ئەیلول 19, 2020

كۆمەڵكوژيی ئێزدییەكان، جینۆسایدێكی دیكەی گەلەكەمان...

عارف روشدی

 

٣\٨\٢٠١٤ لەو ڕوژەدا بەشێکی گەلەکەمان لە سەر خاکی خوی جارێکی دیکە ئەنفالکرا، بەپیلانێکی چەند لایەنە دڕندەکانی داعش هەزاران کوردی ئێزدی ئاینیان نابود کرد لە نێوان (کوشتن، دیلکردن و کۆچی ناچاری)، بەداخەوە بێجگە لە حکوومەتی هەرێم و خەڵکی شارەکانی کوردستان بە تایبەتی پارێزگای دهۆک، هیچ لایەنێکی دیکە (کوردانە و خەمخورانە) نەهاتنە پێشەوە، تەنانەت عیراق وەکو حکوومەت کارەساتی شەنگال بە ئاسایی وەرگرت و تەنها بە هەندێ قسەی بێ سەربەر نەبێت هەڵوێستی نەبوو، تا ئێستاش نەهامەتییە مرۆییەکەی شەنگال لە پارلەمانی عیراق بە (جینوساید) نەناسێنراوە . بەداخەوە لە شەشەمین ساڵیادی ئەم ڕووداوەشدا لە کۆبوونەوەیەکی نمایشکاریدا بەناوی (کونگرە) دوور لە پێوەری بەرپرسیارەتیی یاسایی و کومەڵایەتی بە هەندێ قسەی سواوی بەرپرسانی عیراق یادیکرایە وە .
ئەوەی دەمەوێ لێرەدا باسی کەم ئەوەیە، چۆن لە سەرەتای کارەساتی شەنگال دا هەر خومان و خومان بووین بە خوێنی ئاڵی پێشمەرگە نەبەزەکانی کوردستان و رێبەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی توانیمان شەنگال و هەزاران رفێنراوەکان ئازاد بکەین، پێویستە لە ئێستا و داهاتوودا، بە هەموو توانایەکەوە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم، حکوومەت و پارلەمان، کاری بێ وچان بکرێت لە پێناوی، ئازادکردنی ئەو دیلانەی کە ماون، چەسپاندنی ناسنامە نەتەوەییە کوردستانییەکەی، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەوروبەری، دورخستنەوەی سەرجەم گروپە چەکدارە بیانییەکان و ئیدارەدانی وەکو ناوچەیەکی بەستراو بە ماددەی ١٤٠ ی دەستور، گەراندنەوەی تەواوی شەنگالییەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و رێکخستنەوەی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ، زێدەباری ئەم ئەرکانە کاری شێلگیرانە بکرێت بۆ ناساندنی کارەساتی شەنگال وەک (جینوساید) لە سەر ئاستی عیراق و جیهان .
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان شەنگال و هێزەکانی پێشمەرگە
ئازادی بر ئافرەتە رووسورەکانی شەنگال.

© 2017 Hawler