تشرینی یەکەم 18, 2021

یادگەی بەھێزی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی!

ھەرمن ئەحمەد

 

ئاو، ئه و شله سه یر و سەرنجبەرەیە كە له هه ر شوێنێكدا خۆی بدۆزێته وه، بەپێی پانتایی و قەبارەی شوێنەكە، جێ بۆ خۆی دەکاتەوە. پارتی دیموكراتی كوردستانیش، وەک ئاو وایە له ههر جێ و شوێنێكدا خۆی ببینێتەوە، بوونی خۆی دەسەلمێنێ و هاوكات رێز لەو فۆرم و فەزایەش دەگرێ، هه ر ئه وه شه وای كردووه كه ئه م حزبه مه زنه، لای زۆرینەی خەڵكی كوردستان و نەخاسمە لەو شوێنانەی کە خۆی تێیدا باڵادەستە و دەرفەتی خزمەتكردنی زیاترە، حزبێكی قبووڵكراو و رێزلێگیراوە و خاوەن ئەندام و لایەنگر و هەوادار و
دەنگدەری بێشومارە.
ده بینین پارتی دیموکراتی کوردستان، لەم ناوچە ئاڵۆزەی دونیادا، لانەیەكی ئارامە بۆ نه ته وه جیاجیاكان، پێكهاتە و پێڕەوكارانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكان، رۆشنبیرەكان و كاسبكاران، خوێندەوار و نەخوێندەوارانیش لە پارتیدا خۆیان دەبیننەوە، هۆز و عه شیره تە جیاوازەكانی هەموو ناوچەكانی كوردستان لە پارتیدا هەن، بە جارێ پیاوانی ئایینی و هەروەها خەڵكانی عەلمانییش لەو حزبەدا هەن، هەرزەكار و گەنج و پیر، ژن و پیاو و كچ و كوڕ، هەموویان لەنێو پارتیدا هەم جێیان هەیە و هەم رێزلێگیراون، بێگومان بەدرێژایی مێژووی ۷٥ ساڵەی، ئەم حزبە هەر وا بووە. ئه م خه سڵەتە تایبەتەش لە هزر و دید و روانگەی بارزانیی رابەر و دامەزرێنەریەوە وەك میراتێكی بەرز و باڵا بۆی ماوەتەوە، ئەمەش تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان نیە، دنیای ده ره وه و گهوره سیاسه تمه دارانی جیهان و دیبلۆماتكارانیش باش له وه حاڵی بوون كه پارتی دیموكراتی كوردستان له بەرگی حزبێکی قاوغ لۆكاڵیی تایبەت بە هەرێمی كوردستاندا تەماشا نەكەن، بەڵكوو وەك تاكە حزب لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا، كە دیدی دەوڵەتداری و ستراتیجی تایبەتی بۆ ئایندەی ئەم ناوچەیە هەیە، سەیری دەكەن. ئاخر پارتی حزبێكە بە حیكمەتی سەرۆكەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی، لە كایەی سیاسییدا، هەم ورد دەبینێ و هەم دوور دەبینێ، كە بەداخەوە ئەمەیان لە حزبەكانی تری عێراق و كوردستاندا نابینرێت. له م هه رێمی كوردستانەی ئێمه دا، پایته خت هه ولێره و له چه ند ڕۆژی رابردوودا ره نگ و روخساری پایتەختی دەوڵەتێكی پێشكەوتووی گرتبوو، هەر لەو رۆژانە دەچوو كە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان سەردانی هەولێری كرد، لەم رۆژانەشدا كاتێ پرۆتۆكۆلی پڕ شكۆ و بێ كەموكوڕی و ڕێك و دروستی پێشوازیكردن لە ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسامان بینی، هەولێر هەر وەها هاتە پێش چاو.
بەشبەحاڵی خۆم، هەم لە سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان و تەواوی بەرنامەی گەشتەكەی، هەم لە سەرادانەكەی ئەم رۆژانەی سەرۆك ماكرۆن، بەراوردی پرۆتۆكۆلی پێشوازیم كرد لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستاندا، یان لەنێوان بەغدا و هەولێردا، بینیم جیاوازییەكە یەكجار زۆر بوو، دیسان لە ناخەوە پرسیارە پڕخەمەكەم لە خۆم كردەوە: ئاخر گوناح نیە ئەوان دەوڵەت بن و ئێمە هەرێم؟
كە سەرۆك ماكرۆن بەڕێوە بوو، بینیمان له دره نگانێكی شه ودا پیره قه ڵای هەولێر بە رۆشنایی رەنگاورەنگ كرابووە په رچه می فه ره نسا، ریزبەستنی نوێنەرانی نه ته وه و ئایین و پێكهاته جیاوازەكانی كوردستان لە فڕۆكەخانە بۆ پێشوازی لە ماكرۆن، وه ك سیمبولی نەریت و كولتووری پێكه وه ژیان و یه كدی قبووڵكردن به پۆشاكی ره سه نی خۆیانه وه، دیمەنێكی سەرنجڕاكێش بوو.
دیمەنی پاوه ش پیاكردنە گه رمه كانی سه رۆكی
فەرەنسا، لەگەڵ هەریەكە لە بەڕێزان سه رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و كاك مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، میدیا جیهانیه كانی ته نیبوو، ئیتیكی جوانی سەرۆك ماكرۆنیش كە دەستی خاتوو رێواز فایەقی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی ماچ كرد، هێندەی تر رێوڕەسمی پێشوازیی جوانتر كرد.
ئه م هه موو دیمەنانە و شتی زۆر جوانتر و بەشكۆتریش لە هەولێر بەڕێوە چوون، هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، ئەو هەولێرەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی سەرەكی ئیدارەی دەدا، ئەو پارتیەی كە هەندێ كەس ئەمڕۆ پێی دەڵێن: ”حزبەكەی ٣۱ی ئاب!“ ئەو ٣۱ی ئابەی ئەم ئەنجامە باشانەی هەبوو، سه یر له وه دایه ئەوانەی ئەمڕۆ بە ٣۱ی ئاب دەڵێن خیانەت و بە پارتی دەڵێن خائین! خۆیان نە بەهرەدارن بەم شكۆیە، نە دەزانن فەرشی سوور چیە، نە دەیانەوێ لە بایەخی هاتنی سەرۆكی وڵاتێكی زلهێز و كاریگەر تێبگەن، نە خۆشحاڵن بە هیچ سەركەوتنێكی كوردستان، ئەوان تەنیا خەریكی خۆبەستن و دەمانچە لەقەد كردن و خۆنماییشكردنن لە جادەی سەهۆڵەكە و داگیركردنی گرد و گردۆڵكەی شار خەمی یەكەمیانە، خەریكی نانەوەی فیتنە و دووبەرەكین، چونكە پێیان
وایە لە بوونی دووبەرەكیدا ئەوان دەبنە رەقەم.
ئەگەر گه ر بڕیار بێت، مه كته بی سیاسیی یه كێتی، هێندە یادگە و زاكیرەی بەهێز و ورد بێت و ئا لەم بارودۆخە نەگونجاوەی حزبەكەی خۆی و لەم رەوشە ناسك و جیاوازەی هەرێمی كوردستاندا،بگەڕێتەوە بۆ ۲٥ ساڵ له مه وبه ر و ئازادكردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ”خیانەت“ ببینێت، حه ق وایه هەر بە یادگەی خۆی گوزه رێكیش به رووداوەكانی ۱٦ ئۆكتۆبه ری ۲۰۱۷دا بكات و له وێوه بپرسێت: گه رمیانی هه ناوی خۆیان و كه ركووكی قودس و خانه قینی نەبەزیو و خورماتووی خۆڕاگر و..هتد كێ راده ستی میلیشیاكانی حه شدی شه عبیی كردن؟ هه ر له وێشه وه بڕواننه داستانەكانی پردێ و سحێلا، جا بزانن كێ چۆكی به میلیشیاكانی حه شدی شه عبی و داگیركەران دادا، دەبێ ئەو مەكتەبی سیاسییە بزانێ كێ تەسلیم بوو و كێ خۆی نەچەماند.

© 2017 Hawler