ئەیلول 19, 2021

حەمە سەعید حەسەن

 

بۆ هیچ شتێ نەگریاوم
ئاخر چی ڕۆندک شک دەبەم
هەموویانم
بۆ ئەو وەختە هەڵگرتووە،
جێم دەهێڵی.

ناکرێت ســـەرقاڵی نووسینی شـــیعر بیت و هیچ لەبارەی پێوەندی نێوان شـــیعر و فەلسەفەوە نەزانێت، ئاخر شیعر و فەلسەفە یەکدی تەواو دەکەن. ناکرێت سەبارەت بە تیۆریی شیعر دەست و پێ سپی بیت و خۆت بە خاوەنی مەعریفەی شـــیعری بزانیت. ڕەنگە سەدان (شـــیعر)ت نووسیبێت و چەندان کۆشـــیعرت بڵاو کردبێتەوە، بەڵام خاوەنی ئەزموونی شیعری نەبێت، ئاخر ئەزموون زادەی چەندایەتی نییـــە، بە چلۆنایەتییـــەوە بەندە. ڕەنگە بتوانیت شـــیعرێکی جوان بنووسیت، بەڵام شیعر تەنیا لە جوانیدا چڕ نابێتەوە، لایەنی فیکری و فەلسەفی و کۆمەڵایەتیشی هەیە.
بۆیە هێشتا توانای خەوبینینم ماوە
چونکە دڵم بە زەبری ئەڤین لێ دەدا

شـــاعیر ناچارە بایەخ بـــە زمان بدات، ئاخر زمان هەموو شـــتێکی لەژێـــر ئاســـمانی خۆیدا کۆ کردووەتەوە. ئەگـــەر ناتوانێت زمان بە شێوەیەکی جیاواز لەوەی هەیە، بەکاربهێنیت، لافی شیعرنووسین لێ مەدە! وشـــە لە قامووسدا ڕەنگی مەرگی لێ نیشتووە، ئەوە شاعیرە گوڕی پێ دەبەخشێتەوە و دەیهێنێتە سەما. مێژووی شیعر، مێژووی گۆڕانکارییە، ئاخر شیعر ڕانەهاتووە لە بازنەی دۆخێکدا گیر بخوات. ئەوە سەرکێشیی شاعیرانە، ئاسۆی نوێ بە ڕووی شیعردا دەکاتەوە.

هەرگیز شـــیعری خۆت لێک مەدەوە، ئاخر بەوە دەیکوژیت. شـــیعر تەلارێکە کە شـــاعیر خۆی لێکی دەداتـــەوە، وەک ئەوە وایە داری بەســـەر بەردییەوە نەهێڵێت. شـــاعیر شیعری خۆی بۆ خوێنەر شی ناکاتەوە، ئاخر ئەگەر وای کرد، ســـیحری شیعری بەتاڵ دەبێتەوە. شـــیعر چەندان لێکدانەوە هەڵدەگرێت، ئەوە ســـتەمکردنە لێی، لە زیندانی تاقە لێکدانەوەیەکدا قەتیسی بکەین.
(*) لەمیعە عەباس عەمارە.

© 2017 Hawler