ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بە کورتی بە کوردی

ھۆشیار سیوەیلی 

 

ڕۆژی ١٤-٨-٢٠٢١ لە گەڵ کاک ئیحسان قادر سەردانی بارەگای لیبراڵ ئینتەرناشنالم کرد لە لەندەن و لە گەڵ بەرێز ڕۆبەرت براون، جێگری سەرۆکی لیبراڵ ئینتەرناشناڵ کۆبووینەوە. بارەگای لیبرال ئینتەرناشنال لە باڵاخانەی لیبرال ئینتەرناشناڵ كڵابە لە وایتهۆڵ کە نزیکی ماڵی سەرۆک وەزیران و پەرلەمان و مەڵبەندی حکوومەتی بەریتانییە.

دوای کۆبوونەوەکەمان، رۆبەرت ژوور و رێستۆرانت و ھۆڵەکانی سیمینار و کۆبوونەوەو کتێبخانەی کڵابەکە (یانەکە)ی پیشانداین. بیناکە لەساڵی هەزار و هەشتسەدەکاندا دروستکراوە تابڵێی جوان و سەرنج راکێشە، بەڵام ئەوەی زۆر سەرنجی راکێشام تەورەکە بوو، کە لە شوێنێکی تایبەتیدا دانرابوو. تەوری داربڕینەکە، تەورەکەی گلادستۆنی سەرۆک وەزیرانی بەناوبانگی بەریتانیا.

ویلیام گلادستۆن، سەرۆکی حیزبی لیبرال بووم بۆ ماوەی ١٢ ساڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو (لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨-١٨٩٤) دا. ئەو ناسرابوو پیاوی تەور و کتێب.

لە ژیانیدا بیست هەزار کتێبی خوێندبۆوە و لە کاتی پشوو یان هیلاکیدا تەورێکی بەدەستەوە دەگرت و دەکەوتە داربڕین و داربڕینەوە. تەورەکەی گلادستۆن هێندەی سیگارەکەی وینستۆن چێرچڵ و جانتا دەستییەکەی مارگرێت تاچەر و گۆچانەکەی لۆید جۆرج بەناوبانگە.

لەو کاتەدا کە سەیری تەورەکەی گلادستۆنم ئەکرد بیرم لە بارزانی نەمر ئەکردەوە. ئایا مەلا مستەفای بارزانی، دامەزرێنەری پارتی و سەرۆک و سەرکردەی خەباتی نیو سەدەی کوردایەتی بە چ هێمایەک دەناسرێتەوە؟ خەنجەرەکەی کەمەری یان بڕنەوەکەی شانی؟
لە یادێکیتری دامەزراندنی پارتیدا، سەری ڕێزمان هەمیشە نەوییە لە ئاستی بارزانی نەمر و دامەزرێنەرانی پارتی و هەموو ئەو شەهیدانەی بە خوێنی خۆیان و کەسوکاریان بە فرمێسکی خۆیان و خەباتگێرانی پارتی کە بە ئارەقەی نێوچاوان و ئاهو حەسرەتی نەبوونی و سەختی ڕۆژانی خەبات، درێژەیان بە کوردایەتی و پارتایەتی و پێشمەرگایەتی دا.