تشرینی یەکەم 16, 2018

تاکە چارەسەری کێشەی کورد

سیروان مینەخان

 

"بارزانی" بە تەنێ کەسایەتییەک نییە، سیاسەتوان و سەرکردەیەک نییە، "بارزانی" مێژووی دەیان ساڵەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمانە، سەرکردە و ڕێبەری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمانە، ناوی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و تێکۆشان و قوربانیدانی نەتەوەکەمان بێتە بەر باسوخواس.
بەشێکی زۆری ئەو پێشھات و پرسانەی ئێستە روودەدەن بۆ وەدەنگ ھێنانی سەرۆکە، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئایندەی بزانن، بێدەنگی ئێستەی سەرۆک پێشھاتی مرزنی بەدوا دێت، بە تێپەڕبوونی کات دەیبینین...
ئەو دۆخەی ئێستە ھەیە کاتییە و تێدەپەڕێت، کۆڵنەدەریی و تێکۆشەریی و لەبن نەھاتوویی گەلەکەمان کۆتی ترس و بیم و سنوور داخستن و ئاوارەیی و برسێتی تێکدەشکێنێ و بەسەریاندا زاڵ دەبێت.
لە پەنا سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانیدا، لە سایەی تەمەنێک لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆکدا، دواجار ئەوە دەبێت کە خەباتمان بۆی کرد، ئەوە دەبێت کە ھەزاران لە ڕۆڵەکانمان سەریان بۆی نایەوە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.