ئەیلول 19, 2021

"پەکەکە" لەکوردستانێکی سەربەخۆوە بۆ دژەدەوڵەت

رزگار حەمید شەریف

 

دروستكردنی پ ك ك به پشتگیری سوریا پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە، له ساڵی ١٩٧٨ لەسەر ده ستی چەند كەسایەتییەكی چەپ لەوانه عەبدوڵا ئۆجەلان و مەزڵووم دۆغان و جەمیل بایک و پێنج ئەندامی تر به شاراوە هاته دروست كردن و دوای ئاشكرابوونی ئەم ڕێكخستنه و گرتن و هەڵاتنی ئەندامەكانی، توانیی به ڕێبەرایەتی ئۆجەلان و یارمەتی سووریای حافز ئەسەد، كه هەزاران كوردی رۆژئاڤای له ناسنامەی سوری بێبەش كردبوو، باره گای لەشكەری و سیاسی خۆی له سوریا دروست بكات و له ساڵی ١٩٨٤ ده ست به هێرشی سەربازی دژی دەوڵەتی توركیا بكات. بێجگه له سوریا، پەکەکە یارمەتیەکی زۆریشی له وڵاتانی ئێران و ئێراق و لیبیا و فەلەستینیەكان وەرگرت كه ئەم هێزانه پاڵپشتی بلۆكی سۆسیالیستییان دەکرد به سەرۆكایەتیی یەكیتیی سۆڤیەت، له دژی توركیا كه ئەندامی بەهێزی هاوپەیمانی ناتۆ بوو به سەرۆكایەتیی ئەمریكا.
ئایدۆلۆژیای پەکەکە، ماركیسیست لێنینیستیەکی تێكەل به ناسیۆنالیزمی كوردیە؛ پ ك ك خۆی له دەستپێك وەك پارتێكی چەپی كه دژی سیستەمی كاپیتالیستی (سەرمایەداری) جیهان ناساند.
وەک پارتێكی چەپی رادیكال، پ ك ك شۆرشی چەكداری به ئامرازی ڕزگاركردنی هەرچوار پارچەی كوردستانی دیت.
به هەڵگرتنی سلۆگانی ڕزگاركردنی هەرچوار پارچەی كوردستان پ ك ك توانیی سۆز و باڵی هەزاران گەنج و كچی كورد بۆ خۆی رابكێشێ كه لەژێر زڵمی ئەو وڵاتانەدا بوون. ناسیۆنالیزمی كوردی به دیسپلینی چەپ و شەڕی چەكدارانەی توند و یارمەتی به زۆر وەرگرتن له كوردانی تاراوگە توانیی ببێته هێزێكی بەهێز له ناوچەكه. كەسانێک كه پەیوەندی به پ ك ك دەكەن، به شێوەیەكی توند دەخرێنه ژێر كۆنترۆل و قەدەغەی هەموو میدیای تری لێ دەكرێ و له سەر پەیڕەو و پرۆگرامی پ ك ك رادێت،
بەجێهشتنی رێكخراوی پ ك ك ئاكامی كوشتنه.

گرتنی ئۆجەلان و وازهێنان له دەوڵەتی كوردی له ساڵی ١٩٩٨ لەژێر فشاری توركیا، ئۆجەلان له سوریا رایكرد و دوایی له كینیا گیرا و تەسلیمی توركیا كرا.
له زیندان له لایەن میتی توركیاوه ئیجازه به ئۆجەلان درا بنووسێ و نووسین و پەرتووكەكانی بڵاو بكاتەوە، سەرەڕای ئەوەی نزیكەی٨٠٠ جار ڕێگه له پارێزەرەكانی گیرا سەردانی بكەن. له نووسراوەكانی زینداندا، ئۆجەلان ئایدۆلۆژی پ ك ك له دروستكردنی دەوڵەتی كوردی بۆ دژ به دەوڵەتی نەتەوەیی كوردی دەگۆڕێت.
ئەم جاره ئۆجەلان دەوڵەتی نەتەوەیی وەك زەهرێك دەبینێ و ئۆجەلان دەڵێت؛ من خەبات بۆ مرۆڤایەتی دەكەم. پ ی د باڵی سیاسی ی پ گ، كه نزیك به پ ك ك یه له سوریا له ژێر نووسینەكانی ئۆجەلان، دروستكردنی دەوڵەتی كوردی رەت دەكەنەوە و چەند كانتۆنێك دروست دەكەن.
ئایدۆلۆژیای نوێ كۆنفێدراسیۆنی دیمۆكراسی و بەڕێوەبەری خۆسەر ناو لێ دەنرێت. لەژێر ئەم فكره كۆمەڵگا بەخۆی خۆی رێكدەخات و كۆنفێدراسیۆنەك دروست دەكات. به گوێرەی فكری نوێی ئۆجەلان هاوسەرۆك دادەنرێت بۆ لاوازكردنی رۆڵی سەرۆكەكان.
بیرۆكەی هاوسەرۆك له سەردەمی ئۆجەلان له سووریا نامۆ و تاوان بوو. پ ك ك و پارته خوشكەكانی له هەرچوار پارچەی كوردستان به هەموو شێوەیەك رێگری له دروستكردنی دەوڵەتی كوردی دەكەن و نووسینەكانی زیندانی
ئۆجەلان په یڕەو دەكەن.
* ماسته ر له زانسته سیاسیه كان زانكۆی NTNU، نه رویج

© 2017 Hawler