردوو و زیاتر بۆ ئاینده و ئاینده سازی ده ڕوانن كه به هه ڵسه نگاندنی جیهانییان بۆ روانگا و دنیابینیی سیاسه توانانی ناوچه كه، نێچیرڤان بارزانی یه كێكیانه.
جوڵه دیبلۆماسییه كانی سه رۆكی هه رێم و پێشوازی لێكردن و
راوێژپێكردنی و هاوبه شیپێكردنی له سه ر به رزترین ئاسته كانی جیهان، ئاماژه ن بۆ ئه و متمانه و باوه ڕه ی كه به كاره كته ر و روانگه و دونیابینییه كه ی هه یه له راسته ڕیكردنه وه ی دۆخی عێراق له چوارچێوه ی ستراكچه رێكی نوێی ئاسانكار له ناوچه كه دا. له دیدی نێچیرڤان بارزانیدا كێشه كانی هه ولێر- به غدا به لێكگه یشتن، گرفته كانی عێراقیش به دروستكردنه وه ی ئومێد و ده رفه ت و باوه ر بۆ عێراقییه كان و به پێكه وه گرێدانه وه ی به رژه وه ندی و ئیراده به ریه ككه وتووه كانی ووڵاتانی ناوچه كه به موباره كه ی نێوده وڵه تی دێته دی، ئه م تێڕوانینه قوڵ و حه كیمانه یه كه جوڵه دیبلۆماسییه كانی نێچیرڤان بارزانی به هه ولێر و به غدا و به پاریس و له نده ن و واشنتۆن و به پایته ختی ووڵاتانی جیران و ده وروبه ردا پێكه وه گرێده دات، له دواجاردا ده رخه ری ئه و راستییه ئومێدبه خشه یه كه كوردستان له م پرۆسه یه دا گوێلێگیراو و راوێژپێكراو و رۆڵ بین و خاوه ن نه خشه و له كۆتاییشدا سوودمه نده.