ئەیلول 19, 2021

محەمەد ڕەنجاو

 

لە نێوان ڕاڤەکردن و گۆڕیندا
ئەوەی نووســـین جیادەکاتەوە لە وشـــە گرمۆڵەکردن و تەپۆتۆزی چەوت و چەوێڵـــی ڕادەربڕین ئەوا بەها ئەخلاقیەیە کە مەودایەکی بەرتنتـــر دەدا بـــە ســـاغلەمی دەروونی تاکـــەکان و بیرکردنەوەو ئایدیایـــەک کە ژیاندۆســـتی بۆ مرۆڤەکان مەیســـەر دەکا یا وەک واجنەر دەنووسێ ( نووسین بەر لەوەی بۆ ئەرکی شەڕەفەمەندانەی خـــۆی لەدایک ببێت وەک پرۆســـەیەکی عەقلانی، بۆ هارمۆنییەتی پێکەوەلکانی خۆشـــنوودی مرۆڤـــەکان ڕێ دەکا) هەر ئەمەشـــە ئەرکـــی نووســـین و پەیامی نووســـەرەکەی، ڕاڤەکردنی کێشـــەو سەربووردەکانی ژیان ئەوەی بەبەرەوەیە، هەندێ لەو واقیعەمان بۆ بگۆری، کە ئێمە پێی ڕازینین، بەڵام دەبێ ئێمە هەمیشـــە ئەوەمان لە بەر چاو بێ، کە گۆڕین و ڕاڤە دوو چەمکی جیاوازو ناکۆکیشـــن لە بونیادی ماناو ئەرکدا، ئایدیاو فیکری پیشکەوتنخوازی، هەمیشە ڕەخنەگر بوو لە فەیلەســـوفانەی ڕاڤەکردنی دنیان مەبەست بووەو لایان وابووە گۆڕان،جەنسەر ی کارو فەرمانی هەموو ژیانی ئێمەیە، لێـــرەدا دەمەوێ ئەو چەند دێرە بکەمە ســـەرەتایەک بۆ ئەوەی بە ڕوونی بڵێم ئەو فەوزایەیەی هەندێ لە ڕوناکبیری هەڵەشەو هەندێ سیاســـەتبازی بەســـەراکەوتووی ئەمرۆی کورد لە سۆسیالمیدیاو جارجارەش لاپەرەی گۆڤارو رۆژنامەکان، بەناوی ڕاڤەکردنی ڕەوشی
ناقۆڵا دەیخەنە ڕوو. بێدەربەســـتی ئـــەوان و ناڕۆشـــنی بیرکردنەوەی ئـــەوان دەخاتە ڕوو، ئـــەوان لـــە ژێرپـــەردەی ڕاڤەکردنەکانیانـــدا حەقیقەتـــی گۆڕانکاریەکان دەخەنە پەراوێزەوەو، لە ناو تەموومژی بیرکردنەوە دۆنکیشـــۆتییەکانی خۆیانـــەوە دەیانەوێ شمشـــێرە ژەنگگرتووی خۆیان بەهەرچواردەورا ڕابوەشـــێنن، ئەوانە نووســـەر نین، کۆڵکە روناکبیرێکی زەمانە کە هەلی ســـاتەوەختی و کڵۆڵی ڕۆشـــنبیری و هەلەکە ســـەمای هەڵبەزو دابەزو ئەوبەرو ئەم بەری سیاســـەتی کوردیـــدا ئەو هەلە بۆ ڕەخســـاندون لە پاڵ پلـــەو پایەو وەزیفەی پەرلەمان و دەســـکەوتی تر خۆیان بە ڕوناکبیرو نووسەر لەقەڵەم بدەن.
ڕاڤەکـــردن لـــە فرەیی پر لـــە جووڵەدا مانایـــەک دەدا بەخۆی و ئامرازێکی سەرەتایشە بۆ ئەرکی گۆڕین و بەئامانجکردنی گۆڕانکاریە ڕیشـــەییەکان، لەکاتێکا راڤەکردن کە ئـــەم برادەرانە ناویان ناوە تەحلیلی سیاسی هەموو سەقافەتی سیاسی خۆیان لە جەمکەکانی "گەندەڵـــی" " درۆی شـــاخدار" چەند وشـــەیەکی تـــری کۆمێدیدا چەراندووە، ئەوەی بەناوی ڕوناکبیری و نووسین لەسۆسیالمیدیادا بەرچاو دەکەوێ، جۆشـــو خرۆشی ئەرک و بەهای بوسین و ئەرکی ڕوناکبیریـــان زیاتر بەلاڕیدا بردووە، زیاتر ڕەنگدانەوەی دەروونیکی تێکشکاوە،نەک ســـتراتیژیەتی نووسین و وەگەرخستنی مەوداکانی عەقڵانیەت

© 2017 Hawler