ئەیلول 18, 2020

‏پەری مامەسێنی

ڤایرۆسی کرۆنا، چارەسەری نییە و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی بووه‌ته‌ نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره‌ و تەواوی جیهانی سه‌رقاڵ کردووە. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش کە پێیان وابوو سیستەمی تەندروستیان بی کەموکورییە و لە یەکەمەکاندا بوون بەلام کۆرۆنا هەموویانی خستە سەر چۆک.
هەرێمی خۆشمان بی بەش نەبوو سەرەرایی کەموکوری لە سیستەمە تەندروستیەکە ئامادەی کارەساتیکی وا نەبوو بۆ تەواوی دنیاش ڤایرۆسیکە نامۆ بوو، ئێستا جاریکی تر شەپۆلێکی توندتر رووبەرومان بۆتەوە سەرەتا حکومەت رێگای باشی گرتە بەر بۆ خۆپاریزی و کەرەنتین کردن. بەلام، خەلکی ڕێنمایەکانیان ئیهمال کرد و تا گەیشتە ئەوەی ئێستا توشی بوین بەردەوامیش دەبێت وەک دەزگای تەندروستی جیهانی ئاماژەی پێداوە تا ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت دوور نیە ھەموو تاکێک ئەو ڤایرۆسە بگرێت بۆیە بەردەوام ئاماژە بەوە دەکەن خۆپاریزی رێگا راستەکەیە.
‏ڤایرۆسی کرۆنا به‌ ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه‌، ئەوەی لەسەر ئێمەیە خۆمان بپارێزین و دورکه‌وینەوە له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ڕه‌چاوکردنی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی و سه‌ردان نه‌کردنی ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌. ڕاگرتنی پاک و خاوێنی و ده‌ست شووشتنی به‌رده‌وام و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ که‌لوپه‌لی که‌سی توشبوو و گومانلێکراو.
‏ئێستا ھەرێم بێ خواستی خۆی ڕووبەرووی چەندین قەیران بۆتەوە کرۆناش بۆتە ھۆی وەستاندنی تەواوی ژیان و کاروبار گرنگە خەلکێ ھاوکار بێت لەوەی کە ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە نەکات رێنمایەکان جیبەجی بکات و ئەرکی زیاتر نەخرێتە سەر حکومەت تا قەیرانەکان تیدەپەرێت لە ئێستادا کابینەی تازە زیاتر سەرقاڵی پلانە ئیداریەکانن بۆ خۆپارێزی و ڕێگری لە تەشەنەکردنەکەی.
‏تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک و چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشی کرۆنا بوونی نییه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی کۆتایی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌رگرتبێت لە کۆتایدا مادام وڵاتە زلهێزەکان خستۆتە حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ با ئێمەش خۆمان خۆش بوێت ئەوە دردە بکەین بە دەرفەتێک بۆ نیشتێمانسازی.

© 2017 Hawler