
دەروونناس سامان سیوەیلی
زۆربه‌ی خه‌ڵك جیاوازی ناكه‌ن له نێوان خه‌مۆكی و هه‌ستكردن به ناڕه‌حه‌تی. كه له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوانییاندا هه‌یه.
جیاوازی له نێوان هه‌ستكردن له ناڕه‌حه‌تی و خه‌مۆكی چییه؟
خه‌مباری بارودۆخێكه یان حاڵه‌تێكه لهپهرچهكرداری كارێكی دیاریكراوه‌وه دروست ده‌بێ، بارێكی ئاساییه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌وام ده‌بێت. پاش ئه‌و ماوه‌یه كه‌سه خه‌مباره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی ره‌نگه چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت، كه بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بوو، كه‌سه‌كه ده‌چێته‌وه باری پێشووی خۆی.
به‌ڵام خه‌مۆكی شله‌ژان و گرفتێكی ده‌روونی و په‌شێوییه، ته‌نیا په‌رچه‌كرداری بارودۆخێك نییه، به‌نه‌مانی بارودۆخه خهماوییهكه چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵكو خه‌مۆكی پله و ئاستی به‌هێزتره، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ده‌بنه هۆی خه‌مۆكی، تا ئێستا هه‌ندێكیان دیاریكران و دواتر باسیان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هۆكاریش تا ئیستا نه‌زانراون چیین.
خه‌مباری ته‌نیا هه‌ستێكه، به‌ڵام خه‌مۆكی ژماره‌یه‌ك له نیشانه و هه‌ستن كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆرجار خه‌مباری هه‌ر خۆی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی خه‌مۆكی.
خه‌مباری ماوه‌یه‌كی كورت به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌هه‌موو بارودۆخێك له‌گه‌ڵ تاكدا نییه، ره‌نگه كه‌سه‌كه خه‌مبار بێت به‌ڵام رووه‌كی خۆش و بهزهردهخهنهشی هه‌بێت، ده‌توانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باره‌كه‌ی بكات و به‌خته‌وه‌ر بێت.
به‌ڵام كه‌سی خه‌مۆك له‌هه‌ست به خهكۆمییهكی به‌رده‌وام ده‌كات، له‌هه‌موو بارودۆخ و حاله‌تێكدا.
مررڤ چۆن ده‌توانێت بزانێت ئایا خه‌مۆكی هه‌یه یان نا؟
بۆ ئه‌وه‌ی تاك بزانێت كه دووچاری خه‌مۆكی بووه، ده‌بێت بۆ دوو حه‌فته لانی كه‌م یه‌كێك له‌م نیشانانه‌ی لێ به‌دیار بكه‌وێت:
1.میزاجێكی خه‌مۆكی.
2.له‌ده‌ستدانی چێژ و گرنگی.
ئه‌و نیشانانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو ئه‌ركی گرنگی ژیان دابنێنن وه‌ك كار و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. یان به‌مانایه‌كی تر سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵایه‌تی
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی
نیشانه ده‌روونی و سۆزدارییه‌كان:
1. میزاجێی ناخۆش له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا.
2. هه‌ستكردن به رازینه‌بوون له‌خۆ و له ده‌ستدانی متمانه‌به‌خۆبوون.
3. هه‌ستكردن به نه‌توانین و خه‌مباری و ناڕه‌حه‌تی.
4. ره‌شبینی له داهاتوو، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ و ترسان لێی.
5. هه‌ستكردن به نه‌بوونی هێز و توانا.
6. سه‌رقاڵی به‌رده‌وام به بیرۆكه‌ی نه‌رێنی
نیشانه ره‌فتارییه‌كان:
1. بیكردنه‌وه یان ئازاربهخۆ گه‌یاندن یان خۆكوشتن.
2. ئاسته‌نگ له بڕیاردان و ته‌ركیز كردن.
3. له ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن یان زۆر خۆری به شێوه‌یه‌كی نائاسایی.
4. كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی جنسی.
5. دووركه‌وتنه‌وه و دووره‌په‌رێزی له‌خه‌ڵك.
6. كێشه‌كانی خه‌و، زوو له‌خه‌و رابوون و یان دره‌نگ له‌خه‌و رابوون.
7. زۆر خۆ لۆمه‌كردن و هه‌ستكردن به تاوان به‌بێ هۆكار.
8. خێرا هه‌ڵچوون و نه‌مانی سه‌بر و ئارامی.
9. كه‌متوانایی بیركردنه‌وه و كاركردن
نیشانه جه‌سته‌ییه‌كان:
1. بێهێزبوونی گشتی جه‌سته.
2. ئازاری ماسوولكه‌كان.
3. زوو ماندوبوون.
4. كێشه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته.
رۆڵی خێزان بۆ پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی له‌م نه‌خۆشییه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزان گرنگترین هۆكاره بۆ پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك، له خێزاندا تاك كه‌سایه‌تی بۆ دروست ده‌بێت و ره‌فتاره‌كانی ئاراسته ده‌كرێن، بۆیه ژینگه‌ی خێزان زۆر گرنگه بۆ دابینكردنی پێداویستیه ده‌روونی، جه‌سته‌یی، روحی و ماددییه‌كان به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ، خێزان ده‌بێت ئه‌م پێداویستییانه دابین بكات و پاڵپشت بێـت له دروستكردنی كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێـت به‌رگه‌ی فشار و كێشه‌كان بگرێـت. له‌هه‌مان كاتدا بهنازكردنی منداڵ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه، ده‌بێته هۆی لاوازی كه‌سایه‌تی و نه‌توانین له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی.
ئایا ده‌زانی؟
• خه‌مۆكی له‌هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی تر زیاتر بڵاوه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشیی سێیه‌مه.
• خه‌مۆكی زیاتر دووچاری ئافره‌تان ده‌بێت نه‌وه‌ك پیاو به‌ڕێژه‌ی (2- 1).
• خه‌مۆكی زیاتر دووچاری بێهاوسهران ده‌بێت نه‌وه‌ك هاوسه‌ران.
• هه‌ندێجار خه‌مۆكی ده‌گاته حاڵه‌تی خۆكوژی.
• به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كان رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌مۆكی ده‌گۆڕیت.
• خه‌مۆكی له‌هه‌موو چین و توێژێكدا ده‌رده‌كه‌وێـت
• له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌رده‌كه‌وێـت، به‌ڵام له منداڵ و هه‌رزه‌كاردا زۆرتر.