
سه‌عید مه‌موزینی
فه‌لسه‌فه‌ی ئاشتیخوازی
ئایا ئێمه‌ی كورد بڕوامان به ئاشتی هه‌یه ؟یان تا كه‌شه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیمان بێت بڵێین بژی ئاشتی و بمرێ شیڕ و هه‌ركات كه‌شه‌كه تۆزێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ی دا نه‌بێت ئیتر هه‌رایه‌ك بنێینه‌وه ئه‌و سه‌ری دیار نه‌بێت و خوێن سه‌ركان ببات.
من كه‌له سه‌ر عه‌قڵی مرۆڤی كورد كارده‌كه‌م و خۆمیش له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌م و شانازی پێوه ده‌كه‌م و قوربانیشم بۆ داوه‌و ده‌یده‌م ، هه‌روه‌كو هه‌ڵبه‌ستوان جگه‌رخوێن گوتویه‌تی :(ئه‌مین ئه‌و كوردێ سه‌ر هشك و ئاسن) عه‌قڵی مرۆڤی كورد ره‌خنه قبول ناكات و كه ره‌خنه‌ت لێی گرت دوژمنت بۆ خۆت دروستكرد ،كه ره‌خنه‌ت نه‌گرت له راستییه‌كان لاتدا و چه‌ند دهرناكه مرۆڤخۆی له راستییه‌كان لابدات و چه‌پله بۆ كاره چه‌وته‌كان لێبدات ، ره‌ش سپی بكات وسپیش ره‌ش بكات.
من سه‌روكارم له‌گه‌ل دیرۆكی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه كێ پێی خۆشه یان نه‌خۆش به‌ڵام ئێمه‌ی كورد ده‌روونمان ماندووه هێشتا له‌گه‌ل ده‌روونی خۆمان ئاشتیمان نه‌كردووه كه واته ناتوانین له ده‌ره‌وه‌ش ئاشتی ببه‌ینه ناو كۆمه‌ڵگا ، كۆمه‌ڵگای كوردی پێویستی به ئاشتی (كوردی-كوردی) هه‌یه به‌رله هه‌ر ئاشتییه‌كی دیكه به دابین كردنی ئاشتی ناوه‌خۆ ده‌توانی ئاشتی ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی خۆمانیش ، چونكه ئاشتی ناوه‌خۆ دڵسۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تییه هه‌ر له ئاشتیی نه‌ته‌وه‌ییدا ئاشتیی مرۆڤایه‌تی دابین ده‌بێت.
ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لاوازه كه‌سه‌یری دادگاكان بكه‌ین دۆسیه‌ی كوشتن له‌سه‌ر شتی بچوك كه له عه‌قڵی بچوك سه‌رچاوه‌یان گرتووه زۆره ، ئایا گه‌یشتینه ئاكام كوشتنی مرۆڤێك تاوانه به‌هه‌ر بیر‌و بۆچوونێك بێت ، ژن كوشتن هه‌رمه‌پرسه كه زۆر دێته بیستن ، هه‌مووی له‌فه‌رهه‌نگی دواكهوتندایه ، به‌راستی تا ئێستا له بواری ته‌ندروستیش نازانین خۆمان بپارێزین، ئه‌و كۆرۆنایه‌ی كه هه‌یه و خه‌ڵكانێك هه‌ن نایبینن و ده‌ڵێن نییه و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستیش ناپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانمان باش بێت پێویسته بگۆڕێین و هیچ رێگایهكیدیكهمان له پێش نییه ، چونكه گیانی ئینسانی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت مرۆڤ پیرۆزمهنده كه ئه‌ویش ته‌نیا به قسه نییه و ده‌بێ ئه‌و پیرۆزمهندییه رابگرین.